گورگە و لە پێستی مەڕیدا

هیدایە ت عەلیزادە
جاران بە تایبەتی کاتی خۆمم بۆ بینینی (بەرنامەی شە قام)ی کە ناڵی Nart2 تەرخان دەکرد و چێژێکی زۆری پێ دەبەخشیم، بەڵام بەرنامەی ئەمجارەیان کە تایبەت کرابوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سۆران عومەری سەربڕ، تووشی سەرسوڕمانی کردم.
ئاخر مرۆڤێک کە ئەوەندە دڵڕەق بێت بە دیار سەربڕینی مرۆڤێکهوه بووەستێ، چجای ئەوەی کە سەربڕاوەکە هاوزمانیشی بێت، تەنانەت ئەگەر خۆیشی سەربڕەکە نەبێت یان گریمان هاوبیریش نەبێ لەگەڵ سەربڕەکان، ئیدی فرمێسکی چی بۆ خوشکە پێنج ساڵانەکەی دەڕێژیت و، چۆن لە رووی دێ باسی بەخشینی گورچیلەیەکی بکات لەپێناو عەشق و خۆشەویستیدا.
بە دڵنیاییهوە ئەمەیان سیناریۆیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە، کە بە سوودوەرگرتن لە هێندێک تەکنیکی فیلمسازی ویستوویانە دێوەزمەیەک بکەن بە پەپوولە یان ئەوەتا دوو کەسی گۆپاڵ بەدەست لەسەری شەقامەکە وەستاون و، هەڕەشەیان لە سۆران کردووە، کە ئەگەر خۆت نەگریێنی هەزار جووت شەقی تەڕت تێهەڵدەدەین.
لەلایەکی دیکەوە من لەوە تێ ماوم، کە برادەرانی یەکێتیی نیشتیمانی ئێستا بە چ ڕوویەکەوە سەیری چاوی بنەماڵەی شەهیدانی خێڵی حەمە دەکەن! ئەوەیە کە دەڵێن: گورگە و لە پێستی مەڕیدا.




