عێراق له پارچه پارچه‌بووندایه.. دابه‌شی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بمێنێته‌وه

عه‌لی خدری*
سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا خوویان به‌وه‌وه گرتووه، كاتێك بیر له عێراق ده‌كه‌نه‌وه راستییه‌كانی سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌گۆڕن و، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گوماناویی خراپ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ عێراق ده‌كه‌ن.
له ساڵی 1991 و دوای شه‌ڕی كه‌نداو، ئیداره‌ی جۆرج بووشی باوك، هیوای به‌وه بوو كه عێراقییه‌كان دژی سه‌ددام حوسێن راده‌په‌ڕن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی گاردی كۆماری له ده‌ست داوه، بۆیه بووش هانی عێراقییه‌كانی دا راپه‌رن.
له ساڵی 1998 بیل كلینتۆن یاسای ئازادكردنی عێراقی ئیمزا كرد، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بانگه‌شه‌ی بۆ گۆرێنی رژێمی سه‌ددام حوسێن كرد و، به ملیۆنان دۆلاریشی بۆ ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی (كه پیاوی ئێران بوو) نارد.
له 2003 ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بووشی كوڕ، هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌و جۆره بوو كه رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حوسێن ده‌بێته هۆكاری سه‌قامگیری، نه‌ك ئاژاوه و ناسه‌قامگیری.
له 2005 كاتێك عێراق به‌ره‌و توندوتیژی و ئاژاوه چوو، دیك چینی جێگری سه‌رۆك پێی وابوو، گرووپی یاخیبووان له دواهه‌ناسه‌داندایه و كۆتاییان دێت.
له ساڵی 2010 كه تا ئه‌و كاته‌ش عێراق به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی زیادكردنی به‌په‌له‌ی هێز (Surge)، كه سه‌رۆك بووش بۆ دامركاندنه‌وه‌ی یاخیبووان ره‌وانه‌ی كردبوو و تاراده‌یه‌ك عێراقی سه‌قامگیر كرد بوو، مه‌زنده جۆو بایدنی جێگری سه‌رۆك ئۆباما به‌وجۆره بوو، سیاسه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ عێراق ده‌بێته یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئه‌م ئیداره‌یه(مه‌به‌ستی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانه له عێراق)، بایدن بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كرد عێراقییه‌كان پشت به پرۆسه‌ی سیاسی ده‌به‌ستن نه‌ك چه‌ك و شه‌ڕ، بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان.
له ساڵی 2012 كاتێك نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی به شێوه‌یه‌كی زۆر دیكتاتۆری نا پیشه‌ییانه حوكمڕانی عێراقی ده‌كرد، دیسان ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما به دڵخۆشییه‌وه قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام زۆر كه‌س مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه توندتیژی دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نتۆنی بلینكن راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و جۆزیف بایدن گوتیان ئو مه‌زندانه هه‌ڵه‌ن.
بێگومان ئێستایش هه‌روایه، سوپای عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 25 ملیار دۆلاری ته‌نیا وه‌ك هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا تێدا خه‌رج كراوه، ئێستا هه‌مووی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه، ملیشیای شیعه‌كان كه ئه‌وان راشكاوانه وه‌فایان بۆ رێبه‌ری باڵای ئێران هه‌یه، به نه‌فه‌سی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامیی داعش‌یش له ئێستادا سێیه‌كی عێراق و نیوه‌ی سووریای داگیر كردووه، هیچ چاره‌سه‌رێكیان نییه و ئه‌مانه ده‌بنه پرسی ئه‌و سه‌رۆكه‌ی له 2017 دێته جێگه‌ی سه‌رۆك ئۆباما و ده‌بێته سه‌رۆكی پێنجه‌م دوای (بووشی باوك و كلینتۆن و بووشی كوڕ، ئۆباما) ناچار ده‌بێت بریار بدات عێراق بۆمبا‌باران بكات.
* له 2003- 2010 راوێژكاری تایبه‌تی 5 باڵێوزی ئه‌مه‌ریكا بووه له عێراق
* گۆڤاری فۆرن ئه‌فێرز- 24/9/2015




