گۆڕان دوابزماری له تابووتی خۆیدا

كه‌ریم قادر
پاش ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆیدا له سۆنگه‌ی بڕوای ته‌واوی به‌وه‌ی گۆڕان له پشت به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانه توندوتیژییه‌كان بوو، كه تێیدا له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ته‌ركیز له‌سه‌ر ته‌نگهه‌ڵچنین به كادیران و سوتاندنی باره‌گاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان (كه دوو كادیری و سێ هاووڵاتی شه‌هید و 6 باره‌گا سوتێندران) كرابووه‌وه و، هه‌وڵیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت هه‌بوو، بڕیاری ده‌ركردنی گۆڕانی له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكوومه‌تدا و رایگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌مانبوو بۆ تێپه‌ڕاندنی چوار ساڵی ئارام به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێ.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی (كه به‌ینی خۆمان بێت زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستانیش له‌گه‌ڵیدان)، دوای دوو رۆژ له كۆبوونه‌وه، دواجار جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، كه هیچ جودایی نه‌بوو له‌گه‌ڵ دروشمه سواوه‌كان و به‌یاننامه‌كانی پێشتری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و، هێرشه بێبنه‌ماكانی بۆ سه‌ر پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، كه خۆیشی به‌شێكی گرینگ بوو له‌و حكوومه‌ته. سه‌یر له‌وه‌دایه له كۆی به‌یاننامه‌كانیدا گۆڕان ته‌نها په‌رله‌مان به شه‌رعی ده‌زانێ، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به ده‌ستییه‌وه بوو، ئه‌مه‌ش خودپه‌رستی و فاشیه‌تی ئه‌و حزبه ده‌سه‌لمێنێ، چونكه ئه‌وه‌ی بۆی كرا و بۆی لوا، ئه‌و پۆسته‌ی بۆ به‌ره‌ژه‌وه‌ندیی نوخبه‌ی باڵاده‌ستی گۆڕان به‌كار هێنا، تا ده‌گاته كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كان.
واته راگه‌یاندراوه‌كه‌ی گۆڕان له ئاست هه‌ستیاریی هێوركردنه‌وه دۆخه‌كه نه‌بوو، كه چاودێران پێانوابوو، گۆڕان له به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابووی، ددان به شكستی خۆیدا ده‌نێ و داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رده‌سه‌ریانه‌ی سه‌رباری كێشه و قه‌یرانه‌كان، له ماوه‌ی رابردوو به قۆستنه‌وه و قۆرخكردنی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكی خۆپشانده‌ر، بۆ هه‌رێمی كوردستانی دروست كردوون.
به‌ڵام گۆڕان نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌كرد، كه پێویست بوو بیكات، به‌ڵكو به ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ته‌كانی بۆ پارتی، "گۆڕان داوا دەکات کۆتایی بهێنرێ بە قۆرخکردنی بڕیاری سیاسی‌و ئابووری‌و ئەمنی‌و دیپلۆماسی، کە لە لایەن پارتییەوە قۆرخ کراوە" دۆخه‌كه‌ی له خۆی دژوارتر كرد، كه هیچ ده‌رفه‌تێكی له‌پێش پارتی نه‌هێشته‌وه بۆ داڕشتنی رێككه‌وتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ خۆیدا، واته دوابزماری له تابووتی خۆیدا. بۆ و چۆن؟ پێویست ده‌كات بۆ زیاتر روونكردنه‌وه سه‌ره قه‌ڵه‌مێكتان بۆ بخه‌مه ڕوو:
گۆڕان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتییه‌كانی كوردستان، بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه هه‌ستیاره‌كه و گه‌یاندنی گه‌لی كوردستان به كه‌ناری ئارام شان بداته به‌ر باره‌كه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك، كه هیچ خێری كوردستانی تێدا نییه، جورئه‌تی به‌خۆیدا هه‌رزه‌كاران به‌كار بهێنێ و منداڵی خێرله‌خۆنه‌دیوی كوردستان به كوشت بدات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك بدات، له هه‌موویشی گرینگتر كوده‌تا بكات بۆ شكاندن و ده‌ركردنی پارتیێكی ژماره یه‌كی كوردستان له مه‌یداندا، كه 69 ساڵه بێ پسانه‌وه خه‌بات بۆ ئامانجه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان ده‌كات. ئایا شایه‌نی ئه‌وه‌یه له‌و دۆخه‌دا، كه شه‌ڕێكی خوێناویمان له‌گه‌ڵ دڕه‌نده‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهانیدا هه‌یه و ناوچه‌كه له‌به‌ر داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه دایه، چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌ی پێ بسپێردرێ؟ بێگومان نه‌خێر، ئه‌م نه‌خێره‌شمان له‌و داوایه‌ی گۆڕان سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاڕاسته‌ی پارتی كردووه.
دڵنییان له كن گۆڕانیش ئاشكران، كه كوردستان له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و دیپلۆماسیدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌دیهێناوه، كه له مێژووی كوردستاندا بێوێنه‌یه. ئه‌ی باشه گۆڕان بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه به كه‌م داده‌نێ و، داوای كۆتایی پێهاتنیان ده‌كات؟
ده‌كرێ له دوو روانگه‌یه‌وه لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م داوایه‌ی گۆڕان بكه‌ین.
یه‌كه‌م، گۆڕان له سۆنگه‌ی كۆنه‌قینی نوخبه‌ی باڵاده‌سته‌وه ناخوازێ كوردستان هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست بهێنێ، كه هێز و جێده‌ستی پارتیی دیموكراتی كوردستان به ئاشكرا به‌سه‌ریه‌وه‌ی دیار بێت.
دووه‌م، یا ئه‌وه‌ته ئه‌وه‌ی له بواره‌كانی سه‌ره‌وه به ده‌ست هاتوون، بووه‌ته جێی نیگه‌رانیی ئه‌وانه‌ی ناخوازن كوردستان ببێته ژووری ئۆپه‌راسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه‌دا، كه له‌گه‌ڵ ویست و به‌رژه‌وه‌ندییه پاوانخوازه‌كانیان نایه‌ته‌وه.
به پوختیتر، ئه‌وانه‌ی ناخوازن پارتی به‌هێز بێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك پارتی به‌هێز بوو بێت، ده‌سكه‌وتی سیاسی و ئابووریی گه‌وره‌ی بۆ كوردستان به‌دیهێناوه. چونكه ئێمه ئاگادارین، وێڕای پیلانه به‌رده‌وامه‌كانی ناحه‌زان بۆ بێبڕیاركردن (به پاشكۆكردن)، برسیكردن (نه‌بوون به خاوه‌نی ئابووریی سه‌ربه‌خۆ)، بێسه‌روبه‌ركردنی ئاسایش (شێواندنی ئارمیی كوردستان) و بێدۆستكردنی كوردستان (هه‌ر چیاكان دۆستمان بێت) سه‌ركه‌وتنه زه‌ق و نه‌شاراوه‌كانی كوردستان له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و دیپلۆماسیدا هه‌زم ناكه‌ن، كه ببینن پارتیی دیموكراتی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه راسته‌قینه‌كانیدا، هه‌رێمێك، كه هێشتا سه‌ربه‌خۆییی خۆی رانه‌گه‌یاندووه به‌و ئاسته نێوده‌وڵه‌تییه بگه‌یه‌نێ، كه وڵات هه‌ن سه‌ربه‌خۆن و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشن نه‌ك به‌و ئاسته نێوده‌وڵه‌تییه نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵكه له محوه‌ری شه‌ڕدان و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان له‌سه‌ره.




