كێشه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له پرۆسه‌ی دانوستاندن و كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه گه‌وره‌تره

فه‌رهاد محه‌ممه‌د
كێشه‌ی سه‌ره‌كی و وه‌همی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه، هه‌تا ئێستایش پێیوایه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه كۆمپانیای وشه له به‌رهه‌مهێنانی وشه‌ی سووك و جنێودان به‌رهه‌می هێناوه، كه‌ره‌سته‌یه‌كی باشن بۆ سیاسه‌تكردن له كوردستاندا، بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیار ئه‌وه بێت، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ره‌سته ناشرینانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سیاسه‌تی پێ ده‌كات، بێنه ناو پرۆسه‌ی دانوستاندنه‌وه، ئه‌وا پرۆسه‌ی وتووێژ، یان دانوستان، له‌سه‌ر مێزێك ده‌كرێت كه هیچ متمانه‌یه‌ك بوونی نابێت.
له‌مه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر متمانه‌یه‌كیش له نێوان دوو لایه‌ندا دروست ببێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌ره‌سته ناشیرینانه ئه‌و متمانه‌یه ده‌پووكێنێته‌وه، ئه‌وجا له‌مه‌ش سه‌یرتر ئه‌و وشه سووك و جنێوانه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه به‌رهه‌می هێناوه، به‌بێ سانسۆر و له‌به‌ر رۆشنایی مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راسته‌وخۆ تێكه‌ڵی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان كراوه، بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت، هه‌نگاوێك بۆ ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵبگرین، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نێو تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه متمانه درزی تێكه‌تووه، ئه‌وا زه‌مینه‌ی لێكتێگه‌یشتن و پێكگه‌یشتن زۆر قورس بووه، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیای وشه كه قسه‌ی سووك و جنێوه، بووه‌ته فاكته‌ری ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه به ناو كێڵگه‌یه‌كی مینڕێژكراودا هه‌نگاو هه‌ڵبگریت، ئه‌م كێڵگه مینڕێژكراوه‌ی گۆڕان به قسه‌ی سووك و جنێودان، بووه‌ته فاكته‌ری گوشار له‌سه‌ر هه‌موو حزبه‌كانی سنووری سلێمانی و ده‌وربه‌ری كه نه‌توانن به ئاسانی ئه‌و ژینگه‌یه بگۆڕن، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و كێشانه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستاندا دروستی كردوون، په‌یوه‌ستن به تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كادر و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه مه‌شق و راهێنانی زۆر باشیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی قسه‌ی سووك و جنێودان پێكراوه، به ئاسانی ده‌توانن ئه‌م قسه سووك و جنێۆانه بگۆڕن بۆ سیاسه‌تیكی سه‌رنجڕاكێش و خه‌ڵكی پێ بجووڵێنن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر حزبه سیاسییه‌كان به گشتی و پارتیی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌تی، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی قسه‌ی سووك و جنێوه به‌رهه‌مهاتووه‌كانی گۆڕان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروستی كردووه، راسته‌وخۆ بچێته ناو كۆبوونه‌وه و وتوویژ بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م قه‌یرانه، ئه‌وا ئه‌م قه‌یرانه ده‌بێته ئاگربه‌ستێكی كاتی و ده‌بێت كوردستان خۆی بۆ قه‌یرانێكی گه‌وره‌تر ئاماده بكات؛ بۆیه له ئێستاوه گرینگه هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیریی راسته‌قینه له كوردستان بێته‌وه ئاراوه، ده‌بێت فاكته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م قه‌یرانه ریشه‌كێش بكه‌ن، كه ئه‌ویش ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كینه بۆ به‌رهه‌مهێنانی قسه‌ی سووك و جنێو دروستی كردووه. هه‌تا ئه‌م زۆنه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و كارگه‌ی دروستكردنی قسه‌ی سووك و جنێو دانه‌خرێت و ژینگه‌ی رق و كینه كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك كوردستان ئاشتی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێت و كێشه‌كانیش رۆژ له دوای رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بن.




