عه‌مودشکێن سازان ده‌کات؟!

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
زۆر به داخه‌وه نێردراوه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامه‌وییه‌کانی کۆمه‌ڵ و نیوه‌که‌ی یه‌کێتی، 8ی ئه‌م مانگه، بۆ جارێکی دیکه شۆڕشگێڕێتی و سه‌رقافڵه‌یی کاروانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ڕۆشنبیری و، ته‌نویر و نوێگه‌رییان له مێژووی کۆن و هاوچه‌رخی سلێمانیدا گۆڕی، به هه‌مه‌جییه‌ت و عه‌مودشکێنیی.
گوتیان خۆپیشانده‌ران، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رن. که‌چی هه‌موو ئه‌و عه‌مودشکێن و به‌ردهاوێژانه، هه‌رزه‌کار بوون. زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ته‌مه‌نیان خوار 13 ساڵه یان ئه‌وپه‌ڕی له 15 ساڵ تێنه‌په‌ڕیون. واته نه مامۆستان نه فه‌رمانبه‌ر. جا خۆ ئه‌گه‌ر مامۆستا بن یان فه‌رمانبه‌ر، ئایا شووره‌یی نییه بۆ گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نیوه‌که‌ی یه‌کێتی، وایان کردووه ئه‌وان به نه‌عله‌وه بێن و تابلۆ و عه‌موود بشکێنێن؟ ئه‌وه چ شانازییه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه که شکۆی مامۆستا بشکێنن و بیکه‌نه به‌ردهاوێژ؟!
زۆر له‌مێژه گوتوومانه ئه‌مه‌ی ده‌کرێ، شه‌ڕی ئیراده‌یه له‌گه‌ڵ پارتی. ده‌ره‌نجام ته‌نیا ده‌یانه‌وێ ئیراده‌ی پارتی بشکێنن و، ئیراده‌ی خۆیانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. ئه‌مڕۆیش زۆر به زه‌قی ئه‌مه‌مان بینییه‌وه. به‌ڵگه‌یش ئه‌وه‌یه که چه‌قۆکێش و عه‌موودشکێن و جنێوفرۆش و ئاگرخه‌ره‌وه و، بۆق و مۆقیان هێنابوو ده‌رکی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بیانکه‌ن به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وه‌فدی پارتی و چاوی سووری نیشان بده‌ن، تا مل بدات بۆ ئیراده‌ی ئه‌وان. له‌بیریان چووه‌ته‌وه پارتی بۆ ئه‌وه دروست نه‌بووه و له مێژووی خۆیدا ملی بۆ ئیراده‌ی هیچ حکوومه‌تێکی فاشی و دیکتاتۆری عێراق و، پیلانی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و ئاڵۆزییه‌کانی جیهانی شه‌ڕی سارد نه‌داوه. وه‌لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دروست بووه و خه‌باتی کردووه و ده‌کات، بۆیه ئه‌وسا و ئێستایش پارتی مل بۆ ئاشتی و سازان و رێککه‌وتنی نیشتمانی ده‌دات. مل بۆ پێکه‌وه‌ژیان و پێکه‌وه‌کارکردن ده‌دات و له‌و پێناوه‌شدا زۆر به‌خششه و، ئاماده‌یه له به‌شی خۆی خۆش بێ بۆ ئه‌وانی دیکه.




