سته‌می پاڵته‌خۆران و لۆمه‌ی قوربانییه‌كان

كارزان سه‌لام
گۆڕانكاری له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سیاسی‌دا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه و، ئامانج لێی، به‌ره‌وپێشچوون و ده‌ربازبوونه له چه‌قبه‌ستویی فۆرمی سیاسی؛ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوویش خواستی وایه، له ئیداره‌كردن و پراكتیزه‌كردنی ئه‌جێندا و نه‌خشه‌ڕێی كاركردنیدا بتوانێت به‌رده‌وام بێـت. هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991ه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك، توانی به مۆدێلێكی جیاواز له عێراق، به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی بونیادی حوكمڕانیێكی شه‌رعی و یاسایی بنێت. له یه‌كه‌م هه‌نگاویشیدا بۆ گۆڕانكاری و په‌ڕینه‌وه له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕییه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تی حوكمرانی، هه‌ڵبژاردنی كرده بنه‌ما و، له‌و دۆخه‌دا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا و، ئه‌م هه‌رێمه بوو به خاوه‌نی په‌رله‌مان، كه باڵاترین ده‌سته‌ڵاتی یاسادانانه.
ئه‌م هه‌نگاوه بێ به‌ربه‌ستی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی نه‌بوو، به‌ڵام ئیراده‌ی جیددی و ڕۆڵی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌مپه‌ره‌كانی بڕی. له ئێستادا دوای چه‌ندین خولی كابینه‌ی حكوومه‌ت و چه‌ند خولێكی په‌رله‌مان، چه‌ند حیزب و پارتیێكی سیاسی تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین، لایه‌نێك به مه‌رام و ئامانجی تایبه‌ت تێیدا كار ده‌كات، ڕوونتر بڵێم، بۆ له‌باربردنی ئه‌م ئه‌زموونه كار ده‌كات كه ئه‌ویش تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروانه. له‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا كه له سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویان دا، به هاندانی ئاشكرای تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان بوو ئه‌و گێره‌شێوێنییه‌یان هێنایه ئاراوه، چونكه ئه‌وان نه‌یانتوانی ئه‌و هێزه مه‌ده‌نییه‌ی پاش په‌ڕینه‌وه‌ی قۆناخی شۆڕشگێڕی ببن و، هاوبه‌شییان له حكوومه‌تدا پێ نه‌چووه سه‌ر، پاڵته‌خۆره‌كانی هاتنه سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان و چه‌ندین باره‌گای پارتیی دیموكراتی كوردستانیان سووتاندن و، چه‌ندین قوربانییشی لێكه‌وته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م گێره‌شێوێنییه، له‌گه‌ڵ مۆراڵ و خواستی ئه‌واندا هیچ نامۆ نییه. چونكه ئه‌و كارانه ئازارشكێنن بۆیان. وێڕای ئه‌مانه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی كاره قێزه‌ونه‌كانیان، زۆر بێشه‌رمانه سیناریۆ و وێنه‌ی جیاواز ده‌خه‌نه ڕوو! به‌م چه‌واشه‌كاریانه‌یشیان ده‌یانه‌وێ به خه‌ڵكی بڵێن، ئه‌وه نه كاری ئێمه‌یه و نه ئێمه‌یشین ئاژاوه‌مان ناوه‌ته‌وه. له ساڵی 2011 به هه‌مان شێوه ئه‌م كاره یان كرد و بوونه هۆی خوێنڕشتنی چه‌ندین گه‌نج و هاووڵاتی، ئه‌وكات و ئێستایش به‌رده‌وامن له به‌كارهێنان و له خشته‌بردنی منداڵ و ناكامه‌كان، تا له ڕێی ئه‌وانه‌وه ئامانجه گڵاوه‌كانیان بێننه دی. سه‌رباری تێكدانی ره‌وشی ئارامی و نانه‌وه‌ی پشێوی، هێشتا به مافی خاوه‌ن باره‌گاكانیش نازانن به‌رگری له خۆیان و له باره‌گاكانیان بكه‌ن. ئاخر ئه‌وه هه‌ر له سه‌رانی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان ده‌وه‌شێته‌وه كه خۆیان لە گردەكە حه‌شار داوه و، پیلانیش دادەڕێژن و منداڵی كورد بە كوشت دەدەن. كێ هه‌یه نه‌زاێ ئه‌وان غیرەتی ئەوەیان نەبووە خۆیان ڕاسته‌وخۆ و به ئاشكرا وه‌پێش پاڵته‌خۆره‌كانیان بكه‌ون. كێ هه‌یه نه‌زانێ هیچیان بایێ ئەوەندەی غیرەتیان نییە بچنە به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه، كه به هەموو سەرانی گۆڕان غیرەتی پەنجەیەكی پێشمەرگەیان نییە.
له ڕاستیدا ئەوە هه‌ر له فاشیستەكان ده‌وه‌شێته‌وه كه بە پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤ منداڵ و ناكام بۆ مەرامە گڵاوەكانیان بەكار دەهێنن.
دواجار ده‌ڵێین، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا گوزره ده‌كات، به‌رپرسیارێتییش له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌كه. بۆیه ڕه‌وا نییه گێره‌شێوێن و پاڵته‌خۆرانی ناوخۆ، دوژمنه گه‌وره‌كه‌مان له بیر به‌رێته‌وه كه تیرۆره. له كۆتایییشدا ده‌ڵێم، هه‌موو بیردۆزه‌كان له فه‌رهه‌نگی ئاژاوه‌گێڕاندا ئاوه‌رژوو ده‌بنه‌وه، جه‌لاد سته‌م ده‌كات و قوربانی لۆمه ده‌كرێت.




