چاكسازی به رێگه‌ی دامه‌زراوه‌یی ده‌كرێت، نه‌ك گوتاری ئیستفزایانه له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستراتیژیه‌تی بۆ چاكسازی و واڵاكردنی ده‌ستی وه‌زیره‌كان بۆ چاكسازی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری یان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزێۆنه‌كانه‌وه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكو له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له سه‌ردانه‌كانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان باسی كردووه؛ تكای برایانه‌ی له په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، پرۆسه‌ی چاكسازی بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه، نه‌ك خویندنه‌وه‌ی وتاری ئیستفیزازی له‌سه‌ر شاشه‌كانی تیڤییه‌كان.
چاكسازی ئه‌ركێكی نیشتمانیی سه‌رشانی هه‌ر لایه‌كمانه، پێكه‌وه ده‌توانین چاكسازی بكه‌ین و، ئه‌م پرۆسه‌یه به تاكه لایه‌نێك و تاكه‌كه‌سێك ناكرێت، به‌ڵام جێگه‌ی داخه لایه‌نه‌كانی دیكه، دیسان به‌داخه‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نیا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی كوردستانی كرد، به‌هه‌مان شێوازی لایه‌نه‌كانی پێشووی ئۆپۆزسێونی دوێنی، به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت سیاسه‌ت ده‌كات، خۆی له به‌ربه‌رپرسیاریه‌تی ده‌باته ده‌ره‌وه، پرۆسه‌ی چاكسازییان كردووه‌ته گوتارێكی ئیعلامیانه بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی؛ هه‌ر بۆ نموونه:
• ئایا له چ وڵاتیكی جیهاندا هه‌بووه، كێشه‌یه‌كی وه‌ك نزمیی ئۆكتانی به‌نزین هه‌بێت و، په‌رله‌مانتار به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مان و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان، بچێت ده‌به‌یه‌كی ئاو به‌رێت و به‌نزینی لێ وه‌ربگرێت و پاشان خۆی بچێت له تاقیگه‌ی ده‌ره‌كی فه‌حسی بكات، هێشتا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان ئاگادار نه‌بێت، له‌مه‌ش زیاتر بوتڵه به‌نزینكه به‌رێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن، له رێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان هه‌وڵ بده‌ی ئه‌و حزبه بشكێنێت كه له یه‌ك حكوومه‌تدا هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵتان. یان ئۆباڵی گرانبوونی به‌نزین بخه‌یته ئه‌ستۆی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه.
سه‌رنج بده‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ده‌یه‌وێت به خه‌ڵك بڵێت من نوێنه‌ری فڵان حزبم و حزبه‌كه‌شم دژی گه‌نده‌ڵییه، ئه‌وه پارتیی دیموكراتی كوردستانه سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵییه، باشه پارتیی دیموكراتی كوردستان با ئه‌م تۆمه‌تبه‌شینه‌وه‌ی قبووڵ بێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌بێت سزادانی ئه‌و به‌نزیخانه‌یه به یه‌ك ملێۆن دۆلاریش، ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی پارتیی دیموكراتی كوردستان بێت، به‌ڵام پارتی ئه‌مه به سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ته‌كه ده‌زانێت نه‌ك حزبه‌كه‌ی، هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به دزییه‌وه به‌نزینه‌كه‌ی برد بۆ فه‌حس، به‌هه‌مان شێوه كه‌وته تۆمه‌ت به‌شینه‌وه كه ئه‌وه پارتییه نرخی به‌نزینی به‌رز كردووه‌ته‌وه، كه‌چی به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گازه، خۆی پێشنیازی كردبوو، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات، ناچارین نرخی به‌نزین به‌رز بكه‌ینه‌وه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌م پێشنیازه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له باردۆخی بێمووچه‌یی و شه‌ڕی داعش، خراپ و نانیشتمانی بوو، یان هه‌نگاوێكی نیشتمانی و هه‌ست به به‌رپه‌رسیاریه‌تیكردنه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره با هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌سه‌ر شاشه‌كانی تیڤی بیداته‌وه.
• له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆران شه‌و و رۆژ كردوویه‌تی به ماكینه‌ی ئیعلامی و، پروپاگه‌نده دژی پارتی و یه‌كێتی، گوایه ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه پارتی و یه‌كێتی خاوه‌نی یه‌كه‌كانی 70 و 80 ن، نایانه‌وێت ئه‌م هێزانه تێكه‌ڵ بكرێنه‌وه، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه نییه، ئایا راسته پارتی و یه‌كێتی نیه‌تیان نییه بۆ یه‌كگرتنه‌وه؟ به‌ڵكو پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان هێزه‌كانی 70 و 80 چییه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه دروست بكات؟، ئایا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قه‌ت هه‌وڵی داوه زه‌مینه‌ی متمانه دروست بكات، یان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه زه‌مینه‌ی بێمتمانه‌یی دروست بكات، له‌م گێچه‌ڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دروستی كرد، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان شاهیدن، جارێكی دیكه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بێمتمانه‌یی گه‌یانده چ ئاستیك، بۆیه بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ناوی له خۆی ناوه گۆڕان، گۆڕانیش پێویستی به زه‌مینه‌ی متمانه دروستكردن هه‌یه نه‌ك زه‌مینه‌ی بێمتمانه‌یی، ئایا چاوه‌ڕێی چ پرۆسه‌یه‌كی گۆڕانكاری له بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك گۆڕان ده‌كرێت، كه بروای به دروستكردنی زه‌مینه‌ی متمانه نییه كه فاكته‌ری سه‌ره‌كی و كۆتایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی چاكسازییه؟.
• شێوازێكی دیكه كه بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازیدا، شێوازی پۆپۆلیستیی قاعیده و داعشیانه‌یه، ئه‌ویش پیاده‌كردنی شێوازی گوتاری ئیستفزازیانه و زه‌مینه‌خۆشكرنه بۆ سوكایه‌تی و شكاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و، ره‌مز و پیرۆزییه‌كانی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی وڵات، تۆماس فریدمان له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا سه‌باره‌ت به شێوازی پۆپۆلیستانه‌ی قاعیده و داعش، ئاماژه به نامیلكه‌یه‌ك ده‌كات كه له بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی تیرۆریستانی قاعیده ده‌ستی كه‌تووه، تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه، تیرۆریستانی قاعیده هێرش بكه‌نه سه‌ر ره‌مز و سیمبولی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیان هه‌ست به شكاندن بكه‌ن، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌و شێوازه‌ی ئێستا هه‌وادارنی داعش له گۆره‌پانه‌كانی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كی ئیستفزازیانه له‌ژێر سێبه‌ری یاساكانی ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، به‌هه‌مان شێوه له كوردستانیش، پۆپۆلیستی داعشیانه هه‌مان زه‌مینه‌ی دیموكراتی و ئازادی و یاساكانی كوردستانیان ئیستغلال كردووه و، به شێوه‌یه‌كی زۆر ئیستفزازیانه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر شكۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شه‌رعیه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری ئه‌م دێڕانه تاقه‌تی هه‌بوو باشتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌دواداچوون بكات، سه‌یری شێوازی پۆپۆلیستانه‌ی داعشی ئه‌ورووپا و پۆپۆلیستی داعشیانه‌ی كوردستان بكات، ئه‌و كات ده‌زانیت جیاوازیی نێوانیان، ته‌نیا جیاوازیی ئه‌و وشانه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و لافیتانه نووسراوه كه به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گینا هه‌ردوولایان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه.
• شێوازێكی دیكه‌ی ئاسته‌نگ له به‌رده‌می چاكسازیدا، دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانه له‌ناو حكوومه‌تدا، واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، ئه‌وا له ته‌له‌ڤزێۆنی كۆمه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گه‌نده‌ڵیی تێدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌ر به گۆڕانه، ئه‌وه ته‌نها وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه به‌ره‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری ئابووری و دارایی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌وه هۆكاری نه‌بوونی پاره و مووچه وه‌زراه‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه، هۆكاره‌كه‌ی به‌غدا نییه، به‌ڵكو ده‌رهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و بوونی كوردستان به ئه‌ندام له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانیدا.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، كه خاڵی دیكه هه‌ر زۆر زۆرن، هێشتا زووه بۆ كوردستان بتوانرێت به ئاسانی زه‌مینه بۆ چاكسازییه‌كی ریشه‌یی هه‌ڵبگیرێت، هه‌تا ئێستا شێوازی سیاسه‌تكردن بۆ ریفۆرم و گه‌نده‌ڵی، ئه‌و بناخه‌یه‌ی بۆ دروست نه‌بووه كه بتوانرێت سیاسه‌تكردن به گه‌نده‌ڵی، بگۆڕێت بۆ سیاسه‌تكردن دژی گه‌نده‌ڵی، سیاسه‌تكردن دژی گه‌نده‌ڵی ته‌نها دروشم نییه، كارێكی ده‌سته‌جه‌معیی دامه‌زراوه‌ییه، وه‌ك دانیال كۆفمان به‌رێوه‌به‌ری پێشووی بانكی جیهانی، زۆر جوان وه‌سفی كردووه ''دژایه‌تیكردن و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی، سیحره من نازانم چۆن ده‌كرێت، به‌س ئه‌وه‌نده ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ركه‌وت هه‌موو شت ده‌گۆڕێت، ئاستی ژیان ده‌یان جار به‌رز ده‌بێته‌وه، زانكۆكان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه، رێژه‌ی مردنی منداڵانی خوار پێنج ساڵ كه‌م ده‌بێته‌وه، په‌ره‌پێدان ده‌بێته په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، دامه‌زراوه‌كان به هه‌موو توانای خۆیان كار ده‌كه‌ن و به‌هێز ده‌بن.''
ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی كۆفمان ببه‌ستینه‌وه به قسه‌یه‌كی ئیڤان دوهرتی به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامه‌كانی حزبی سیاسی له ئامۆژگای (NDI)، كه ده‌ڵێت: ''گه‌وره‌ترین هێز كه بتوانێت پۆپۆلیست له ریشه هه‌ڵكێشێت، به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی دیموكراتییه''، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت كه چاكسازی و هه‌وڵدان بۆ رێگرتن له گه‌نده‌ڵی، ببنه هۆكاری به‌هێزیی دامه‌زراوه‌كان و ئه‌مه‌ش هۆكارێك بۆ نه‌مانی پۆپۆلیزم، ئه‌وا هه‌تا بیركردنه‌وه‌ی پۆپۆلیستی له كوردستان بوونی هه‌بێت، پرۆسه‌ی چاكسازی بێ ئاسته‌نگی گه‌وره نابێت.




