با هێور بینەوە

د. سالار عوسمان
کۆبوونەوەی دوێنێی ڕاگەیاندنی هەر پێنج حزبەکە (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ)، کە دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سازی کردبوو، کۆبوونەوەیەکی باش بوو، باش بوو چونکە زۆر ڕاشکاوانە قسە لەگەڵ یەکتر کرا و هەموو ئەو خاڵە نێگەتیڤانە دەستنیشان کران کە دەبنە لەمپەری بەردەمی ئه‌و پرۆسەیه‌ی دانوستان، کە هەموومان بە ئومێدەوە لە چاوەڕوانی ئەنجامەکانیداین.
ئەو کۆبوونەوەیە سەلماندی ڕاگەیاندنکاران دەکرێ لە هێورکردنەوەی ململانێ سیاسییەکاندا هاوکار و هاوبه‌ش بن، بە دەلیلی ئەوەی لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیاندا گەیشتنە بڕیاری (ڕاگرتنی هێرشی ڕاگەیاندن). ئەو بڕیارە، ئەگەر بە دڵی هەندێ خه‌ڵکی سیاسییش نەبێ، بەڵام هه‌ر زۆر بە دڵی گەلی کوردستانە، بۆیه ئه‌وه‌ی كرا وه‌ڵامگۆی داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستانه و ئه‌و هه‌رزه سیاسییانه‌یش، كه دڵیان به ئارامیی سیاسی و هێوریی ڕاگه‌یاندن ئاوناخواته‌وه، به‌داخه‌وه له رۆژانی دادێ وه‌دیار ده‌که‌ونه‌وه و له‌پڕ له زه‌وییه‌كی بۆگه‌ن، وه‌ک قارچکی ژهه‌راوی، هه‌ڵده‌تۆقنه‌وه. بۆیه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ین، چونكه ته‌جره‌به فێری كردووین دوای هه‌ر رێككه‌وتنێك، یه‌كێك له‌و سیاسییه رقنه شه‌ڕفرۆشانه دێنه‌وه مه‌یدان و ئاگرێك هه‌ڵده‌گیرسێنن، با ئیتر هه‌موومان رێگه له‌و نه‌فه‌سه شه‌ڕخوازه ئاگر هه‌ڵگیرسێنه بگرین، چونكه نه كوردستان، نه قۆناغه سیاسییه‌كه، نه ململانێ و قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه به‌رگه‌ی ئه‌و نه‌فه‌سه ئاگر هه‌ڵگیرسێنه ناگرێت.
راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه، پابه‌ند ده‌بێ به گیانی ته‌بایی و ئارامیی سیاسییه‌وه، وه‌ك هه‌میشه كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خاته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و خوازیاره حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ستبار له‌گه‌ڵ هه‌ستیارترین قۆناغی سیاسیی گه‌لی كوردستان بگرن.




