نەیارانی پارتی

ئهحمهد كانی
پارتیی دیموکراتی کوردستان حزبێکی خێرایە لە بیرکردنەوە، هێمنە لە ڕەفتار، قورسە لە کردار، ههربۆیه ناشێوێت و هەڵوێست نادۆڕێنێت.
پارتیی دیموکراتی کوردستان زۆر بە وردی واقیع دەخوێنێتەوە و، لە ڕوانگەی واقیعەوە سەیری بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان دەکات و، گونجاوانە هەنگاوەکان دەنوێنێت دواتریش واقیع دەگۆڕێت نەك بەرژەوەندییەکان.
بەڵێ، پارتیی دیموکراتی کوردستان لە حزبە دیار و کارا و تاکەکانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە دەتوانێت واقیع بۆ بەرژەوەندییە جەوهەرییەکانی گەل و نیشتیمانەکەی خۆی بگۆڕێت.
نەیارەکانی پارتی لە بەرانبەر پارتی بڕوا بەخۆبوونیان لە دەست داوە، چونکە بە هەڵە ململانێی پارتی دەکەن و، پشت بە بنەمای نادرووست و نالۆژیکانە دەبەستن؛ ڕەخنە لە پارتی دەگرن، بەڵام کاتێك دەیانەوێ وەكو پارتی بکەن شکست دێنن.
هەندێک لە ڕکابەرەکان، بەرانبەر پارتی هێندە ڕقئەستوورن، دەرەنجام هەڵەی زۆر گەورە دەکەن؛ لە سیاسەتی هەرزەکارانەی توندڕۆیانە باجی گەورە دەکەوێتە ئەستۆیان، بەرگەیشی ناگرن، بە جۆرێك لە ژێریدا دەتەپن و هەڵناستنەوە.
پێناسەی دونیابینی لە فەرهەنگی ئەو هەندێکە هاوردەیە، بۆیە پێچەوانە لێی تێگەیشتوون؛
بەڵێ لە هەرێمی کوردستان حزبی دونیابین هەیە، ئەوانەیشی دونیا نابینن، چەواشەکارانن.




