وه‌همه‌كانی نه‌وشیروان سه‌ری گۆڕانیش ده‌خۆن

كه‌ریم قادر
وه‌همه‌كانی له قۆناغی گه‌نجێتیڕا له كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نه‌وشیروان ده‌سوڕێنه‌وه و رۆژ به رۆژ له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌تر ده‌بن، گۆڕانی كردووه به دڕنده‌یه‌كی خوێنمژ، كه له‌سه‌ر خاك و كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و پاشه‌ڕۆژی كوردستان خه‌ته‌ره. چونكه ره‌فتار و به‌رنامه‌ی گۆڕان، كه به تێپه‌ڕبوونی كات زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵیدا په‌یدا كردووه، نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێو‌یی و خۆدزینه‌وه بووه له ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م وه‌همانه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌حموود ڕه‌زای ئامۆزای نه‌وشیروان و په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان و به‌شدار له داڕشتنی به‌رنامه‌كاندا، له راپۆرتێكی ژماره498ی رۆژی 13/10/2015 هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا باسی لێوه كردووه، كه ده‌ڵێ "له گه‌نجییه‌وه (نه‌وشیروان) پێیوایه ته‌نها له رێگه‌ی فكره‌وه!! بنه‌مای فكری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ڵته‌كێنرێت."
گۆڕان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فكرییه‌ی نه‌وشیروان، كه له‌وه‌ته‌ی لووتی له سیاسه‌ت ژه‌نیوه، دژ به ماڵباتی بارزانی( كه من به وه‌همی ده‌زانم) كاری بۆ ده‌كات و، جه‌یشێكی له نووسه‌رانی گه‌ڕه‌ك و به‌ردهاوێژی هه‌رزه‌كار دروست كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رنامه و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی به به‌ربه‌ست داده‌نێ له‌به‌رده‌م زڕخه‌ونه‌كه‌ی. له‌م پێناوه‌شدا نه‌وشیروانچییه‌كان به ناوی پرۆژه و فكره‌وه، وه‌همگه‌لێكیان بۆخۆیان وێنا كردووه، كه له به‌رنامه و كاری پارتی و هیچ پارتیێكی شۆڕشگێڕی كوردستاندا جێیان نابێته‌وه(له‌م نووسینه‌دا باس له هه‌ندێكیان ده‌كه‌م).
پارتی به‌وپێیه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو، وێڕای درككردن و ئه‌زبه‌ركردنی وه‌همه‌كانی نه‌وشیروان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌پێناو پاشه‌ڕۆژی كوردستان ده‌رفه‌تێكی بۆ گۆڕان ره‌خساند، به‌ڵكو ئه‌وه خوایه دێته‌وه سه‌ر خه‌ت و مه‌ینه‌ته‌كانی گه‌لی كوردستان به هێند هه‌ڵده‌گرێ و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه، شان ده‌ده‌نه به‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پارتی كاری بۆ ده‌كات و هه‌نگاوی بۆی ناوه، ئه‌ویش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته، كه به‌ڕێوه‌یه و حه‌تمییه، نه‌ك وه‌ك گۆڕان له به‌یاننامه‌كه‌یدا به سووك سه‌یری ده‌كات و نووسیویه‌تی "پارتی ساڵانێكە بازرگانی بەو دروشمەوە دەكات."
نه‌وشیروان، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر میرات و ده‌سكه‌وتی خه‌ڵكی دیكه ژیان ده‌كات، خوویێكی دیكه‌ی سیاسیشی ئه‌وه‌یه، كه هیچ كاتێك فكره و پرۆژه‌كانی سه‌ركه‌وتنیان نه‌بینیووه، به‌ڵام هه‌میشه و به به‌رده‌وام شكستی خۆی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌ویدی و، خۆی ساغڵه‌م ده‌رخستووه.
به‌بۆچوونی چاودێران گۆڕان نه توانی ئۆپۆزیسیۆنێكی پۆزه‌تیڤ بێ، كه سه‌رده‌مانێك ناوی له خۆی نابوو ئۆپۆزیسیۆن، نه توانی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی په‌رله‌مان (كه به رێككه‌وتنی سیاسی ئه‌و پۆسته‌ی پێدرا) نه له حكوومه‌ت كارێكته‌رێكی نیشتمانی و به‌رهه‌مهێن بێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای فكره كۆنه‌كه‌ی، نه‌وشیروان ته‌نها بنكۆڵكردن و قۆزتنه‌وه‌ی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی كوردستانی بۆ وه‌همه‌كانی كردبووه كاری پێشینه‌ی خۆی. كاتێك پارتی هه‌ستی كرد، گۆڕان ده‌ستبه‌رداری خووه كۆنه‌كه‌ی نه‌بووه و ده‌یه‌وێ ریسه‌كه‌ی كوردستان بكاته‌وه خوری، واته بۆته مه‌ترسیی له‌سه‌ر كۆی ئه‌زموونی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا به كۆی ده‌نگ و به یه‌ك بۆچوون، بڕیاری ده‌ركردنی گۆڕانی(پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا) له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت دا، له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامیی كوردستاندا، نه‌ك وه‌ك ئه‌و وه‌همه‌ی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان باسی لێوه ده‌كات "باڵێكی توندڕه‌وی پارتی ئیداره‌ی سیراعه‌كان ده‌كات"، چونكه ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له پێكهاته‌ی پارتی بێت هه‌رگیز به‌و وه‌همیه‌ته‌وه ململانێ ناكات، به‌شداریكردنی ئه‌ندام و لایه‌نگر و هه‌وادارانی پارتی له پاراستنی باره‌گان، كه له سه‌یدسادق و كه‌لار و له‌و شار و شارۆچكانه‌ی كه‌وتنه به‌ر په‌لاماردانی جه‌یشه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی گۆڕان، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی پته‌وی بونیادی پارتییه.
به‌ڵام گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وه‌همانه به‌رامبه‌ر پارتی سیاسه‌ت ده‌كات، بۆیه له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه به‌و ماوه‌یه‌ی به تاكتیك له‌پێناو فكره‌كه‌ی له حكوومه‌تیش به‌شدار بووه شكست له دوای شكست به‌شی بووه و به‌رامبه‌ر ده‌نگده‌رانی شه‌رمه‌زاره، كه له‌وانه‌یه دواجار ئه‌م وه‌همانه سه‌ری بخۆن. گۆڕان نه‌ك بڕوای به خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان نییه، به‌ڵكو بڕوای به قه‌واره‌یه‌كیش به ناوی هه‌رێمی كوردستان نییه، ته‌نها له وه‌همه‌كانی خۆی ده‌ژیێت و ده‌یه‌وێ به تۆخكردنه‌وه‌ی شارچێتی و به كانتۆنكردنی هه‌رێمی كوردستان به نه‌تیجه‌یان بگه‌یه‌نێ، ده‌كرێ نووسینه‌كه‌ی رێبین هه‌ردی راوێژكاری نه‌وشیروان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ ئه‌و وه‌همه لێی بڕواندرێ، كه باس له راسپاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات بۆ به هه‌رێمكردنی سلێمانی و، نووسیویه‌تی "ده‌ی سلێمانی له كۆڵ پارتی بێته‌وه، پێموایه ئه‌وانیش ئیسراحه‌ت ئه‌كه‌ن و سلێمانییش ئیسراحه‌ت ئه‌كات". ئه‌م ده‌ربڕینه له سه‌ر بنه‌مای فكره‌ی نه‌وشیروان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه عه‌یام زه‌مانێكه خه‌ڵكانێكی له‌ناو سلێمانی له‌سه‌ر ره‌شكردن و ناشیرینكردن و دژایه‌تیكردنی پارتی گۆش و ته‌یار كردووه، كه به له‌مپه‌ری به‌دیهاتنی وه‌همه‌كانی ده‌زانێ. ئه‌م وه‌همه‌ش وای له گۆڕان كرد زۆر به توندی دژی ده‌ستووری كوردستان بوه‌ستێته‌وه و، نه‌یهێشت ببێته خاوه‌ن ده‌ستوور، چونكه زۆر به ڕوونی بۆ رێگه‌گرتن له‌م وه‌همه له بڕگه 3ی مادده‌ی 2ی ده‌ستووری كوردستان هاتووه، كه (نابێت هه‌رێمێكی نوێ له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت).
هه‌ر بۆ به‌بازاڕكردن و ره‌واجدان به‌و وه‌همه، سالار باسیره له شارپرێسدا به‌ناوی "پرۆژه‌ی به هه‌رێم(كانتۆن)كردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی(باشووری) كوردستان"، به‌م گوته‌یه‌ی ئه‌لبێرت كامۆ(یاخیبوون كاتێك روو ده‌دات، كه مرۆڤی یاخی هه‌ست بكات له شوێنێك به جۆرێك له جۆره‌كان له‌سه‌ر هه‌قه) ده‌ستی پێكردووه، له‌وه‌شدا دووپات له قسه‌كه‌ی مه‌حموود ره‌زا ده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێ "نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكه له گه‌نجییه‌وه یاخییه". ده‌ربڕینه‌كه‌ی رێبین هه‌ردی، گفتوگۆكانی مه‌حموود ره‌زا و پرۆژه‌كه‌ی سالار باسیره، هه‌رسێكیان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك وه‌هم(جوداكردنه‌وه‌ی سلێمانی) سه‌رچاوه‌یان گرتووه، كه نه‌وشیروان خاوه‌ندارێتی ده‌كات و جه‌یشه‌كه‌ی(نووسه‌رانی گه‌ڕه‌ك و به‌ردهاوێژ و ئاگركه‌ره‌وه) دروستیان كردووه. به‌ڵام جگه له رێگریی زه‌قی ده‌ستوور، هیچ كاتێك ناتوانێ له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه ئه‌وه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دژی ئه‌و وه‌همه‌ن، هیچ حزبێكی سیاسیی كوردستانیش جورئه‌تی ئه‌وه ناكات بۆ خاتری نه‌خۆشێك كوردستان له‌توپه‌ت بكات.
واته ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌پێناو رزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و وه‌همه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌ك ئه‌و پاساوانه‌ی گۆڕان باسیان لێوه ده‌كات، كه گوایه رێگری له پرۆژه چاكسازییه‌كانی كراوه، حزبه‌كانی كوردستانیش ئه‌وه باش ده‌زانن، گۆڕان جگه له كاركردن بۆ به نه‌تیجه‌گه‌یاندنی وه‌همه‌كانی شتێكی دی بۆ پته‌وكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاشه‌رۆژی كوردستان دروستی كردووه، ره‌نگه ئه‌مجاره وه‌همه‌كانی سه‌ری بخۆن.




