مه‌سعوود بارزانی، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی مه‌حاڵی كرد به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره

فه‌رهاد محه‌ممه‌د
ناردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆبانێ و، گه‌یشتنی سه‌رۆك ئۆباما به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه ده‌توانێت له‌سه‌ر زه‌وی هاوكاریی برا شه‌رڤانه‌كانی بكات و ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كۆبانێ نه‌كه‌وێته ده‌ستی داعشه‌وه، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ئۆباما، به شه‌خسی و به ته‌له‌فۆن گوشار بخاته سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی دیفاكتۆی كوردستان، به‌ناو خاكی توركیادا بگاته كۆبانێ، به گه‌یشتنی ئه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ش بۆ كۆبانێ، هاوسه‌نگیی هێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ره‌ی كوردستان گۆڕا و، ستراتیژیه‌تی شه‌ڕه‌كه‌ش له به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی شه‌ڕڤانانه‌وه گۆڕا بۆ هێرشی هاوبه‌شی شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگه و، ئازادكردنی كۆبانێ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
كه‌وتنی كۆبانێ به ده‌ستی داعش، هێنده‌ی شكستی ڤێتنام بۆ ئه‌مه‌ریكا گرینگ بوو، پرۆفیسۆر ماكس بوت، به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی ئاسایشی نیشتیمانی له ئامۆژگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌نی كتێبی (سوپای نه‌بینراو) له رۆژی 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2014د، سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه چڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدانی داعش له، وتارێكیدا به ناونیشانی (شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش: له به‌ره‌یه‌كی جه‌نگ زیاتره) له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵدا نووسیوویه‌تی: (ئه‌مه‌ریكا چۆن له ساڵی 1968 له هه‌رێمی سایگۆن له باشووری ڤێتنام هه‌موو هێزێكی به‌كار هێنان بۆ ئه‌وه‌ی –سی خانه- بپارێزێت و نه‌هێڵێت بكه‌وێته ده‌ستی ڤێتنامییه‌كان، به‌ڵام سه‌ره‌نجام وێڕای ئه‌و هه‌موو هێرشانه نه‌یتوانی شه‌ڕی –سی خانه- یه‌كلایی بكاته‌وه و به ناچاری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جێ هێشت، ئه‌مجاره‌ش وێرای ئه‌و هه‌موو هێرشه ئاسمانیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كرێته سه‌ر تیرۆریستانی داعش له كۆبانێ، ئه‌وا كۆبانێ ناپارێزرێت و هه‌مان سیناریۆی شه‌ڕی –خی سانه- ڤێتنام دووباره ده‌بێته‌وه)، ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی پرۆفیسۆر ماكس بوت ده‌ناسن، ده‌زانن ئه‌م تۆژه‌ره هه‌موو كاتێك وه‌ك راوێژپێده‌رێكی گه‌وره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رگری له كۆنگرێس و ستافی پێنتاگۆن، چه‌ند بایه‌خ به بۆچوونه‌كانی ده‌ده‌ن، ساڵانه چه‌ندین دانیشتنی گوێگرتنی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له بۆچوونه‌كانی وه‌ربگرن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2014 و لاپه‌ره‌كانی ئه‌رشیڤ هه‌ڵده‌ینه‌وه، بزانین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی چۆن هۆكار و فاكته‌ری سه‌ره‌كی بووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبانێ نه‌كه‌وێت و، كه‌وتنی چاوه‌ڕوانكراوی گۆڕی بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه:
1- له رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بریار له‌سه‌ر ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كۆبانێ بدات.
2- له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رۆك بارزانی هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوا له ده‌وری یه‌ك مێز كۆ بكاته‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها فاكته‌ر بۆ سه‌ركه‌وتن و رێگرتن له كه‌وتنی كۆبانێ یه‌كڕیزیی كورد بوو به گشتی و، یه‌كڕیزیی كوردانی رۆژئاوایه به‌تایبه‌تی، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاس بۆ خوا له رۆژی 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2014 له‌ژیر چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی، هه‌موو لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا له دهۆك گه‌یشتنه رێككه‌وتن و رێككه‌وتنی دهۆك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوا ئیمزا كرا.
3- له رۆژی 22ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و رۆژه‌ی ماكس بوت وتاره‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر كه‌وتنی كۆبانێ ده‌كاته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان به چه‌پڵه‌ڕێزان نامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی كرد به بڕیار بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ.
4- له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك حه‌فته‌دا، له 22ی ئۆكتۆبه‌ر تا 30 ئۆكتۆبه‌ر، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سنووری هه‌ر 3 ده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا و سووریای بڕی و گه‌یشته ناو شاری كۆبانێ.
5- له رۆژی 1ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، كه یه‌كه‌م رۆژی هاوكاریی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و شه‌رڤانان بووه، ته‌نها 20% شاری كۆبانێ به ده‌ست شه‌ڕڤانانه‌وه بووه، به‌ڵام له رۆژی 26ی جه‌نیوه‌ری 2015، شاری كۆبانێ 100% به ده‌ستی شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگه ئازاد كرا. سه‌باره‌ت به‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره جیهانییه، هه‌مان رۆژ ئاژانسی هه‌واڵی BBC بڵاوی كرده‌وه، هێزی كورد سه‌لماندی داعش ئه‌و هێزه نییه تێكنه‌شكێنرێت.
6- جێگه‌ی ئاماژه پێكردن و وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، ئازادكردنی چیای شنگال به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی، ته‌نها 37 رۆژ پێش ئازادكردنی ته‌واوی كۆبانێیه، هه‌ربۆیه ئازادكردنی كۆبانێ، بووه تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شنگال و، پێشمه‌رگه بووه سیمبولی جیهانی، تێڕوانینی جیهانیش بۆ شه‌ڕڤانان و ته‌واوی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، به‌ڵام ئه‌م تێروانینه جیهانییه گرێدراوه‌ته‌وه به چه‌تری مه‌سعوود بارزانییه‌وه و له‌ژێر چه‌تری مه‌سعوود بارزانیدا جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. هه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی شێوازی سه‌ركردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی بوو، وایكرد، ئه‌مڕۆ جیهان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك پێویستییه‌ك سه‌یر بكات.




