لقی چوار، ههر ئهم سێ داوایهم ههن

حەسەنی دانیشفەڕ
بەپێی دواراپۆرتی تەلەڤزیۆنی KNN کە شەوی یەکشەم لەسەر دووشەم بڵاوی کردەوە، پارتی لەپێناو مانەوەی بارزانیدا، بێ لە کێشەی نەدانی مووچە، کێشەی کەمیی ئاو و کارەبا و سووتەمەنییشی بۆ ئەو ناوچانە ناوەتەوە کە گوایە شوێنی نفووزی چوار لایەنەکەن.
دیارە مەبەستی ئەو تەلەڤزیۆنە پارێزگای سلێمانییە، چونکە لە هەولێر و دهۆک زۆربەی خەڵک دەنگیان بۆ پارتی داوە و، ئەو کێشانەش زۆر بە کەمی هەست پێ دەکرێن. لەبەر ئەوەی من ماڵی خەزوورم لە سلێمانییە و ئەوانیش باش دەزانن کە بێ لە خزمایەتیم لەگەڵ بەرپرسی لقی چوار، ئەوە زیاتر لە بیست ساڵیش دەبێ من لەگەڵ ئەو بەڕێزەدا هەڤاڵ و هاوسەنگەرین، جا بۆ ئەوەی گلەییی ئەوانم نەیەتە سەر و، ئەز تێیدا شەرمەزار نەبم، داواکارم لقی چواری تێکۆشەر ئەم سێ داواکارییەم بۆ جێبەجێ بکەن:
1- سەرجەم موەلیدەکانی لق داگیرسێنن، بۆ ئەوەی چیتر پارێزگای سلێمانی بێکارەبا نەبێت.
2- هەتا زووە سەرجەم قفڵی تانکییەکانی سەر بارەگای لق بکەنەوە، بۆ ئەوەی کێشهی کهمئاوی لەو پارێزگایەدا نەمێنێت.
3- داواکارم بەرپرسی لق بەپەلە فەرمانێک دەربکات، بۆ ئەوەی ئەو پاڵاوتە نەوتەی کە کەوتووهتە حەوشهی لقهوه، بخرێتەوە ئیش و کێشەی کەمیی سووتەمەنییش لەو پارێزگایە بنبڕ بکرێت.
لەگەڵ رێزمدا




