گۆڕان له گه‌وجاندنی خه‌ڵك به‌رده‌وامه

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى نه‌وشیروان مسته‌فا، جارى یه‌كه‌مى نییه خه‌ڵك بۆ مه‌رامه شه‌خسییه‌كانى خۆى به‌كار بهێنێ، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان بكاته په‌یژه‌یه‌ك و داواكارییه سیاسیی و بازرگانییه‌كانى پێ ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌مجاره‌یان، له نووسراوێكى تایبه‌تى ژوورى په‌یجورى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، بۆ مه‌كۆكانى حزبه‌كه‌ى له 6/10/2015 داواى به‌كارهێنانى خه‌ڵك ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانى. ئه‌مه له كاتێكدایه كه وڵات له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى جه‌نگ و گوشارى داراییدایه و، گۆڕان قه‌یرانى تر ده‌خوڵقێنێ و، ئامانجیه‌تى بارى وڵات قورس‌تر بكات.
نه‌وشیروان مسته‌فا، نزیكه‌ى نیو سه‌ده‌یه، ناتوانێ خۆى له گرێ ده‌رونییه‌كانى رزگار بكات و، ئامانجى ئه‌وه‌یه خه‌ڵكیش به‌و گرێ ده‌رونیانه‌یه‌وه سه‌رقاڵ بكات. ئه‌وه‌تا له نووسراوه تایبه‌ته‌كه‌دا، گۆڕان ده‌ڵێت: هه‌ژموونى حزبى بنه‌ماڵه نیگه‌رانییه‌كانى هاوڵاتییانى زیاتر و زیاتر كردووه.
ئه‌رێ به‌ڕاست، وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراسى و هه‌ڵبژاردنێك كه خودى گۆڕان ئازادانه كورسى و ده‌سه‌ڵاتی لێ وه‌رگرتووه، هه‌ژموونى بنه‌ماڵه‌ییه؟ ئایا نیگه‌رانیى هاووڵاتیان له‌وه‌یه كه 70%ى ده‌نگده‌ران راسته‌وخۆ سه‌رۆكیان هه‌ڵبژاردووه؟ ئایا نیگه‌رانیى هاووڵاتییان له‌وه‌یه كه حزبێك 38 كورسیى په‌رله‌مانى هێناوه و حكوومه‌تى بنكه‌فراوانى پێكهێناوه؟ یان نیگه‌رانیى هاووڵاتییان له نه‌وشیروان مسته‌فایه كه نه‌یتوانى ته‌نها ساڵێك ئارام بگرێ و دیسانه‌وه كه‌وته‌وه گه‌وجاندنى خه‌ڵك و شێواندنى ئارامى و سه‌پاندنى ناسه‌قامگیریى كۆمه‌ڵایه‌تى و، بازار و ژیانى خه‌ڵك.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له بارى قورسى ژیان و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و هاوڵاتییان ده‌گه‌ین!
گۆڕان له‌و نووسراوه‌دا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نه‌كردووه، كه ئێستا سه‌ره‌ڕاى بێمووچه‌یی، به شاهێدى خه‌ڵك و جیهان پێشمه‌رگه بوونه‌ته قه‌ڵغانى پاراستنى كوردستان و، سه‌ركه‌وتووانه شه‌ڕى دژ به تیرۆریستان ده‌كه‌ن. گۆڕان باش له‌وه گه‌یشتووه كه پێشمه‌رگه گوێ له داوا شه‌خسییه‌كانى نه‌وشیروان و حزبه‌كه‌ى ناگرن و، به سیناریۆ فیتنه‌گێڕییه‌كانى گۆڕان سارد نابنه‌وه. ئه‌گه‌ر گۆڕان پێشمه‌رگه‌ى لا مه‌به‌ست بووایه، رێكخه‌ره‌كه‌ى، شه‌وێك له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ده‌مایه‌وه. لانى كه‌م ده‌چوونه پرسه‌ى شه‌هیده‌كانى پێشمه‌رگه یان سه‌ردانى پێشمه‌رگه برینداره‌كانیان ده‌كرد و، سۆزێكى باوكانه‌یان بۆ منداڵه پێشمه‌رگه‌كان ده‌رده‌بڕى.
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن قه‌یرانى دارایی چۆن و بۆچى خوڵقێندراوه، ئێستایش حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به هه‌موو لایه‌نه به‌شداره‌كانه‌وه به‌رپرسیارن له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كه. بۆیه چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك ئاسان نییه، خه‌ڵكیش مافى خۆیه‌تى داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات، به‌ڵام گۆڕان و هاوشێوه‌كانى، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له به‌رپرسیاریه‌تى رابكه‌ن و هه‌موو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان له ئێستا و رابردوودا، بخه‌نه ئه‌ستۆى ته‌نها یه‌ك لایه‌نى به‌شدار له حكوومه‌ت.
ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌وڵى بۆ ده‌درێت له پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان، گه‌وجاندنى خه‌ڵكه، ئه‌گه‌رنا:
-پارتى كه‌ی به‌رپرس بووه له‌و نه‌هامه‌تییه‌ى زۆنى (سه‌وز-نیلى)؛ پارتى بۆچى له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى له‌و ناوچانه به‌رپرسه؟
-پارتى بۆ به‌رپرسه له دواكه‌وتنى دانانى پارێزگارى سلێمانى كه چه‌ندین مانگى خایاند.
-پارتى بۆ به‌رپرسه له به‌هه‌ده‌ردانى بودجه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریى ئیداره‌ى گه‌رمیان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوانى.
-پارتى كه‌ى به‌رپرسیار بووه له دواكه‌وتنى خزمه‌تگوزارى له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید؟
نووسراوه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌یه‌وێ خه‌ڵك بگه‌وجێنێ و ده‌ڵێت: ئێستا هێزێكى كوردى له ترسى له ده‌ستدانى كورسیى سه‌رۆكى هه‌رێم، هه‌مان رێچكه‌ى رژێمه خۆسه‌پێنه‌كان ده‌گرێته‌وه به‌ر.
ئێمه پرسیار له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئه‌وه كێیه ترسى له ده‌ستدانى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر و كورسیى هه‌یه؟ ئه‌و هێزه ترسنۆكه پارتییه یان ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه، ترسى له جه‌ماوه‌ر هه‌یه و نایه‌وێ راى راسته‌وخۆى جه‌ماوه‌ر مه‌حه‌ك بێت؟
ئه‌وه گۆڕانه داوا ده‌كات به رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێر و له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا بڕیار بدرێت كورسیی سه‌رۆكایه‌تى درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و حزبه كوردییه (پارتییه) كه داوا ده‌كات خه‌ڵك متمانه ببه‌خشنه ئه‌و كه‌سه‌ى شایه‌نى كورسیى سه‌رۆكایه‌تییه. ئه‌و هێزه‌ى ترسى له ده‌ستدانى كورسیى هه‌یه، گۆڕانه نه‌ك پارتى. كه‌واته: فه‌رموون وه‌رن ئه‌و ترسه له هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆ به‌تاڵ بكه‌ینه‌وه!
ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه كه ته‌قلیدى رژێمه خۆسه‌پێنه‌كان ده‌كاته‌وه و، ده‌یه‌وێت به 24 كورسییه‌وه خۆى به‌سه‌ر زۆرینه‌دا بسه‌پێنێ، ئه‌وه گۆڕانه به هه‌ڕه‌شه‌ى جۆرا و جۆر حزبه‌كان ده‌ترسێنێ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵى نه‌بن.
گۆڕان گۆشكراوه به گرێ ده‌رونییه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا، بۆیه له كۆتایی نووسراوه نهێنیه‌كه‌یاندا، داوا له هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان ده‌كات، خه‌ڵك هان بده‌ن بۆ خۆپێشاندان و گۆڕینى ئاراسته‌ى خۆپێشاندانه‌كان بۆ مه‌به‌ستێكى تر كه نووسراوه‌كه ده‌ڵێت: بۆ نه‌هێشتنى حوكمى بنه‌ماڵه خه‌بات ده‌كه‌ن!
ئا ئه‌مه‌یه گۆڕان... كه داواكاریى سه‌ره‌كى خه‌ڵك بۆ پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانى تێكه‌ڵ به ئاواته سه‌رنه‌گرتووه‌كانى نه‌وشیروان و تاقمه‌كه‌ى ده‌كرێت. با جارێ نه‌وشیروان حزبه‌كه‌ى خۆى له حوكمى بنه‌ماڵه‌كه‌ى رزگار بكات كه زاوا و ئامۆزا و كوڕ بڕیارده‌ر خۆیانن، ئینجا باسى خه‌ڵكى دیكه بكات!
رێكخه‌رى گشتیى گۆڕان، له دواى شكستهێنانى هه‌وڵه‌كانى له په‌رله‌مان و دانوستانه‌كان، هه‌وڵ ده‌دات به دروستكردنى قه‌یرانى زیاتر و سه‌پاندنى ناسه‌قامگیرى و تێكدانى ئارامى، تۆڵه له كۆى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه.
ئێستا خه‌ڵكى هه‌رێمه‌كه‌مان له‌سه‌ر دووڕێیانێكى مێژووییدایه، یان ئه‌وه‌تا ببنه ئامرازى ده‌ستى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت وڵات به‌ره‌و ناسه‌قامگیرى ببه‌ن، یان به یه‌كگرتوویى و خۆڕ‌اگرى، وڵات له‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.




