ڕاگه‌یاندنی ئێمه و ئه‌وان

ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور
جیاوازیی نێوان پارتی و گۆڕان، به ئه‌ندازه‌یه‌كه رێگه‌یه‌كی بۆ به‌راورد نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ئاخر پارتی خاوه‌نی ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه و خواستی سه‌ره‌كیی له‌سه‌رخۆبوونی كوردستاندا ده‌بنێته‌وه؛ لێ گۆڕان، بزاوتێكی تاكتیكی و پۆپۆلیستییه‌و له گه‌مه‌ی سیاسی‌دا جیا له‌وه‌ی كورتبینه، پاڵی به دیواری شڵۆقه‌وه داوه؛ ئه‌وه بۆیه هه‌میشه خۆی له شكستدا ده‌بینێته‌وه.
وێنای راسته‌قینه‌ی ئه‌م نه‌خشه‌یه به راگه‌یاندنه‌وه دیاره، وه‌رگر به ئاسانی و به‌وپه‌ڕی هۆشیاری، ئه‌ونده دركپێكردنی هه‌یه زۆر به زوویی به‌م جیاوازییه قووڵ و جه‌وهه‌رییه ئاشنا بێت. ئه‌وه‌تا له سه‌ره‌تای دروستبوون و بانگه‌شه‌ی قه‌واره‌بوونی سیاسییه‌وه، ئه‌م ره‌وته كه خۆی ناو ناوه گۆڕان و پتر له شوێنكه‌وتووان ده‌چێت نه‌ك له قه‌واره‌یه‌كی سیاسی، به‌و هه‌ناسه‌یه‌وه هاتوون كه به قه‌ولی خۆیان وشه‌ی (نا) زه‌ق بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی قووڵ و ڕیشه‌ییان هه‌رئه‌وه‌بوو كه به‌و ره‌هاییه ده‌ستیان به ستاره‌ی یاخییه‌وه گرت و، سه‌ره‌نجام ره‌وتێكی ئانارشیستی لێ شین بوو.
گه‌وره‌ترین ئامراز و كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌ستیان به‌گه‌ڕخستنی راگه‌یاندنێكی گۆبڵزی بوو، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایی بوون و ته‌رزی له‌خود نامۆبوونیان زایند كرد، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نیشتیمان له به‌ر دیته‌ی هاونیشتیمانیاندا تاریك و تونه‌ك بكه‌ن. ئه‌وه بۆیه میدیای گۆڕان میدیایه‌كی توڕه‌یه، میدیایه‌كی چه‌واشه و ناساغڵه‌مه، خه‌ونی ئه‌م میدیایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه هه‌رچی ئامرازه به كاری به‌رن، بۆ خاتری ئه‌وه‌ی درۆ له فۆرمی راستیدا شوناس بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ جارێكیش به په‌رێزی ویژداندا تێپه‌ڕن. باشترین به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ستمان ئه‌و دیمانه‌یه بوو كه به‌رپرسی میدیای گۆڕان له ته‌ك كه‌ناڵی رووداو ئه‌نجامی دا، ئه‌و ده‌مه‌ی ئاگر له زاری ده‌رده‌چوو، به ئه‌ندازه‌یه‌ك توڕه و شپرزه و په‌رت بوو، كه نه‌ك هه‌ر رسته‌ی پێ كۆ نه‌ده‌بووه‌وه، بگره گه‌یشته ئه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر كورسیی میوانداریی ستۆدیۆ پێ ڕانه‌گیرێت و مایك له گوێچكه‌ی بكه‌وێته خوارێ و، ته‌نانه‌ت توانای دۆزینه‌وه‌شی له ده‌ست بدات. به جۆێك شپرزه‌یی و كه‌له‌لایی پێوه دیار بوو، كه هێندی نه‌مابوو شاشه سواغ بدات به‌وه‌ی له ده‌می ده‌رده‌چێت؛ ئێستا به ته‌واوی ئه‌و راستییه ساغ بووه‌وه كه بۆچ میدیاكه‌ی گۆرڕن، خاوه‌نی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌یه كه به فه‌رهه‌نگی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و جنێو ده‌ناسرێته‌وه. كه‌چی له وه‌ها دۆخێك‌دا و هه‌ریه‌ك شه‌و له دوای ئه‌م دیمانه‌یه له كه‌ناڵی زاگرۆس، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ناڵه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاری ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان حیوارێكی كراوه‌یان ئه‌نجام دا، له كه‌شێكی زۆر هێمندا و به زمانێكی ستانده‌ردی سیاسی، ده‌ستیان بۆ چه‌مكگه‌لی سیاسی ده‌برد و، دوور له ناوزڕاندن و په‌لاماردان، نه‌خشه‌ڕێی پاشه‌ڕۆژیان شرۆڤه كرد. لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو دیمه‌نه لای بینه‌ر زۆر ئاسانه و سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌یه، كه ناكرێت به‌راورد له‌نێوان ره‌ش و سپی بكرێت. پارتی له خه‌می گه‌وره‌ی نیشتماندایه، هه‌ربۆیه به زمانی ئه‌هوه‌ن ده‌دوێت مه‌راقی گه‌وره‌ی پارتی پاشه‌ڕۆژه، سه‌ربه‌خۆیی چاوه‌ڕێیه‌تی، ده‌وڵه‌تی كوردستان خواستی گه‌وره‌یه‌تی. له به‌رانبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه پتر قه‌واره‌ی شوێنكه‌وته‌ی كاره‌كته‌رێكی توڕه‌یه، مه‌راقی گه‌وره‌ی جۆشدانه به نیگه‌رانی و زمانی توێه و شكاندنی شكۆی رابردووی نه‌ته‌وه‌ییه.
سه‌ره‌نجام گه‌ل دوابڕیاری دا و، ئه‌م بزووتنه‌وه ئانارشیسته‌ش، تاق و ته‌نیا و ده‌ركه‌نار و مایه‌پووچ به دوو ده‌ستی به‌تاڵه‌وه له گه‌مه‌ی سیاسی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و، هێشتا به‌م زمانه توڕه‌یه‌وه بانگی چاوساغی ده‌دات به چه‌مكی فرویدان.




