کێ قەڵادزێی خەڵتانی خوێن کرد؟

رووداوەکانی ئێوارهی ئەمڕۆ ھەینی لە شاری قەڵادزێ و، ھەڵکوتانە سەر ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، پیلانێکی نەخشە بۆ کێشراون و، لانی کەم چەند حەفتەیە ئامادەسازییان بۆکراوە، راستە چەند گەنجێکی دڵپڕ کرانە کەواسووری بەرلەشکر، بەڵام لە پشت ئەوانەوە تێکڕای خۆپێشاندەران ئەو ئاژاوەگێڕانەبوون کە لە رایەڵە و مەکۆکانی گۆڕان دەرسدرابوون.
گۆڕان کە چەند مانگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک داوای راپەڕین دەکات، لە ھەولێر و سلێمانی، بەھۆی باڵادەستیی ھێزەکانی چالاکە مەدەنییەکان و ئاسایش ھیچیان پێ نەکرا، ھەرچەندە رۆژی پێنجشەممە لە کاتی کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی ھەڵسوڕاوە باڵاکانی گۆڕان و راوێژکارەکانی نەوشیروان مستەفا پێڵاویان بەرامبەر کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی بەرز کردەوە و، سەدان کەسیان بۆ ئاژاوەگێڕی ھان دا، بەڵام دواجار تەنھا توانییان لە قەڵادزێ تەحقیقی ئاژاواگێڕییەکەیان بکەن.
رووداوەکانی قەڵادزێ و ئەو قوربانیانەی لێی کەوتنەوە، ھەر دەرخەری ئەو پیلانگێرییە نەبوو کە گۆڕان کاری بۆ دەکرد، بەڵکو گۆڕان لە رووداوەکانی ئەمشەوی قەڵادزێدا، راستەوخۆ و لەناو خۆنیشاندەرانەوە ھاوشێوەی نەوشیروان مستەفای رێکخەریان، دەستیان کرد بە کوشتنی ئەو خۆپییشاندەرانەی کە ھەرخۆیان ھێنایاننە سەر شەقامەکان.
وێنەی کوژراو و بریندارەکانی شاری قەڵادزێ لە شەودا، کە لە سهعات 6ی ئیوارەوە بینایەی ناوچە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانهوه دەورە درابوو، ھەر تەقەیەک کرابێت ئاسایش و پۆلیس بوون و، بۆدوورخستنەوەی خۆپیشاندەران بوون و تەقەکان بۆ ئاسمان بوون، بەڵام کورژاو و بریندارەکان لەشەودا بوون و، زۆر بەمەبەستیش فیشەکەکان بەسەریانەو نراوە.




