فۆرمى داهاتووى هاوپه‌یمانه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چۆن ده‌بێت و كام لایه‌نانه‌ن؟!

د.چواس حه‌سن
ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م، پێشنیاز و نه‌سیحه‌تى من نییه، به‌ڵكو ئه‌وه حوكمى مێژوو و پێداویستیى قۆناغه‌كه‌یه، ئه‌گینا ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر له چوارده‌ورى خۆمان بخولێینه‌وه و كێشه له دواى كێشه له‌سه‌ر یه‌كتریان كه‌ڵه‌كه بكه‌ین و، له‌كۆتاییشدا چاره‌نووسێكى نادیار بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان چاوه‌ڕوان بكه‌ین.
ئه‌وێ رۆژێ، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2009ى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌بوون، كه چیتر فۆرم و مۆدێلى هاوپه‌یمانیى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێم دوانه‌یى نامێنێته‌وه، به واتاى فۆرمى ئه‌وه‌ى كه پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، دوو پارتیى زاڵ بن به‌سه‌ر به‌رنامه و ئیداره‌كردنى حكوومه‌تى هه‌رێمدا.
هه‌رچه‌نده پارتى و یه‌كێتى له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یییان له ده‌ستوورى عێراقدا له ساڵى 2005 بۆ گه‌لى كوردستان وه‌ده‌ست هێنابوو.
هه‌رچه‌نده پتر له 10 ساڵ بوو، له ئه‌نجامى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنانه‌ى كه به داب و ڕێسا و یاسا له‌نێوانیاندا دروست ببوو، هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى ناوخۆ و ئاشوب و نائارامى، ته‌واو دوور كه‌وتبووه‌وه.
هه‌رچه‌نده بارى ئابووریى هه‌رێم و گوزه‌رانى خه‌ڵك، وه‌ك ده‌ره‌نجامى داهاتى نه‌وتى عێراق و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم، له سه‌رنجڕاكێشانى وه‌به‌رهێنانى بیانى بۆ هه‌رێم، له‌وپه‌ڕى باشیدا بوو.
به‌ڵام هێشتا و له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ره‌وپێشچوون و ده‌ستكه‌وته سیاسى و ئابووریانه‌شدا، وا ده‌رده‌كه‌وت كه فۆرمى هاوپه‌یمانێتیى دووانه‌یى (پارتى و یه‌كێتى) له پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمدا، تواناى به‌رده‌وامى نه‌مابێت. داواكاریى خه‌ڵك بۆ پتر خزمه‌تگوزارى و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى رۆژ له‌دواى رۆژ له هه‌ڵكشاندا بوو.
ئه‌و دۆخه، لانى كه‌م بۆ پارتى و یه‌كێتى، چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا سرووشتى بوو، چونكه هه‌میشه كۆمه‌ڵگاكان دواى وه‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یى یان ئابوورى، ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌وه‌ى كه، داهات و ده‌ستكه‌وته‌كان چۆن به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێن. به‌واتاى كۆمه‌ڵگا ڕۆده‌چێته‌وه به ناوخۆیدا و سه‌رده‌مى سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى نه‌ته‌وه‌یى و ئابوورییش، هێشتا ڕوویان به‌ره‌و ده‌ره‌وه بوو، به‌ره‌و سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌یى و ده‌ره‌كییه‌كان بوو. له‌و نێوه‌شدا كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى پێشوو و كێشه نوێیه‌كانى كۆمه‌ڵگاى هه‌رێم وایان ده‌خواست، هه‌رچى زووتره چاو به سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمدا بخشێنرێته‌وه.
یه‌كگرتووى ئیسلامى وه‌ك حزبێك، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زرانیه‌وه، به سرووشتى خۆى پتر جه‌ختى له‌سه‌ر سیاسه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوخۆییه‌كان ده‌كرده‌وه، ڕێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاماده بوو بۆ ئه‌وه‌ى، پێش ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى ئاوڕ له ناوخۆ بده‌نه‌وه، ئه‌و بۆشایى و پێداویستییه‌ى سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كان پڕ بكاته‌وه و، ببێته پایه‌یه‌كى نوێى هاوپه‌یمانه‌تیى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێم له پاڵ دوو پایه‌كه‌ى تر (پارتى و یه‌كێتى)دا.
ئه‌وه‌شى كه یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى، له پاڵ پێداوویستییه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمدا، ببێته پاڵێوراو بۆ ئه‌و پێگه گرینگه، دوو هۆكار بوون: یه‌كه‌م، سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانى پارتیى داد و گه‌شه‌پێدان له توركیا، كه یه‌كگرتووى ئیسلامى چاوى له دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و مۆدێله‌ى ئه‌وان بوو له هه‌رێمدا. دووه‌م، گه‌شه‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانى حوكمڕانیی پارتییه ئیسلامییه‌كان له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، وه‌ك دواتر له به‌هارى عه‌ره‌بیدا زه‌قتر بووه‌وه. هه‌رێمى كوردستانیش، وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كى ئایینپه‌روه‌ر و له ناوجه‌رگه‌ى ڕووداوه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، وا پێوویستى ده‌كرد ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م كایه و جومگه‌كانى حوكمڕانییش نه‌كه‌ونه ژێر ده‌ستى پارتییه ئیسلامییه‌كان، ئه‌وا لانى كه‌م باڵێكى كاریگه‌ر و ئه‌كتیڤى ئیسلامییه‌كان ببێته شه‌ریكى حوكمڕانى له حكوومه‌تى هه‌رێمدا.
حزبه سیاسییه‌كان له خۆیانه‌وه هه‌ڵناتۆقێن و گه‌شه ناكه‌ن و به‌رده‌وامیش نابن، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندى و بیروبۆچوونه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگاكانیان نه‌بن. هه‌ربۆیه له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكاندا، هه‌ر وه‌ك شه‌به‌نگى ڕه‌نگه‌كان، حزبه‌كانیش به‌ته‌نیشت یه‌كترییه‌وه، شه‌به‌نگى جۆراوجۆرێتیى بیروبۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاجیاكانى پێك ده‌هێنن. سیسته‌مى حوكمڕانى سه‌قامگیریش ئه‌وه‌یه، كه بتوانێت ئه‌و شه‌به‌نگه به‌رژه‌وه‌ندى و بۆچوونانه به ئه‌ندازه‌ى خۆى له داموده‌زگا و به‌رنامه‌ى حوكمڕانیدا ڕه‌نگ پێ بداته‌وه.
ئه‌وێ رۆژێ هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌بوون، كه یه‌كگرتووى ئیسلامى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستاندا، باى ئه‌وه‌نده كورسیى وه‌ده‌ست ده‌هێنێت تا ببێته شه‌ریكێكى گرینگى دوو پارتییه‌كه‌ى تر (پارتى و یه‌كێتى). ئه‌و كاته‌ش شه‌به‌نگى حوكمڕانى و شه‌به‌نگى به‌رژه‌وه‌ندى و بیروباوه‌ڕه‌كانى كۆمه‌ڵگا، پتر لێك نزیك ده‌بوونه‌وه و سه‌قامگیریى سیاسى و، گه‌شه‌كردنى ئابوورى و، ئاشته‌واییى كۆمه‌ڵایه‌تییش پتر به‌ره‌و پێش ده‌چن. ئه‌مه سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه بوو، ئه‌گه‌ر هاتباو گۆڕان سه‌رى هه‌ڵنه‌دابا. سه‌رهه‌ڵدانى گۆڕان له‌و ساته‌وه‌خته ناسك و هه‌ستیاره‌دا، وه‌ك ده‌ره‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى، ده‌ركه‌وتنى ئه‌م سیناریۆیه‌ى وه‌ستاند.
گۆڕان وه‌ك هێزێكى جیابووه‌وه له یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و له‌سه‌ر ده‌ستى یه‌كێك له سه‌ركرده هه‌ره دیاره‌كانى هاته بوون، بۆیه توانى كه به‌شێكى گه‌وره‌ى ڕێكخستنه‌كانى یه‌كێتى و جه‌ماوه‌ره ناڕازییه‌كه‌ى بۆ لاى خۆى ڕابكێشێت. له‌لایه‌كى تر گۆڕان متمانه‌ى به‌شێكى باشى كادیره دیاره گه‌نجه ناڕازیه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامییشى بۆ لاى خۆى ڕ‌اكێشا. بۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2009 دا، له‌سه‌ر حیسابى یه‌كێتى و یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌نگێكى باشى له ده‌ڤه‌رى سه‌وزدا كۆ كرده‌وه، بایى ئه‌وه‌نده‌ى كه ژماره‌ى كورسییه‌كانى بیخاته پێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تىكردنى ئۆپۆزسیۆنى هه‌رێمى كوردستان.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه، به‌هۆى ئه‌و شكسته‌ى كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌سه‌ر یه‌كگرتوودا هات و، به‌هۆى بارودۆخى به‌هارى عه‌ره‌بى و هاندانى گۆڕان بۆ یه‌كگرتوو به ئاراسته‌ى كاركردن بۆ گۆڕینى ڕیشه‌یى سیسته‌م و فۆرمى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه یه‌كگرتووى ئیسلامى نه‌چووه ناو حكوومه‌ته‌وه و ئه‌و پێگه‌یه‌ى كه ده‌بوایه وه‌رى بگرتایه و رۆڵى سرووشتیى خۆیى تێدا نمایش بكردایه، نه‌یكرد؛ له‌وانه‌شه پارتى و یه‌كێتى ئه‌و خوێندنه‌وه به‌دیققه‌ته‌یان بۆ ڕۆڵى یه‌كگرتوو نه‌بووبێت.
سه‌رهه‌ڵدانى گۆڕان له‌سه‌ر حیسابى یه‌كێتى و گه‌شه‌كردنى له‌سه‌ر حیسابى یه‌كگرتوو و، پاشانیش قه‌تیسمانى له ناوچه‌ى زۆنى سه‌وزدا و له ساڵى 2009 ه‌وه و تائێستایشى له‌گه‌ڵ بێت، كه‌شێكى وه‌هاى له‌نێوان یه‌كێتى و گۆڕان و یه‌كگرتووى ئیسلامی‌دا دروست كرد، كه هه‌میشه له ترسى له‌ده‌ستدانى پێگه‌ى جه‌ماوه‌رییان كه زۆر له یه‌كترى نزیكه، نه‌توانن له‌لایه‌ك یه‌كترى به جێ بهێڵن له سیاسه‌ته‌كاندا و، له‌لایه‌كى تریش متمانه‌ى ته‌واویان به یه‌كترى بێت. بۆیه هه‌میشه پێیه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كترى و پێیه‌كیان له ده‌ره‌وه‌ى یه‌كترییه. له ئه‌نجامدا كێشه و گرفته‌كانیان بووه‌ته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى سیاسیى قووڵیش له ناوچه‌ى زۆنى سه‌وز و له‌وێیشه‌وه بۆ سه‌رجه‌م سیسته‌مى سیاسیى هه‌رێم.
ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كى بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌تى بنكه‌فراوان ببێته تاقه ئه‌گه‌رێك له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2013، هیچ كام له‌و سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه نه‌یانده‌وێرا به‌بێ دووانه‌كه‌ى تر به‌شدارى بكه‌ن له حكوومه‌تدا، هه‌رسێكیشیان حه‌زیان ده‌كرد به‌شدارى بكه‌ن، چونكه بارودۆخه‌كه، به‌هۆكارى جیاجیا، سه‌لماندبووى كه مانه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ت، واتا به‌هێزبوونى دوولایه‌نه‌كه‌ى تر به‌ڕێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌ته‌وه. پارتی‌یش نه‌یده‌توانى و بیرى له‌وه‌ش نه‌كرده‌وه كه له یه‌كتریان بكات.
حكوومه‌تى بنكه‌فراوان شكستى هێنا، چونكه ناكرێت حكوومه‌تیك به پێنج تایه و به‌خێرایى و ئاراسته‌ى جیاجیا به سه‌لامه‌تى به‌ڕێگادا بڕوات. نه‌شیتوانى كه ئه‌و پایه‌ى سێیه‌مه‌ى كه خۆى ده‌بینییه‌وه له خزمه‌تگوزاریی زیاتر و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌به‌ر گه‌لێك هۆكارى زاتى و مه‌وزوعى دروست بكات. له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئه‌سته‌مه كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شێوازى حكوومه‌تى هاوپه‌یمانیى دووانه‌ییی نێوان یه‌كێتى و پارتى. بۆیه پرسیار ئه‌ى چاره چییه؟
چاره گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ قرتاندنى ئه‌و مێژووه‌ى كه له‌نێوان ساڵى 2009 و ئه‌مڕۆكه‌دا هه‌یه و، جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیناریۆ چاوه‌ڕوانكراوه‌ى ساڵى 2009 یه، كه خۆى ده‌بینییه‌وه له فۆرمى هاوپه‌یمانیى سیانیى پێكهێنانى حكوومه‌ت له‌نێوان (پارتى و یه‌كێتى و یه‌كگرتووى ئیسلامى)دا.
ئه‌مه ویستى من یان لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو واقیع و كێشه و پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كورد له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌یخوازێت. به‌رقه‌راركردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاشته‌واییى كۆمه‌ڵایه‌تى و خۆته‌رخانكردن بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانه ئابوورییه‌كان و، خزمه‌تگوزارییه‌كانى هه‌رێم وا ده‌خوازێت، چونكه:
1- ئه‌و سێ لایه‌نه، ده‌توانن ببنه نوێنه‌رى به‌رژه‌وه‌ندى و بیروباوه‌ڕى زۆربه‌ى زۆرى هاووڵاتیانى كوردستان له حكوومه‌تدا.
پارتى وه‌ك نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌خوازه ڕاستڕه‌وه میانڕه‌وه‌كان.
یه‌كێتى وه‌ك نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌خوازه چه‌پڕه‌وه میانڕه‌وه‌كان.
یه‌كگرتووى ئیسلامی‌یش وه‌ك نوێنه‌رى ئیسلامییه نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ره میانڕه‌وه‌كان.
2- مێژووى نێوان پارتى و یه‌كێتى و پاشانیش سرووشت و پێكهاته‌ى یه‌كگرتوویش سه‌لماندوویه‌تى، كه ئه‌م سێ حزبه ده‌توانن زۆر به ئارامى و سه‌بر و هێمنانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كترى و ڕووداو و پێشهاته‌كاندا بكه‌ن و، حوكمڕانیى هه‌رێمى كوردستان به هێمنى به‌ره‌و ئاراسته‌ى راستى خۆى به‌رن.
لێره‌وه ده‌بێت بڵێم، كه بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه ده‌خوازێت، فۆرمى نوێى هاوپه‌یمانیى حكوومه‌تى هه‌رێم، وه‌ك چۆن له دوانه‌یییه‌وه بوو به بنكه‌فراوان، ئه‌وا له بنكه‌فراوانیشیته‌وه بگوازرێته‌وه بۆ سیانى و له‌نێوان (پارتى و یه‌كێتى و یه‌كگرتووى ئیسلامى)دا بێت.
ئه‌وه پێشنیاز و ئامۆژگاریی من نییه، به‌ڵكو ئه‌وه حوكمى مێژوو و پێداویستیی قۆناغه‌كه‌یه. ئه‌گینا ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر له چوارده‌ورى خۆمان بخولێینه‌وه و كێشه له دواى كێشه له‌سه‌ر یه‌كتریان كه‌ڵه‌كه بكه‌ین و، له‌كۆتاییشدا چاره‌نووسێكى نادیار بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان چاوه‌ڕوان بكه‌ین.




