به گۆڕان گوترا ته‌حه‌موولی پارتی تاقی مه‌که‌وه... تێنه‌گه‌یشت

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
رۆژی 20/9/2015 له‌سه‌ر بڕیاری هه‌شته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی، راگه‌یاندنی پارتی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی گۆڕان و یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو کۆ بووەوه.
کۆبوونه‌وه‌که له دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز سه‌رۆکی دیوان به‌ڕێوه چوو. له راگه‌یه‌نراوی کۆتاییدا راگرتنی هه‌موو شێوازێک له شه‌ڕ و بارگرژییانه‌وه و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن، له‌نێوان ئه‌م پێنج حزبه‌دا راگه‌یه‌یه‌نرا و، به‌شدارانیش داوایان له راگه‌یاندنه‌کانی دیکه‌یش کرد که له‌م رووه‌وه هاوکاریان بن.
ئه‌و رۆژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی تێدا کرا، ڕۆژی ئاشتیی جیهانی بوو. گوترا ئه‌گه‌رچی شه‌ڕی داعش به‌رۆکی کوردستانی گرتووه، به‌ڵام ده‌کرێ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌ناو خۆیاندا ئاشته‌وایی بپارێزن و ململانێکان به‌جۆرێک بکه‌ن که دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانیی بۆ خه‌ڵکی کوردستان دروست نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها راگه‌یاندن پاڵپشت و زه‌مینه‌ساز بێ بۆگفتوگۆیه‌کانی نێوان حزبه‌کان تا گه‌یشتن به سازان و رێککه‌وتن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تا ئه‌و راده‌یه راشکاوانه قسه کرا که هیچ حزبێک سوود له که‌ناڵ و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیشیان وه‌رنه‌گرن و، کادیران و خه‌ڵکی خۆیان نه‌نێرن بۆ ئه‌و شوێنانه و قسه‌گه‌لێک بکه‌ن که له‌گه‌ڵ رۆحی ئه‌م رێککه‌وتنه نه‌گونجێ و، پاشان به‌وه پاساوی بده‌ن که له که‌ناڵی ره‌سمیی خۆیانه‌وه نه‌بووه. یان خه‌ڵکانی ناسراو به جنێوفرۆشیی و ئاژاوه‌گێر بهێننه که‌ناڵه‌کانی خۆیان و ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆیان نایانه‌وێ بیکه‌ن به‌وانی بکه‌ن و، دوایی پاساو بهێننه‌وه که ئه‌و که‌سه سه‌ر به حزبه‌که‌یان نییه و مامۆستای زانکۆ یان میدیاکار یان چالاکوانی مه‌ده‌نییه و، خۆی به‌رپرسیاره له رایه‌کانی!! به کورتوکرمانجی گوترا، هه‌موومان ئه‌هلی ته‌قه‌ڵین و له فرتوفێڵی ئیشه‌که ده‌زانین و با که‌سمان ئه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک و دوو نه‌که‌ین. ئاشته‌وایی راگه‌یاندن به فێڵ و فه‌ره‌ج ناکرێ و پێویستی به لانی که‌می راستگۆیی و ئیلتیزامه.
زۆر گوترا و زۆریش وه‌کو ئه‌رک و پابه‌ندی خرایه ئه‌ستۆی ده‌زگاکانی راگەیاندن و ته‌نانه‌ت یه‌کێک له ئامانجه‌کانی راگرتنی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن ئه‌وه بوو، که ئه‌م شه‌ڕه لابه‌لایه به لاوه بنرێ و ئیش بۆ به‌رپاکردنی گوتاری خۆسازدان بۆ قۆناغی داهاتوو بکرێ، که قۆناغی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که و سه‌ربه‌خۆییه.
گوترایش که راگه‌یاندنکاران به پێچه‌وانه‌ی حزبه‌کانیان به یه‌ک کۆبوونه‌وه گه‌یشتنه بڕیار، گوایه ئه‌مه فه‌زیله و چاکه‌یه بۆ میدیاکاران ئه‌ژمار ده‌کرێ، به‌ڵام سه‌د مه‌خابن ئه‌وه وا ده‌رنه‌چوو. هه‌ر له هه‌مان شه‌ودا رێککه‌وتنه‌که خه‌رق کرا. به‌تایبه‌تی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به خستی هاته‌وه سه‌ر خه‌تی هێرش بۆ سه‌ر پارتی.
جێی سه‌رنجه که شه‌وی پێش کۆبوونه‌وه‌که هه‌ڵسوڕاوه زۆر دیاره‌کانی گۆڕان و ته‌نانه‌ت به‌رپرسی راگه‌یاندنیان، که رۆژی دوایی له‌سه‌ر مێزی گفتوکۆ له‌گه‌ڵ پارتی دانیشتبوو، له ده‌زگانی خۆیان و ماڵپه‌ڕه جیاجیاکان و هه‌ر ده‌زگایه‌کی دیکه‌ی غه‌یری خۆیان که ده‌ستیان پێی ڕاگه‌یشتبێ، حه‌مله‌یه‌کی زۆر دڵڕه‌شانه‌یان دژی پارتی و سه‌رۆک بارزانی به‌رپا کردبوو. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێی گوترا ده‌ڵێی واتان زانیوه ئه‌مڕۆ کۆتایی ژیانه وا هه‌رچی رقتان هه‌بووه دوێنێ شه‌و هه‌ڵتانڕشتووه.
ره‌خنه‌یه‌ک که له کۆی ژیانی سیاسی ده‌گیرێ و رووبه‌ڕووی هه‌موو حزبه‌کان ده‌کرێته‌وه و به رووی میدیاکارانیشدا ده‌درێ ئه‌وه‌یه، که گشت ململانێ و کێبڕکێ سیاسییه‌کان ته‌نیا له رێی راگه‌یاندنه‌وه ده‌کرێن. بۆیه راگه‌یاندن له تانوپۆی ژیانی سیاسی‌دا زۆر زیاتر له هه‌موو شێوازێکی دیکه‌ی چالاکی سیاسى زه‌ق بووەته‌وه. ته‌نانه‌ت گه‌یشتووەته ئه‌و راده‌یه که حزبه‌کان خۆیان ده‌ڵێن راگه‌یاندن مایه‌ی توندکردنه‌وه‌ی زیاتری ناکۆکییه‌کان و شێوازی ده‌ربڕینه له‌و ناکۆکییانه. میدیاکاران له‌مه‌دا خه‌تای ئه‌وه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان که موباله‌غه به راده و چۆنایه‌تیی ناکۆکییه‌کان ده‌که‌ن. بۆ بازاڕگه‌رمیی خۆیان هه‌واڵ هه‌ڵده‌به‌ستن، پێشبینیی نائومێدانه ده‌که‌ن، زووم ده‌خه‌نه سه‌ر حاڵه‌ت و که‌سانی زۆر بچووک و گه‌وره‌یان ده‌که‌ن. له هه‌موویشی ناشرینتر ئه‌وه‌یه که هانی دروستبوونی ئه‌ستێره سیاسییه هه‌رزه‌کار و هه‌ڵه‌وڕه‌کان ده‌ده‌ن. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌دا ره‌قه‌می قیاسی شکاندووه. ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی خۆی ناوناوه ئه‌هلی و بێلایه‌نیش زۆر سه‌رچیغانه به‌و رێیه‌دا ده‌ڕوا یان راستتره بڵێم ئاره‌زوومه‌ندانه و به خواستی خۆیان به‌و رێیه‌دا ده‌برێن و به‌کارده‌هێنرێن.
بایی ئه‌وه‌نده‌ی حزبی گۆڕان ناسراوه و تاقی کراوه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌کرا که راگه‌یاندنه‌که‌ی و هه‌ڵسوڕاوه میدیایی و سیاسییه‌کانی خۆیان و ئه‌وانه‌ی ته‌حته‌ل ته‌ڵه‌بیانه پابه‌ند نه‌بن به‌و رێککه‌وتنه‌وه. هه‌ر له هه‌مان شه‌وه‌وه به شێوازی جۆراوجۆر پێشێلی رێککه‌وتنه‌که‌ی رۆژی 20/9 یان کرد. هه‌ر ئه‌و رۆژه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌فدی راگه‌یاندنی پارتی به هه‌مووان به تایبه‌تی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی راگه‌یاند که بڕ و ڕاده‌ی ته‌حه‌موولی پارتی تاقی مه‌که‌نه‌وه. به داخه‌وه له 20/9 ــ‌وه یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک و به شێوازی زۆر ناشرین و ئیستیفزازیانه خه‌رقی رێککه‌وتنه‌که ده‌که‌ن و گه‌یاندیانه درۆهه‌ڵبه‌ستن و هاندانی خه‌ڵک له دژی پارتی و سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم، بۆیه پێویست بوو وه‌ڵام بدرێنه‌وه. واته ئه‌مجاره‌یش وه‌کو هه‌موو جاره‌کانی دیکه، گۆڕان ده‌ستپێشخه‌ر و پارتی وه‌ڵامده‌ره‌وه بوو.
لێدوانه‌که‌ی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان له 5/10 دا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گۆڕان بوو که چیتر ته‌حه‌موولی پارتی تاقی مه‌که‌نه‌وه. به ئیعلامه عه‌نتیکه‌که‌ی گۆڕان گگوترا ئیتر چاوه‌ڕوان مه‌به پارتی لێتان بێده‌نگ بێ. به گۆڕان گوترا کاتێک ئاینده ئه‌م رۆژگارانه و کاره‌کته‌ره‌کان و کرداره‌کانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و پۆلین ده‌کات، ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رکه‌وتن و هه‌ڵکشانی زیاتر ده‌به‌خشێ به پارتیی دیموکراتی کوردستان. به پێچه‌وانه‌ی ئێوه و ئه‌مسالی ئێوه‌وه، پارتی شوێنی هه‌ر له لووتکه‌کاندا ده‌بێ.




