گۆڕان دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد

كوردۆ ئه‌حمه‌د
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كه ئه‌م پاشنیوه‌ڕۆیه بڵاوی كرده‌وه، له‌بری هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه شڵه‌ژاوه‌ی، كه له سلێمانی و چه‌ند ده‌ڤه‌ری دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستی كردووه (به به‌ڵگه‌ی نووسراوی فه‌رمی بۆ مه‌كۆكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه به‌رواری 6/10/2015ی له‌سه‌ره)، هێنده‌ی دی ره‌وشه‌كه‌ی ئاڵۆز كرد و، پێشبینیی ئه‌گه‌ری باشی لێناكرێ، چونكه یه‌كسه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه خه‌ڵكیشی ره‌وانه‌ی سه‌ر شه‌قام و باره‌گای حزبه‌كان كرده‌وه.
ته‌واوی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوزارشت و كاركردنه بۆ زیاتر شلوێكردنی دۆخه‌كه و، تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌تی له شاره‌زوور، ده‌ڵێن، "ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گاكانمان، خه‌ڵكی هه‌رزه‌كارن و خۆشیان نازانن داواكارییان چییه." واته ئه‌وانه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه راهێنراون باره‌گاكان به‌ردباران بكه‌ن و گڕی تێبه‌رده‌ن و، دۆخه‌كه شلوێ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی به خۆكردن به ده‌مڕاستی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه (كه گۆڕان ناوی لێ ناون جه‌ماوه‌ر) ئه‌و زۆنه داگیر بكات، كه ساڵه‌هایه به شێوازی جودا كاری بۆ ده‌كات.
گۆڕان، كه هاته ناو پێكهاته‌ی حكوومه‌تیش، كه ده‌كرا فه‌رامۆشیش بكرێ، زیاتر بۆ ئیمتیازی ده‌سه‌ڵات بوو نه‌ك له پێناو چاكسازی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهاتنی داخوازیی هاووڵاتیان و بنیاتنانه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، چونكه ئه‌و له نانه‌وه‌ی پشێوی و هه‌تككردنی داموده‌زگاكان، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی نه‌خستووه‌ته ڕوو، چونكه به شه‌یتانی و بۆ پڕكردنی خه‌ڵكی له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت و هاندانی توندوتیژی، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هێرش بكاته سه‌ر بانكه‌كان و تاڵان و هه‌تكی بكه‌ن، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی "له‌بری به‌ڵێندان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره و سامانی به هه‌ده‌ردراو و نه‌وتی تاڵانبراوی كوردستان و .....".
واته گۆڕان له‌سه‌ر گه‌وجاندن و شلوێكردنی دۆخه‌كه بۆ به‌دیهاتنی مه‌رامه سیاسییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، به شێوه‌یه‌ك باس له شه‌ڕی كوردستان دژ به تیرۆریستانی داعش ده‌كات، كه ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به گۆڕانخوازه‌كانیشه‌وه، ده‌زانن كێ بوو وایكرد كوردستان پارێزراو بێت و، كێ بوو وایكرد ئه‌فسانه‌ی داعش بشكێنێ، كه گۆڕان له‌وه‌دا شه‌رمه‌زاره به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه.
به پوختی راگه‌یه‌ندراوه‌كه به زمانی هه‌رزه‌كاری سیاسیی نابه‌رپرسانه نووسراوه، نه‌ك به ئه‌زموون و به ئاگا له په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڕه‌شه‌كان، كه نووسیویه‌تی "گۆڕان حیساب بۆ هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یه‌ك ناكات" ئه‌م ڕسته‌شی به‌ڵگه‌یه، كه گۆڕان هیچ نرخێك بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كان دانانێ و، به پشتیوانیی "هه‌رزه‌كاران" له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی تێكدان به‌رده‌وامه، واته ئاسۆی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له بیركردنه‌وه‌ی گۆڕاندا بوونی نییه و، به دی ناكرێ. بۆیه ئه‌ركی گشت حزبه سیاسییه‌كانه له‌و كوده‌تایه ئاگادار بن، كه ته‌نها دوژمنانی كورد سوودی لێوه‌ر ده‌گرن.




