بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كیش و مات

سه‌ڵاح سه‌دباری
له ژیانی سیاسیی هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی‌دا، خه‌بات هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاریكراو و لادان له پره‌نسیپه‌كانی پیوه‌ندیدار به‌و ئامانجه، سه‌ره‌نجامی تێكشكانی ئه‌و ریكخراوه‌یه‌ی به دواوه ده‌بێت؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ناوی چاكسازییه‌وه پێی نایه گۆڕه‌پانی سیاسیی باشووری كوردستان، به‌ڵام چونكه له پره‌نسیپه‌كانی هه‌وڵدان بۆ ئامانجه‌كه، واته چاكسازی لایاندا و، بوونه به‌شیكی گه‌وره له به‌رهه‌مهێنانی گرفت و گه‌نده‌ڵی و ته‌نانه‌ت كایه‌ی دیموكراسی و سیاسییشیان له باشووری كوردستان دووچاری گرفت كرده‌وه و، دووكه‌ڵی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان رووبه‌ڕووی خۆیان بوویه‌وه.
دیاره هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و شكسته‌ی گۆڕان به‌رهه‌می نیه‌تی رق و كینه به‌خشینه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، كه له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر و بنه‌مای سه‌ره‌كیی چاكسازیدا هه‌رگیز ناگونجێت و، پێیان وایه خه‌لك نازانێت كه له‌ژیر ناوی چاكسازیدا ده‌یانه‌وێت ئینقلاب و كوده‌تا به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌ریمی كوردستاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌لاڕێداچوونه، له خودی كه‌سایه‌تیی سیاسیی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه دووچاری دوالیزم و ئیفلاسی سیاسی بوون و، سه‌ره‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستیان دایه توندوتیژی و، ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی وڵات ناچار بوو به بڕیاری قاتعانه وه‌ڵامیان بداته‌وه و، هه‌ر له جێ‌دا كیش و ماتی كردن.




