گه‌لی كوردستان چاوه‌ڕێی لێبوردننامه‌كه‌ته

كه‌ریم قادر
سەرۆكی له‌كارلابردراوی پەرلەمانی كوردستان، لە گفتوگۆیه‌كیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی، كه ماڵپه‌ڕی شارپرێس هه‌واڵێكی لێ بڵاو كردووه‌ته‌وه، دەڵێت: "ئه‌وه‌ی پارتی ئه‌نجامی دا و نه‌یهێشت بچینه ناو هه‌ولێر، به‌هه‌موو مانایه‌ك كوده‌تا بوو."
ئه‌مه و كۆمه‌ڵیك هوڕێنه‌ی دیكه‌ی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه كردووه، كه هیچیان له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستاندا نین. هه‌رچه‌نده من پێموایه دۆخه‌كه ئاساییه، خه‌ڵكی كوردستان و حزبه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان ته‌ڵه‌كه‌یان به ئاسانی ته‌قانده‌وه و ئه‌و كه‌سه خۆی پێوه بوو، كه ته‌ڵه‌كه‌ی درابووه ده‌ست داینێته‌وه. رێك وه‌ك چۆن هه‌ندێجار تیرۆریستان له‌كاتی دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو به‌خۆیاندا ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌من ده‌زانم ئه‌و پیاوه له گه‌مه‌ی سیاسه‌ت و تێگه‌یشتنی دۆخه‌كه، به گشتی هه‌رزه‌كاره و ماویه‌تی له‌و كارانه بگات، كه روو ده‌ده‌ن. وه‌لی به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بوو له كرۆك و ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگه‌یشتبوایه، كه به‌هۆیه‌وه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێ به‌خشرا، چونكه رێككه‌وتنی دووقۆڵی به‌رئه‌نجامی لێكتیگه‌یشتنی نێوان دوو لایه‌نه بۆ بارودۆخێكی دیاریكراو، به‌ڵام لایه‌نێك به ته‌نها ده‌توانێ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش له رێككه‌وتنی سیاسی‌دا شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته. واته تا ئه‌وكاته لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه رێك و ته‌بان، كه به‌هۆی رێككه‌وتنه‌كه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان پارێزراو بێت، نه‌ك لایه‌نێك بیه‌وێ له په‌نای ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه گورزی سیاسی له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بسره‌وێنێ. كه به مانایه‌ك گورز وه‌شاندنه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌تایبه‌تی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ش به‌رامبه‌ر كێ؟ به‌رامبه‌ر حزبێك، كه حزبی ژماره یه‌كی كوردستانه و له‌پێناو گرژنه‌بوون و قه‌یراننه‌بوونی كوردستان ده‌ستی له مافه حزبیه‌كانی خۆی هه‌ڵگرتووه بۆ حزبی دیكه‌ی كوردستانی. كورد گوته‌نی" هه‌ر بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی لێوه نه‌یه‌ت"
بۆیه له‌باتی ئه‌و هوڕێنانه، پێویست بوو یووسف محه‌ممه‌د، سه‌ره‌تا موراجه‌عه‌یه‌كی كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆی له په‌رله‌مان بكردبایه‌ته‌وه، كه چه‌ن حزبیانه و چه‌ن ره‌سمیانه بووه، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆی نه به قانوون و نه به دیموكراسی ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵكو به رێككه‌وتنی سیاسی ئه‌و پۆسته‌ی پێ درابوو. كه‌واته خۆی به كاروكرده‌وه‌كانی هێزی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كوده‌تای به‌سه‌ردا كرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌شی باش ده‌زانی، كه كرده‌وه‌كانی گرژی و پشێوی دروست ده‌كه‌ن. واته ئه‌و به ناوی قانوون و دیموكراسی تاوانێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی ئه‌م گه‌له كردووه و ده‌بێ له‌سه‌ری دادگایی بكرێ.
به مانایه‌كی دیكه ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ، كه ئه‌و له سه‌رۆكایه‌تیكردنی په‌رله‌ماندا نه‌ك هه‌ر به رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیی پابه‌ند نه‌بووه، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه به ریمۆت كۆنترۆل هه‌ڵسوڕێندراوه. واته یه‌كێكی دیكه له دووره‌وه‌ڕا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی هه‌ڵسوڕاندووه. ئه‌مه‌ش تاوانێكی دیكه‌یه، چونكه به ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌جێندای كه‌سێكی دیكه‌ی جێبه‌جێ كردووه و هیچ نرخێكی بۆ دۆخه‌كه و ده‌نگده‌ران دانه‌ناوه، به‌ڵكو بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی حزبه‌كه‌ی ئیستغلالی دۆخه‌كه‌ی كردووه. به ده‌وامكردنی له نووسینگه‌ی كاروباری په‌رله‌مان له پارێزگای سلێمانی قوڕه‌كه‌ی له خۆی خه‌ستتر كرد. چونكه ئه‌و پۆسته‌ی پێشتر لای یووسف محه‌ممه‌د بوو به‌رئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی سیاسی بووه و به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌و پۆسته‌ی له‌لای نامێنێ.
من و خه‌ڵكانێكی زۆر پێمانوابوو، یه‌كه‌م كار كه ده‌بێ بیكات داوای لێبوردنه له گه‌لی كوردستان، دووه‌میش ده‌بوو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه به سنگفره‌وانییه‌وه وه‌ربگرێ و به‌دوای دۆزینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هۆكارانه بێت، كه وای له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه كرد، رێككه‌وتنه دوو قۆڵییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، نه‌ك بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵكی مه‌سه‌له‌كه تێكه‌ڵی مه‌سه‌له‌ی دیكه بكات. بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه خۆی بێده‌نگ بكات تا لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی سیاسی و بڕیارێك ده‌ده‌ن، كه پێموایه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی ئه‌ودا نابێت.




