ده‌بێ یووسف محه‌ممه‌د دادگایی بكرێ

كه‌ریم قادر
ره‌نگه ئه‌م ناونیشانه( ده‌بێ یووسف محه‌ممه‌د دادگایی بكرێ) بۆ حزبه‌كان و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستان مایه‌ی شۆك بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتی و ئارامی و متمانه‌ی نێوان خه‌ڵكی كوردستان بكرێته چه‌قی بابه‌ته‌كه هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه به ره‌وا ده‌زانن، كه به جددی كاری بۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كه‌س بوێری ئه‌وه به‌خۆی نه‌دا به پاساوی سه‌مه‌ره ئارامی ئه‌و دورگه سه‌قامگیره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكبدات، كه خۆی به ده‌ست كاریگه‌ری شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر و ئاواره و قه‌یرانی داراییه‌وه گیرۆده‌یه، كه به‌هۆی بڕینی بودجه‌وه له‌لایه‌ن به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئه‌وه‌ی 12ی مانگ له بازگه‌ی پردێ كرا به‌رامبه‌ر یووسف محه‌ممه‌دی به رێككه‌وتنی سیاسی كرا‌و به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كارێك بوو بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی كارپێكراو له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌ڵام گۆڕان وه‌ك پیشه‌ی سواوی خۆی بۆ گه‌وجاندنی جه‌یشه گۆشكراوه‌كه‌ی به دژی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كاره هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه و به كوده‌تا دژی شه‌رعیه‌ت ناوی ده‌بات، كه راستییه‌كه‌ی "یووسف محه‌ممه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان" شه‌رعیه‌تی له رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پێنج حزبه‌كه‌ی به‌شدار له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه و له په‌رله‌مان په‌سند كراوه. واته ئه‌وه‌ی كرا بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان و كوردستان بوو له مه‌ترسیه‌ك، كه چاره‌نووسی وڵاتی ده‌خسته قۆناغێكی نادیار و نه‌خوازراو.
به مانایه‌كی دی، ئه‌گه‌ر یووسف محه‌ممه‌د رۆبۆت و ئه‌ڵقه له گوێكه‌ی ده‌ستی نه‌وشیروان 23ی حوزه‌یران( كه رۆژێكی ره‌شه له مێژوو‌ی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پێنج حزبه‌كه‌دا) به‌ناوی دیموكراسی زۆرینه و كه‌مینه‌وه كوده‌تای به‌سه‌ر دیموكراسی رێككه‌وتن له‌سه‌ركراوی كوردستان نه‌كردبا، هه‌رگیز ئه‌وه‌ی بازگه رووی نه‌ده‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌و رێككه‌وتنه‌ش رازیبوایه، كه دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر پێنج حزبه‌كه به ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كرا، له‌پێناو رزگاركردنی رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 19ی ئابی په‌رله‌مان نه‌كرێ، به‌ڵام رۆبۆته‌كه به یه‌ك ته‌له‌فۆن له نه‌وشیروانه‌وه شه‌قی له‌و رێككه‌وتنه‌شدا. كه‌واته سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووجار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی نه‌وشیروان هه‌وڵی كوده‌تای داوه بۆ نه‌سفكردنی هه‌موو ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی له پرۆسه‌ی دیموكراسی كوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێن. بۆیه ئه‌گه‌ر پێوه‌ره رێككه‌وتن له‌سه‌ر كراوه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بێ جه‌ماوه‌ری كوردستان داوای دادگایی كردنی یوسف له پێنج حزبه‌كه بكه‌ن به تۆمه‌تی كوده‌تاكردن، كه به كاریگه‌ری ئه‌و كوده‌تایه خه‌ڵك له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون و ئاسایش و ئارامی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان تێكچوو.




