ئه‌رك بكێشه و قاچێك بكێشه به زه‌ویدا

ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور
له سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین لێدوانی‌دا، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی، (نه‌وشیروان قاچ به زه‌ویدا بكوتێ، بیستهه‌زار چه‌كدار كۆ ده‌بنه‌وه)، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌كته‌ره له رابردوودا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك حزوری مه‌یدانی سه‌ربازیی هه‌بووبێت، كه زۆر به سانایی بتوانێت ئه‌و ئاپۆڕه گه‌وره‌یه بسازێنێت.
هه‌ر به‌ڕاست، ئه‌م به‌ڕێزه ئه‌م لێدوانه‌ی له كامه گیرفانی قووڵیه‌وه ده‌رهێنا؟ هه‌ڵبه‌ته ئێستا ئیتر ئه‌وه ره‌وایه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌رییه له وه‌ڵامی نه‌وشیرواندا ساغ بكاته‌وه، كه بۆچی ئه‌وده‌مه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوو، قاچێكی به‌م زه‌وییه‌دا نه‌كوتی و هه‌ربۆخۆشی، سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كیشی به‌سه‌ر نه‌كرده‌وه؟ ره‌نگه له ساده‌ترین وه‌ڵامدا به‌وه ئاشنا بین كه، نه‌وشیروان ته‌نها و ته‌نها له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناوخۆییدا ده‌ستێكی باڵای هه‌بێت و، بۆ نه‌یارانی كوردیش بچێته‌وه قاوغه‌كه‌ی خۆی، ئه‌گه‌رنا خۆ چی تێده‌چێت ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستییشی جێگر نییه و له ده‌وه‌ره‌ی وڵاته، ئه‌وه خۆ هه‌رهیچی تێناچێت ئه‌گه‌ر قاچێكی به زه‌ویدا بكوتێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هێزه، تا سنووره‌كانمان له داعش بپارێزێت. ئێ له هه‌ركوێیه‌كیش قاچ بكوتێ، ئه‌وه له رووی فیزیكییه‌وه هه‌رچه‌قی زه‌وییه، چما بۆ ئه‌و ئه‌ركه ناكێشێ؟ خۆ هه‌رهێنده‌ی قاچ كه‌تانێكێتی له سه‌رچۆپیی ئاهه‌نگێكدا، گریمان سه‌رچۆپی گرتووه.
له‌بیرمانه بۆ سه‌رچۆپی و وێنه‌گرتن، كه‌س شان له شانی نادات، ئه‌وه له‌مێژه ساغ بووه‌ته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا پاڵه‌وانی قسان و كۆڵه‌واری ده‌ستانه، لێ به‌ئه‌ندازه‌ی گۆبڵز لێبراوه بۆ هاندان و فریودان، ئه‌وه‌ب ۆیه حزبه‌كه‌ی له چه‌شنی شوێنكه‌وتووانی خۆیدا، شوناسی وه‌رگرتووه.
باشتر بوو خاوه‌نی ئه‌م لێدوانه، باشتر و وردتر سه‌رنجی بگرتایه له‌وه‌ی، كه نه‌وشیروان ئاماده نه‌بوو ده‌ستێكی بۆ پێشمه‌رگه به‌رز بكاته‌وه و، رۆژگارێك و ئێستایشی له‌سه‌ر بێت، خۆی و توتییه ناوزڕێنه‌كانی، پێشمه‌رگه به ملیشا ناو ده‌به‌ن! له كوێ ده‌توانێت به قاچكوتینی سه‌رچۆپییه‌وه ئاپۆڕه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له ده‌ور بێت، پێشمه‌رگه گیانفیداكانی كوردستان له هه‌مووان باشتر له توخمی نه‌وشیروان و داروده‌سته‌كه‌ی گه‌یشتوون و، هه‌رگیز به چه‌مكی ته‌به‌عیه‌ت ئاپۆڕه ناگرن.
له سلێمانی قسه‌یه‌كی باو هه‌یه، ئه‌وده‌مه‌ی كه‌سی سنگ ده‌رپه‌ڕێن هیچی له‌بارا نه‌بوو، پێی ده‌ڵێن خۆی گیڤ كرده‌وه؛ نه‌وشیروان هه‌رئه‌و سنگ ده‌رپه‌ڕێنه‌یه و هیچی تر.




