سەرەتای ئاوابوونی نەشیروان

محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د
ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان له ماوه‌ی رابرد، له دژی خه‌ڵكی كوردستان به چه‌ند كاره‌ساتێكی مه‌ترسیدار خوڵقاندیان، له پای ته‌رازووی ناحه‌زانی كورد، هێنده قورس بوو كه قه‌ت ئه‌وه‌نده ده‌ستكه‌وتیان بۆ دژایه‌تیی كورد ده‌ست نه‌كه‌وتبێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جارێكی دیكه دڵخۆشبوونی ناحه‌زانی پووچه‌ڵ كرده‌وه؛ ئه‌وه رێگرییه‌كه‌ی پارتی بوو له كه خه‌ونه نه‌زۆكه‌كه‌ی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروانی به‌تاڵ كرده‌وه.
به‌تاڵكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌روه‌ختێكدا كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دڕه‌نده‌ترین گرووپی تیرۆریستی له جه‌نگدایه، كه‌چی ئه‌و تاقمه‌ی نه‌وشیروان، بێباكانه ده‌یه‌ویست له‌نێوخۆیشدا گۆبه‌ندێك بنێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به ئاسانی لێی ده‌رنه‌ده‌چوو. ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه سه‌لماندی، مان و نه‌مانی ئه‌م وڵاته بۆ نه‌وشیروان و تاقمه‌كه‌ی هیچ گرینگ نییه و، هیچ كاتێكیش خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م هه‌رێمه نه‌زانیوه، خۆ كه‌س نییه نه‌زانێ كه نه‌وشیروان و تاقمه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی پرسیار كراونه‌ته‌وه له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش و مه‌ترسییه‌كانییه‌وه، كه‌سیش نییه نه‌یبیستبێ كه نه‌وشیروان بێباكانه وتوویه‌تی: داعش مه‌ترسیی خسووه‌ته سه‌ر زۆنی پارتی، نه‌ك زۆنی ئێمه، ئیتر بۆچی بترسین!.
ئێستا كه شتێكی ئه‌وتۆیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه تا له ڕێیه‌وه یاریی به چاره‌نووسی گه‌لی كورده‌وه بكه‌ن، هاتوون و وایان لێكداوه‌ته‌وه كه پارتی كوده‌تای به‌سه‌ردا كردوون، كه‌چی ئه‌وه پارتی بوو، ڕێی له سه‌ره‌ڕۆیی و ئاژاوه‌گێڕییه‌كه‌ی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان گرت، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه بوو، ئاژاوه‌گێڕییه‌كانیان بۆ شاره‌كانی دی نه‌گوێزنه‌وه و، بۆ ئه‌وه‌یش بوو تا چی دی نه‌بێته مه‌ترسی به‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم و چی دی كوڕی خه‌ڵكی خه‌ڵه‌تێندراو به كوشت نه‌دا و نه‌یاننێرێته نێو ئاگرێكه‌وه بیانسووتێنێ.
ئێستا كێ هه‌یه نه‌زانێ تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان كه وایان لێكدابووه‌وه ئیدی پارتییان گۆشه‌گیر كردووه و ده‌توانن له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا په‌راوێزی بخه‌ن؟، به‌ڵام نه‌وشیروان كه له ڕێی كارته سووتاوه‌كانیانه‌وه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بوو كردی و بۆی نه‌چووه سه‌ر و، تاڵاوی شكست دوای شكستی چه‌شت؛ قورسایی پارتی و دنیابینیی و مێژووه پڕ له قوربانییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه چی دی ڕێ نادات به نه‌وشیروان تا به ویستی خۆی چاره‌نووسی گه‌لێك بخاته مه‌ترسییه‌وه، هێنده‌ی دی شه‌كه‌تی كردووه.
سه‌رباری ئه‌م ڕاستیانه، ئه‌م پێداگرییه‌ی پارتی له به‌رگرتن له هه‌وڵه دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان له لایه‌ك و، درككردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دی به پیلان و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان، ئێستا بۆ كوردستانیانیش ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته بوو كه، موعاده‌له‌كه 4+1 پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و، ئه‌مه‌یش گورز و شکستێكه كه ده‌شێ به شكستی دوایین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی شه‌ڕانگێزیی نه‌وشیروان ناوی ببه‌ین. ده‌شێ بڵێین ئه‌م ته‌ریكبوونه‌ی، سەرەتای کۆتایی تەواوەتیی نەشیروانه لە کایەی سیاسیی کوردستانی و، ئاسووده‌بوونی سلێمانیی پایته‌ختی ڕۆشنبیرییه.
ئاخر چۆن ده‌بێ لایه‌نێك كه له حكوومه‌تدا به‌شدار بێ و به‌ڵێنی چوارساڵی ئارامی دابێ، خه‌نجه‌ریشی له پشتی بدا، بۆ هێنده ئاسانه ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی خۆیان به خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌زانن و قوربانییان بۆی داوه، پاش هه‌موو ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌ت، بكه‌ونه داوی تاقمه‌كه‌ی نەوشیروانه‌وه و دژ به حکوومەته‌كه‌یان بوه‌ستنه‌وه؟، بۆ مێژوو ره‌حم به كێ ده‌كا په‌رله‌مان بكا به نێوه‌ندی پیلانگێڕییه‌كانی و له شكۆی كه‌م بكاته‌وه؟ ده‌بێ نه‌وشیروان تاقمه‌كه‌ی چاك بزانن كه، لایه‌نه سیاسییه نشتیمانپه‌روه‌ره‌كانیش هاوشانی پارتی، ڕێ به‌م گێره‌شێوێنییه ناده‌ن.
ئێستا كه به‌ته‌ریكبوونیان، نه‌ك هه‌ر نه‌وشیروان، به‌ڵكو تاقمه‌كه‌یشی تووشی هیستریا بوون (به ئاشكرا له دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه)، چونكه باش له‌وه گه‌یشتوون ئه‌م وڵاته خاوه‌نی هه‌یه و، له‌هه‌ر پیلانگێڕیێك ده‌یپارێزێ.




