ڕاوێژی سه‌قه‌ت

مه‌حموود محه‌ممه‌د
له دونیای پێشكه‌وتوودا راوێژ و راوێژكاران رۆڵی گرینگی‌یان له سه‌رخستنی پلانه‌كاندا هه‌یه، به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا به‌شێك له راوێژكاران، راوێژی سه‌قه‌ت بۆ پلانه‌كان ده‌كه‌ن كه نه‌ك پلانه‌كه سه‌ركه‌وتونابێ به‌ڵكو ئاڵۆزی لێ دروستده‌بێت و له‌خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانیشدا نابێ.
بۆنمونه گۆڕان و راوێژكاره‌كانی، ئه‌م شڕۆڤه سه‌قه‌ت و دورله‌راستی_یه‌ی راوێژكاره‌كان، كه حه‌ز و ویسته‌كانیان له‌جیاتی واقیع دانابوو و خستبویانه ناو مێشكی به‌رپرسه‌كه‌یان كه:
یه‌كه‌م/ پارتی له‌بارودۆخێكی زۆر خراپدایه و هه‌لێكی گونجاوه بۆ شكاندنی:
أ- بارودۆخی ئابووری و خراپی موچه بخرێته ئه‌ستۆی پارتی.
ب- په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێراق خراپه.
ت- په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ ئێران خراپه.
پ- په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه خراپه.
ج- په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ خراپه.
ح- توركیا له‌بارودۆخێكی خراپدایه و سه‌رقاڵی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كانیه‌تی و ناپڕژێته سه‌ر هاوكاریكردنی پارتی.
خ- پارتی له ناوخۆشیدا دوو بۆچونی جیاوازی هه‌یه له باڵیش درێژتره....
ئه‌مانه‌و چه‌ندین خراپی دیكه كه ئاره‌زووی ئه‌و راوێژكارانه بوو، تا ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێوه‌ر و پێودانگی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه شڕۆڤه‌كرابن..!
دووه‌م/ كۆبوونه‌وه‌ی چوارقۆڵی و پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش كه له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراوبوو، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆكرد و وایانزانی ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی ئه‌و سێ حزبه بكه‌ن و حزبه‌كانی دیكه‌ش دوكان بوون و به هیچ حیسابكرابوون..!
وایان خسته به‌رچاو و مێشكی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانیان، كه هه‌رسێ حزب به‌گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌رچی گۆڕان بیكات، ناچارن ته‌ئیدی ده‌كه‌ن و پشتی ده‌گرن، بیِ خه‌به‌ر له‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دورودرێژی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه و پێناسه‌یه‌كی نوێی له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ پارتی هه‌یه و به‌هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات نه‌ك بكه‌وێته ناو یارییه‌كی كاڵ فامانه كه له‌سه‌ره‌تاوه دۆڕاوی پێوه‌دیاربوو.
ئه‌م راوێژ و راوێژكارانه چاره‌نووسی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان_یان له‌زه‌مه‌نی هه‌بوونی شه‌ڕی زاڵمانه‌ی داعشدا، خسته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌ترسیدار، پێده‌چێت هه‌ندێكیان له پله‌یسته‌یشن هه‌موو ئه‌كشنه‌كانیان تاقیكردبێته‌وه و ویستیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش تاقیان بكه‌نه‌وه.
سێیه‌م/ مراهه‌نه یان گره‌وی هه‌ندێك له‌و راوێژكارانه له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌ستی خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی به‌وه‌ی كه چه‌ند ده‌رفه‌تێك هه‌بوو بۆ بوون به پایته‌خت، به‌ڵام پارتی رقی له سلێمانییه و نه‌تهێشتووه..!
به ڕای من خه‌ڵكی سلێمانی و بیتوێن و پشده‌ر و گه‌رمیان و شاره‌زوور و شارباژێڕ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شته‌كانی دیكه‌ش محاسه‌به‌ی ئه‌و راوێژكارانه‌یان نه‌كردبێ، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و سوكایه‌تی پێكردنه كه خه‌ڵكیان به نه‌زان داناوه به‌جۆرێك كه ئه‌وان بتوانن فێڵیان لێ بكه‌ن و چه‌واشه‌یان بكه‌ن، محاسه‌به‌یان بكه‌ن....
17ی شوبات چه‌ندین مێرمنداڵ و گه‌نجی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان كرده قوربانی هیچیان پێنه‌گووتن، وایان دانا هه‌رچی بیكه‌ن كه‌س به‌جواب نایه و به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ده‌ن...! غافڵ له‌وه‌ی خه‌ڵكی شار و قه‌زاكانی ئه‌و پارێزگایه‌ی كوردستان ناو له‌پی ده‌ستیانیان خوێندۆته‌وه و پێكه‌نینیان به‌و خۆ به سۆسلۆف زانانه و راوێژ و راوێژكارانه دێت.
مامۆستایه‌كی زانكۆی خه‌ڵكی شار پێی گوتم: وه‌عدبێت ئه‌گه‌ر پارتی له‌و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به گۆڕان په‌شیمان ببێته‌وه، هه‌رچی خراپه له‌سه‌ر پارتی بنووسم چونكه گۆڕان به‌و ژاوه‌ژاوه‌ی دروستی كردبوو ئارامی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی نه‌هێشتبۆوه.... مامۆستا دڵنیابه پارتی بڕیاره‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژاوه‌ژاو و گوشاره‌كانی گۆڕان بووه، له پێناو خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی بووه، سۆسلۆفیش ئاخیری خێر نه‌بوو، به‌ده‌ستی ئه‌و راوێژكاره‌ی زۆری راوێژ بۆ كردبوو...
مەحموود محەمەد
25/10/2015
*له په‌یجی تایبه‌تی نووسه‌ر وه‌رگیراوه




