٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئەوەی پارتی کردی کودەتا نەبوو، رێگری بوو لە کودەتاچییەک

سەرچاوە: KDP.info

 حەسەنی دانیشفەڕ

جەماوەری سەربەرزی کوردستان، ئاگادارن کە لە 23ی حوزەیرانی رابردوو، یووسف محەممەد بە سوودوەرگرتن لە پێگەکەی، هەوڵی دا تا لە رێگەی کودەتایەکی پەرلەمانی
گەورەترین حیزبی سیاسیی کوردستان و خاوەنی گەورەترین فراکسیونی پەرلەمان لە کایەی سیاسی دوور بخاتەوە و، هەموو بڕیارەکانی پەرلەمان بەو ئاراستەیەدا بەرێت کە دەیان ساڵە نەوشیروان مستەفا لەپێناو گەیشتن بە مەرامە گڵاوەکانی بە بەکوشتدانی روڵەکانی ئه‌و گەلە خێرلەخۆنەدیوە هەوڵی بۆ دەدات.
هەر لەو یەک دوورۆژی رابردوودا بوو کە تاقمە بەردهاوێژەکانی سەربە گۆڕان بە هێرشکردنە سەر و سووتاندنی بنکە و بارەگاکانی پارتی لە شاری قەڵادزێی خۆشەویست هەوڵی دا، ئەزموونی تاڵی شەڕی نەگریسی ناوخۆکە بەداخەوە هەر لەو شارەوە دەستی پێکرد، دووبارەی بکاتەوە.
بە داخەوە ئەوان هەربەوەندەشەوە نەوەستان و لە زۆربەی شوێنی دیکەی پارێزگای سلێمانی کە زۆرترین لایەنگرانیان لەوێ کۆبوونەتەوە، پەلاماری بنکە و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتییان دا. بەداخەوە پڕیشکی ئەو ئاگرەی کە
تاقمەکانی سەر بە نەوشیروان هەڵیانگیرساند هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتیشی گرتەوە کە هەموو دنیا بە هۆی مەزڵومیەتییەکەیەوە بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانن. هەربۆیە لە جێی خۆیدایە ئەگەر بڵێین:
ئەوەی پارتی کردی کودەتا نەبوو، به‌ڵکو رێگری بوو لە کودەتاچییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار