ئامانجی سه‌ره‌كیی پۆپۆلیزم، فێڵكردنه له دیموكراتی و تێكشكاندنی دامه‌زراوه‌كانه

فه‌رهاد محه‌ممه‌د
ساده‌ترین پێناسه بۆ دیارده‌ی پۆپۆلیزم، دروستكردنی بازاڕگه‌رمییه بۆ پرسێك كه په‌یوه‌ندیی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ده‌نگدان بگۆڕێت بۆ هێزی ناڕه‌زاییده‌ربڕین، به‌بێ ئه‌وه‌ی پۆپۆلیسته‌كه گوێ به‌وه بدات یان ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، ئه‌و كێشانه‌ی ژیانی خه‌ڵك چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، یان به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بێت و له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا گۆڕانكاری یان چاكسازی بكات. پۆپۆلیزم چه‌پ بێت یان ڕاست، یان پۆپۆلیزمی ئیسلامی سیاسی بێت یان پۆپۆلیزمی جیهادی سه‌له‌فی، هه‌موویان به یه‌ك شێوه كار ده‌كه‌ن و یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، ئه‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌یش بریتییه له فێڵكردن له دیموكراتی و به‌كارهێنانی پرانسیپ و یاساكانی دیموكراتی و لیبراڵی، بۆ له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی دامه‌زراوه‌كانی سیستمی دیموكراتییه، هه‌وڵدانه بۆ سووككردن و بێبه‌ها كردنی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێرۆزكردنی تاكه‌كه‌سێك و پێشاندانی وه‌ك فریادڕه‌سێك.
بزاڤی پۆپۆلیستی هه‌ر ئایدلۆژیایێكی هه‌بێت، له ناو ژینگه‌ی لیبراڵ دیموكراتیدا و به سوودوه‌رگرتن له یاسا و پرانسیپه‌كانی دیموكراتی، هێزێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌م هێزه متمانه ده‌گۆڕێت بۆ دڕدۆنگیی بێمتمانه‌یی، ئاكامی سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌گۆڕێت بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆسه‌پاندن، گۆڕینی سیمای سیستمه دیموكراتییه‌كه بۆ ڕژێمێكی سه‌ركوتار و دیكتاتۆری، متمانه‌ی نێوان هاووڵاتی و پۆلیس، ده‌كاته بێمتمانه‌یی نێوان هاووڵاتی و تاوانبار، ژینگه‌یه‌كی ناسه‌قامگیری ئه‌وتۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه به ئاسانی گه‌نده‌ڵی ببێته كه‌لتوور و به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی حكوومه‌ت و هاووڵاتی بگرێته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی پۆپۆلیزم ده‌بێته باشترین ژینگه بۆ گه‌شه‌كردنی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌یه، بزاڤی پۆپۆلیستی رێگه نادات پرۆسه‌ی چاكسازی و ریفۆرم بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی، ئه‌و سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بازاڕگه‌رمیی بۆ گه‌نده‌ڵی داڕشتووه، چۆن رێگه ده‌دات گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت.
بزاڤی پۆپۆلیستی چه‌ند لێك جیاواز بن، هه‌موویان پێكه‌وه له خاڵێكدا كۆ ده‌بنه‌وه و یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، ئه‌و ئامانجه‌ش په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كانی سیستمی لیبراڵ دیموكراتییه، هه‌ر بۆ نموونه:
1- پۆپۆلیستی چه‌پ، كاتێك به‌شداریی پرۆسه‌ی دیموكراتی ده‌كات، چه‌پی سۆشیال دیموكراتی نییه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بزاڤی چه‌پی سۆشیال دیموكرات، بروای به ئابووریی بازاڕ و یاسای موڵكداریه‌تی تایبه‌ت و رێكخستنی ئازادییه‌كان هه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسادا، به‌ڵام چه‌پی پۆپۆلیستی، بڕوای به ئابووریی مه‌ركه‌زی و سه‌پاندنی بیربۆچوونی خۆی به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا و، بڕوای به مافی موڵكداریی گشتی هه‌یه نه‌ك موڵكداری تایبه‌ت، راشكاوانه‌تر، چه‌پی سوشیال دیموكرات ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماكانی یه‌كسانی له لانی كه‌می خۆگوزه‌رانی هاووڵاتیان، لیبراڵ دیموكراتی دووباره خۆی پێناسه بكاته‌وه، به‌ڵام چه‌پی پۆپۆلیست، بڕوای به‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای پرانسیپه‌كانی گه‌مه‌ی دیموكراتی، سیستمه دیموكراتییه‌كه له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
2- پۆپۆلیستی راست، ئه‌مانه‌یش ئه‌و خه‌ڵكانه نین كه خۆیان به میراتگری دیموكراتی و لیبراڵی و یه‌كسانیی نێوان نه‌ته‌وه‌كان ده‌زانن، ئه‌مانه به یاریكردن به پرانسیپه‌كانی دیموكراتی و لیبراڵی، تۆوی ڕق و راسیزم له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌چێنن، هه‌ر بۆ نموونه له بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردن، دژایه‌تی هاتنی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن، هۆكاری هه‌ڵاوسانی ئابووری ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی بۆ كاركردن ده‌چنه ئه‌و وڵاتانه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌لتووری پاكی ئه‌ورووپایی نابێت گه‌رد بگرێت، به چاوی سووك سه‌یری خه‌ڵكانی ره‌شپێست و غه‌یره‌رۆژئاوایی ده‌كه‌ن، ئه‌م جۆره بیروبۆچوونه له ئێستادا هه‌موو میژووی سیستمی لیبراڵ دیموكراتی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و دامه‌زراوه‌كانی سیستمه كۆنه‌كانی لیبراڵ دیموكراتی، ئێستا ناتوانن وه‌ڵامی خواست و داواكاریی خه‌ڵك بده‌نه‌وه.
3- پۆپۆلیستی ئیسلامیی سیاسیی میانرۆ، ئه‌م پۆپۆلیسته تازه‌یه نایه‌وێت ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی حوكمڕانی بكات، بۆ نموونه وه‌ك پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا و پارتی گه‌شه و دادپه‌روه‌ری ئه‌نده‌نووسیا و دادپه‌روه‌ری و ئازادیی میسر، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچی ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه ده‌بن مه‌رج نییه ده‌وڵه‌ت ئیسلامی بێت و شه‌ریعه‌ت حاكم بێت؟ بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه بتوانن تۆڕێكی چنراو له‌نێوان توخم و پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه، هه‌ر له توێژی هه‌ژارنشین و چینی ناوه‌ند و خوینده‌واری په‌راوێزخراو و ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره و خاوه‌ن كۆمپانیاكان دروست بكه‌ن، ئامانج له‌م سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه بزاڤی پۆپۆلیستی تازه‌ی ئیسلامی، بڕوای به سیستمی ئابووری و سه‌رمایه‌داری لیبراڵ دیموكراتی هه‌یه، له‌مه‌ش زیاتر به په‌یژه‌ی سندووقی ده‌نگداندا ده‌چێته ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام بڕوای به سیستمی سیاسیی دیموكراتی نییه، باشترین نموونه دیسان پارتیی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیایه، كه سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك، هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه و بۆ جاری چواره‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌رێوه‌یه، سه‌رۆكی ئه‌م پارتییه كه ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌رۆدگانه، كه به‌هێزترین كه‌سی توركیایه، ئێستا داوای دووباره گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی ده‌كات، نه‌ك په‌ره‌پێدان به سیستمی دیموكراتی، گه‌وره‌ترین بیانووی بۆ به‌شدارینه‌كردن له شه‌ڕی داعش، ئه‌وه‌بوو كه له موحازه‌ره‌یه‌كدا له ئامۆژگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆتاییی 2014 رایگه‌یاند: ''ئێمه به‌شداریی شه‌ڕی دژی داعش ناكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین ئه‌م كێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه ئه‌زموونی 400 ساڵی خه‌لافه‌تی عوسمانیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به ئێمه‌ی بسپێرن، ده‌زانین چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین و سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه ده‌گێرینه‌وه''، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م قسه‌یه‌ی ئێستای ئه‌ردۆگان بده‌ین و له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی چوونه ده‌سه‌ڵاتی به‌راوردی بكه‌ین، ئه‌وكات به‌ڵێنی ده‌دا دیموكراتی راست بكاته‌وه و ئێستایش داوای خه‌لافه‌تی ئیسلامیی عوسمانی ده‌كات، ئه‌م نموونه‌یه توركیا سه‌رچاوه‌ی ئیلهام وه‌رگرتنی هه‌موو بزاڤه‌كانی دیكه‌ی پۆپۆلیستی ئیسلامییه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی خۆیان به لقێك له ئیخوان موسلمین ده‌زانن.
4- پۆپۆلیستی سه‌له‌فی جیهادی (قاعیده و داعش) له ناو ژینگه‌ی سیستمی لیبرال دیموكراتی رۆژئاوادا، پێش په‌یدابوونی ئه‌م جۆره پۆپۆلیسته ترسناكه، بزاڤی سه‌له‌فی جیهادی، بزاڤێكی بیده‌نگی نێو مزگه‌وته‌كانی رۆژئاوا بوو، هه‌موو سه‌له‌فییه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌ك مه‌رجه‌ع، هه‌موویان په‌یڕه‌وی یه‌ك فه‌توایان ده‌كرد و پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بوون، شێوازی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌وادارانی سه‌له‌فی و مه‌رجه‌ع، ستوونی بوو، گوتاردانیان ئیستفیزازی نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی پۆپۆلیستی داعشی و قاعیده‌دا، شێوازی ستوونیی نێوان هه‌واردانی سه‌له‌فی و مه‌رجه‌ع كۆتایی پێهێنرا و، كرایه شێوازێكی ئاسۆیی، واته هه‌ر هه‌وادارێكی سه‌له‌فی بۆی هه‌یه به رێگه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی نێو خه‌ڵك، گرووپێك دروست بكات و گوتاریان بۆ بدات، كه‌وتنه سوودوه‌رگرتن له یاساكانی سیستمی دیموكراتیی رۆژئاوا و، ده‌ستیان كرد به گوتاردانی ئیستفیزازی دژی كه‌لتوور و سیستمی رۆژئاوا، سازادانی خۆپێشاندان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای داعش و قاعیده، به‌مه‌ش به جۆرێك ژینگه‌ی دیموكراتییان ئیستیغلال كردووه، كه پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت بیانپارێزت و ناشتوانێت یه‌كێكیان ده‌ستگیر بكات، ئه‌م جۆره‌ی پۆپۆلیزم كه هه‌موو مزگه‌وته‌كانی رۆژئاوایان كردووه‌ته بنكه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی تیرۆریستانی قاعیده و داعش، خه‌ریكه هه‌موو شارستانیه‌تی رۆژئاوا كه‌لتووری لیبرال دیموكراتی ده‌خاته ژێر پرسیار و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌م چوار شێوازه‌ی پۆپۆلیسته‌وه ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا ئه‌م چوار شێوازه په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه چییه؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر له وڵاتانی دیكه‌دا ته‌نها جۆرێك له پۆپۆلیزم بوونی هه‌بێت، ئه‌وا له كوردستان جوار جۆره‌كه‌ی پۆپۆلیزم بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌شی له هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تره، هه‌ر چواریشیان ده‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ئامانجیان هه‌یه.




