چاكسازی و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان به كۆنه‌قین ناكرێ

كه‌ریم قادر
هاووڵاتیانی به‌ڕێزی كوردستان ئاگادارن، له كاتێكدا كوردستان له شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی جیهانی (داعش)دا، كه زیاتر له هه‌زار و دووسه‌د شه‌هید و حه‌وت هه‌زار بریندارمان هه‌یه و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ئاواره بوونه و، رۆژانه له‌م ده‌ریا و له‌ناو ئه‌م كامیۆن و كه‌مپدا خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی، به‌ڵام راگه‌یاندنی گۆڕان به پاساوی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، له ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخه‌كه به‌رده‌وامه و له دواكاریشیدا ژووری په‌یجوری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نووسراوێكدا بۆ مه‌كۆكه‌كانی، كه به‌رواری 6ی دێسه‌مبه‌ری له‌سه‌ره، داوای زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ده‌كات و نووسیویه‌تی "پشتیوانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه ئه‌ركێكی سیاسی و ئه‌خلاقی و ئایینیی سه‌رشانی هه‌ڵسوڕاو و گۆڕانخوازه‌كانمانه"، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه نایه‌ته‌وه، له خۆیشیدا كاركردنه بۆ شلوێكردنی گۆمی مه‌نگی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌دیهاتنی خه‌ونێكی نه‌زۆك، كه زیاتر په‌یوه‌ندی به بازرگانییه‌وه هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر كردی و پاشان پشتی له داواكارییه‌كان كرد. واته زیاتر بۆ دروستكردنی گوشاره به ئاراسته‌ی به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كه‌ی نه‌ك باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
خه‌ڵكی كوردستان باش ده‌زانن، ئه‌م قه‌یرانانه چۆن و به چ مه‌به‌ستێك دروست كراون، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ قۆڵبادانه. ئه‌گه‌ر به چاوێكی كوردانه‌وه له كاتوساتی قه‌یرانه‌كان بڕوانی، جوان تێده‌گه‌ی جێده‌ستی خه‌ڵكانێكی به‌سه‌ره‌وه‌یه، كه هیچ كات به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانیان نه‌ویستووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كوردستان پاشكۆ بێت و خاوه‌ن سیاسه‌تی خۆی نه‌بێت. ئه‌فسووس، ئه‌وانه له هۆشیاریی سیاسیی خه‌ڵكی كوردستان بێ‌ئاگان و خوێندنه‌وه‌ی دروستیشیان بۆ ئه‌و ده‌نگانه نییه، كه گه‌ل له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به سه‌رۆك بارزانی و پارتییان داوه، واته زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و راستییه ده‌زانن، كه سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كۆنه‌قین و نه‌فه‌سی گه‌ڕه‌كچێتی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و شه‌قام هه‌ڵده‌سوڕێنن، ئه‌گه‌رنا با ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه یه‌ك كاری خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بداته به‌ر باس بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئه‌شه‌دوبیلای بۆ بكێشن.
خه‌ڵك ئه‌وه‌یان زۆر باش ئه‌زبه‌ر كردووه، كه كاری سه‌ره‌كی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دروشمبازییه به ئامانجی گرژكردنی كه‌شه‌كه. بۆیه گۆڕان دێت زیاتر كار له‌سه‌ر تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و فره‌وانكردنی كه‌لێنی نێوان شار و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان و بێئومێدكردنی خه‌ڵكی ده‌كات، كه رێك دووباره‌كردنه‌وه و كاوێژكردنی سیاسه‌تی داگیركارانی كوردستانه، كه نزیكه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه له‌ژێر پێی خه‌ڵكی كوردستاندا پلیشاوه‌ته‌وه. ئه‌ی باشه گۆڕان بۆ ئه‌مه ده‌كات؟ له كورتترین وه‌ڵامدا: گۆڕان ئه‌مه بۆ هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی بازرگانی ده‌كات.
باشه، ئه‌وه‌مان قبووڵه و قبووڵیشمان كردووه، كه خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه داوای مافه‌كانی بكات و له‌گه‌ڵیشیداین و پشتیوانیشیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له هه‌موو دنیادا گرینگ و گرینگتر هه‌یه، كه مرۆڤ بیكاته ئه‌وله‌ویه‌ت و ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ببات. بۆیه مافی خه‌ڵكه ئه‌و پرسیارانه له سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات:
- گۆڕان تا ئێستا چیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك كردووه، كه پێگه‌شی له حكوومه‌ت به‌هێزه؟
- گۆڕان، كه ناوی له‌خۆی نابوو ئۆپۆزیسیۆن، دوای ئه‌وه‌ی بووه به‌شێك له حكوومه‌ت چی كردووه بۆ باشتركردنی بژێویی خه‌ڵك و په‌ره‌پێدانی كوردستان؟ ئایا لادانی فه‌رمانبه‌رێك و دانانی هه‌ڵسوڕاوێكی خۆی له شوێنه‌كه‌ی خزمه‌تكردنه؟
- كوا به‌رنامه‌ی گۆڕان له پرسه سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ست به پاشه‌ڕۆژی كوردستان؟
- كوا ئه‌و به‌ڵینه سیاسییه‌ی پێشتر به گه‌لی كوردستانی دا، كه چوار ساڵی ئارام به‌ڕێ ده‌كه‌ن؟
بۆیه مافی خه‌ڵكه بپرسێ:
- گۆڕان بۆ دژایه‌تیی به‌رنامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، كه ده‌یه‌وێ نه‌ته‌وه‌ی كورد به مافه ره‌واكانی خۆی بگات؟
- ئایا چاكسازیی سیاسی و ئابووری به مانای هێنانه پێشه‌وه‌ی خزم و كه‌سوكار و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی دێت؟
- ئایا گۆڕان جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه هۆكاری قه‌یرانی دارایی وه‌ك هه‌یه، بۆ خه‌ڵكی باس بكات، كه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار به دابینكردنی مووچه له خۆیه‌تی؟
- ئایا گۆڕان بڕوای به مافی هاووڵاتیان هه‌یه، یا له كن وی ته‌نها كارتێكی گوشاره؟
له گشتاندنه‌كه‌ی ژووری په‌یجوری بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیرواندا، هاتووه، "هه‌ژموونی حزبی بنه‌ماڵه، نیگه‌رانییه‌كانی هاووڵاتیانی زیاتر و زیاتر كردووه"، كه راستییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی كوردستان ئه‌وان و پشته‌كانی نیگه‌ران كردووه. ئه‌گه‌رنا خه‌ڵی كوردستان ئه‌وه باش ده‌زانن، كه پارتی هیچ كاتێك كورسی بۆ گوشار به‌كار نه‌هێناوه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی بووه و ده‌بێت، چونكه به‌رنامه‌كانی پارتی له رێبازێك سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه هه‌موو كارێكی بۆ باڵاكردنی خه‌ڵكی كوردستانه بێ جیاوازی و ده‌سكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانیش، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن. هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته خه‌باتگێڕه‌دایه، چونكه هه‌ر كاتێك پارتی به‌هێز بوو بێت گه‌لی كوردستان حه‌ساوه بووه و له هێمنی و بوژانه‌وه‌ی زیاتر دابووه.
به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌تی سه‌رانی گۆڕانه رۆژ به رۆژ لای میلله‌ت ریسواتر ده‌بێت، ئێستایش كه ده‌بینی سه‌رباری ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دروستی كردوون، به‌ڵام له سایه‌ی سیاسه‌تی راست و دروستی سه‌رۆك بارزانی و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رۆژ به رۆژ سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی جیهانیدا پارێزراوتر ده‌بێت و به‌ره‌و سه‌روو هه‌ڵده‌كشێ، ئه‌مه‌ش سه‌رانی گۆڕانی تووشی شۆك كردووه و كورد گوته‌نی، "لیریان لێهاتووه"، بۆیه ده‌یه‌وێ به شلوێكردنی گۆمی مه‌نگی كوردستان، كه‌مێك له‌و لاسه‌نگییه‌ی خۆی راست بكاته‌وه، كه له‌ئاست هاووڵاتیاندا تووشی بووه.
هاووڵاتیانی به‌ڕێزی كوردستان.. ئه‌وه‌ی گۆڕان بیری لێ كردووه‌ته‌وه و به‌ناوی نیگه‌رانییه‌كانی ئێوه‌وه كاری بۆ ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نووسراوه‌كه‌ی ژووره تێكده‌ره‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتووه "له هیچ قۆناغێكدا گۆڕانخوازان پشت له داواكانی خه‌ڵك ناكه‌ن و له‌ناو خه‌ڵكه‌وه بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی و نه‌هێشتنی حوكمی بنه‌ماڵه خه‌بات ده‌كه‌ن"، دڵنیا بن هه‌رگیز ئه‌وه راست نییه و روو نادات، چونكه گه‌لی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتره به قسه‌ی ده‌رووننه‌خۆشێكی وه‌ك نه‌وشیروان و نه‌وشیروانچییه‌كان فریو بخوات، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه دژایه‌تیكردنی خه‌ڵك و تێكدانی ئاسایشی خه‌ڵك و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ناكرده بووه‌ته كار و پیشه‌ی به‌رده‌وامی. ئه‌و ئاژاوه‌ی ئێستایشی بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له‌و به‌ڵێنانه‌ی پێشتر به هاووڵاتیانی دابوون و ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوتا.
ئێمه دڵنیاین ئه‌و ئاژاوانه‌ش به كۆتا دێت و كوردستان ده‌بێته ئه‌و مێرگه‌ی هه‌موو كوردستانییه‌ك ئاواتی بۆ ده‌خوازێ، چونكه له‌لایه‌ك خاكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌لێكی هۆشیار و سه‌رۆكێكی سیاسه‌تزان و نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه، جێگه‌ی بایه‌خپێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.




