٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سوتاندنی بارەگاکانی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

شه‌عبان شه‌عبان

پارتی بەر لە هەر لایەنێک پشتگیریی داوا رەواکانی خەلک دەکات، پارتی لەگەل خۆنیشاندانی هێمنانەی جەماوەرە و گشت داواکانی خەلک بە ڕەوا دەزانێت، بە تایبەت پارتی پاڵپشتی لە گلەییەکانی هاولاتیانی خۆشەویستمان لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دەکات، ئەم ناوچانە ساڵانێکە کەمترین خزمەتیان کراوە و بودجە و سامانی ئەم دەڤەرانە بە هەدەر دراوە، دەسەلاتدارانی ئەم دەڤەرانە بە گەندەڵی و خەراپیی ئیدارە گەورەترین تاوانیان دژ بە دانیشتوانی ئازیزی ئەم دەڤەرانە ئەنجام داوە، ئەوجا بە بەرنامە و بە چەوشەکاری هەوڵ دەدەن خۆیان لە بەرپرسیاریەتی بدزنەوە و کەمتەرخەمی و گەندەڵییەکانیان لەم دەڤەرانە بخەنە ئەستۆی پارتی، لە کاتێکدا خەلکی ئەم دەڤەرانە شایەدن کە لەم زۆنەدا پارتیی هیچ کاریگەرییەکی بەسەر رەوشی ئیداری و مالیی دەڤەرەکە نەبووە.
سوتاندنی بارەگاکانی پارتی لەو دەڤەرانە بە هاندانی گۆڕانخوازان و پێشکەوتنخوازان و سوشیال دیموکراتەکان و توندڕۆ ئیسلامییەکانی کۆمەڵ، بو دروست کردنی دوکەڵە تا چاوی خەڵک شکستی خۆیان لە ئیدارەکردنی ئەم دەڤەرانە نەبینن و گەندەڵیەکانیان لە بیر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار