٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

حزبە شەیداكانی فەیسبووك

سەرچاوە: KDP.info

زكری مووسا

یاریی سیاسیی چوار حزبەكە، هەموو چارەسەرێك دوا دەخات. یارییەكانیان پتر تاكتیكین و پشت بە چەواشەكاریی ئیعلامی و پۆپۆلیزم دەبەستن. هەموو حزبەكان بەرپرسن لە قەیران و كێشەكانی خەڵك، بەڵام چوار حزبەكە دەیانەوێ خۆیان بدزنەوە لەو نەهامەتییەی بەسەر خەڵكدا هێناویانە.
چوار حزبەكە سوودمەندی سەرەكیی دابەشكردنی سامان و ئیمتیازاتن. پێشتر و ئێستایش بەبێ ئیرادەی بە تایبەت یەكێتی و گۆڕان، چۆلەكەیەكیش لە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان ناجووڵێ. لەوێ یەك دوو كەس دەستەڵاتی موتڵەقن، بەبێ ئەوەی هیچ سیفەتی ڕەسمی و شەرعییان هەبێت.
حزبە شەیداكانی فەیسبووك، بەردەوامن لە بەهەڵەتێگەیاندنی خەڵكی خۆیان لە ڕاستییەكان. پڕكردنی كۆمەڵگە لە درۆ و دەلەسە، كه‌ زیان لە وڵات دەدات و دواجار خۆیشیان. ئەوان لە ئیدارەدانی سلێمانی و گەرمیان تووشی فەشەلێكی زەبەلاح بوون، لەوێ ئەوەی هەیە حزبە و خاڵییە لە موئەسسات. لە بابەتی سەربەخۆییدا جگە لە دروستكردنی بەربەست هیچ قسەیەكی تریان نییە. لە شەڕی داعشیش ڕاگەیاندنەكانیان هەر لە سەرەتاوه‌ تا ئێستا جەنگی دەروونییان لەگەڵ پێشمەرگەدا دەكرد. هەوڵدان بۆ بەحزبیكردنی شەڕ و شەڕی دەروونی لەبەرانبەر پێشمەرگە، یەكێكە لە عەجاییبه‌كانی مێژووی كوردستان و، عەقڵیەتی نەخۆش و بچووكیی سیاسییەكانی كورد پێشان دەدات. ئیسلامییەكان كە دەبوایە ڕۆڵیان هەبا لە شەڕی داعش، كەمترین بەشدارییان لە جەنگی فكری لە دژی تیرۆردا نەكرد. بگرە ژمارەیەكیان مەكینەی بەرهەمهێنەری داعشی كوردین.
حزبەكان هێشتا دركیان بە قووڵاییی گۆڕانكارییەكان نەكردووە، وا دەزانن هێشتا ناوەڕاستی نەوەدەكانە. وادەزانن ئەولەوییەت، شكاندن و دەرپەڕاندنی نەیاری نێوخۆییە. دیموكراسی پۆپۆلیزمە و وڵاتیش شار و گەڕەك و ناوچە.
جیهان پێكەنینی بە عەقڵی سیاسیی كوردی دێت و، مێژوویش وەك كۆمێدیاییەكی تڕاژیدیئامێز باسی ئەم قۆناغەی سیاسەتی كوردی دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار