دوای قسه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی

فه‌رهاد محه‌ممه‌د
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسی یه‌كه‌مه له دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و شینه‌ی ته‌له‌ڤزێۆنی KNN ماوه‌ی 3مانگه له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌یگێرێت و لاوانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، ده‌ركه‌وت ئه‌م كاره جوانه‌ش كه یاریكردنه به قووتی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی كوردستان، دروستكراوی گرده‌كه‌یه و ئامانج لێی ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵك بێمووچه بێت و، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بارزگانییه‌كی سووك به ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بكات.
د. ئاشتی هه‌ورامی زۆر راشكاوانه له دیمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزێۆنی رووداودا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و گازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی مارتی 2015 گه‌یشتووه‌ته قه‌ناعه‌ت و بریاری داوه كه چیتر ناتوانرێت قووتی خه‌ڵك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخرێته ژێر ره‌حمه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام وا بریار دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت، كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تیی حزبه سیاسییه‌كانی ناو حكوومه‌ت واته (پێنج حزبه‌كه). سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه د.ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێت:
1- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێیگوتین، چیی باشه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بیكه‌ن و سه‌ربه‌ست بن.
2- هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و مامۆستا محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی، هاوكار بوون و پشتگیری‌یان له فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان كردووه.
3- ته‌نها جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به بیانووی جیا جیا، بۆ ماوه‌ی 3 مانگ پرۆسه‌ی فرۆشتنی راسته‌وخۆی نه‌وتی كوردستانی راگه‌یاندووه و، پاشانیش له 15ی 6ی 2015 به ناچاری ملیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان راسته‌وخۆ نه‌وت بفرۆشێت.
د.ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێت: له 24 ی 6 ی 2015 ده‌ستمان كردووه به فرۆشتنی نه‌وت و به‌های 2.4 ملیار نه‌وت فرۆشراوه و، توانیوومانه 3 مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دابین بكه‌ین، ئێستایش ده‌توانین هه‌موو مانگێك له كاتی خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین، به‌ڵام ناتوانین قه‌ره‌بووی ئه‌و 4 مانگه بكه‌ینه‌وه به ئاسانی، كه 3 مانگیان هیی ساڵی 2015 یه، مانگێكیشیان هیی 2014یه. هه‌ر بۆیه د.ئاشتی هه‌ورامی داوا ده‌كات، راستییه‌كان چۆنن ئاوا به خه‌ڵكی كوردستان بگوترێت، كه هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ته‌كنیكی و یاسایی نییه، به‌ڵكو سیاسییه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به عینادیی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌و دیمانه‌یه‌ی د.ئاشتی هه‌ورامی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یه كه جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 3 مانگ بێ مووچه بێت، به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه پۆپۆلیسته، جیا له‌وه‌ی كه هێنده جوامێر نییه، راشكاوانه ئه‌م راستیانه بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات، هێنده‌یش بێویژدانه به شێوه‌یه‌كی زۆر دوور له ئه‌خلاقی سیاسیانه، ماوه‌ی 90 رۆژ له‌سه‌ر شاشه‌ی KNN و راگه‌یاندنه‌كانی هاوشێوه‌ی KNN، به زمانێكی زۆر فاشستیانه كه‌وتنه چه‌واشه‌كردنی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی كوردستان و، جیا له‌وه‌ی بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له زۆنی سه‌وز په‌كی بكه‌وێت، له هه‌مانكاتدا كه‌وتنه هاندانی منداڵانی كوردستان و هانیان دان، باره‌گاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان بسووتێنن و، دوور له هه‌موو نه‌ریتێكی مرۆیی و سیاسی، ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆی به‌كوشتن دان.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی كوردستان، له رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه، سكاڵا له‌سه‌ر جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆمار بكه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره‌یان بكه‌نه‌وه، ئێوه كه خۆتان هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تین بۆ رێگرتن له فرۆشتنی راسته‌وخۆی نه‌وتی كوردستان و هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌ی 3 مانگی مامۆستایانی كوردستان، بۆچی هێنده جوامێریتان تیدا نییه ئه‌م راستییه به خه‌ڵكی كوردستان بڵێن؟ یان هێنده بێباكن خه‌ڵكی كوردستان چه‌واشه ده‌كه‌ن و پێتان وایه ئه‌مه‌تان تاسه‌ر بۆ ده‌چێته سه‌ر.




