٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

سیناریۆکەی دەزگای زانیاری و دیمانەکەی سۆران عومەر

سەرچاوە: KDP.info

وەکو سیناریۆیەکی پێشتر ئامادەکراو، دەزگای زانیاری لە کەناڵی nrt2  و لە بەرنامەی شەقام، دیمانەیەکی پڕ لە دیماگۆجیەت و فریودەرانەی بۆ سۆران عومەر ئامادە کردبوو. سەرجەمی مەبەستی دیمانەکە بۆ گێڕانەوەی کەسایەتیی تێکشکاوی سۆران عومەر بوو، کە ھیچ کاتێک بەقەدەر ئێستا ناوبراو لەژێر گوشاری رای گشتیی کوردستاندا نەبووە لەسەر ئەو کردەوە تێروریستیانەی ساڵانێک سۆران عومەر و ھاوبیرە تووندڕۆکانی، داعش ئاسا پراکتیزەیان دەکرد و، خەریک بوو ژیان لە کوردستان بکەن بە تاریکستان. ئاخر رۆژگارێک سۆران عومەر و ھاوبیرە توندڕۆکانی بە برەودان بە زەبروزەنگ و کردەوە تیرۆریستییەکانیان دێوزەمە و مۆتەکەیەک بوون بۆ سەر ژیانی ئاسایی و خەڵکی سادە و، لەژێر کاریگەریی 'ئوسامە بن لادن' و 'قاعیدە' دەیانویست کوردستان بکەن بە ئەفغانستان و بە کردەوەش ھەرچی لە دەستیان ھات لە ھەڵەبجە و بیارەوە بەسەر خەڵکدا سەپاندیان و، لەناو شارەکانیش بەتایبەت لە ھەولێر، کەوتنە رژاندنی تێزاب بە ئەو ئافرەتانەی کە کەمێک قاچیان دیار بوو.

بە ڕوونی ئەوەی لەم دیمانەیە بە دی کرا، گەمەیەکی موخابەراتیی ئاشکرا بوو کە دەزگای زانیاری بە بازدان بەسەر خوێنی ئەو دەیان شەھیدانەی خێڵی حەمە کە سەرجەمیان سەر بە ھێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون و، سۆران عومەریش بەگوێرەی لێدوانەکانی لە پاڵتاک تێیادا بەشدار بووه‌ و یەکێک بووه‌ لە بکەرەکانی کوشتارەگەكه‌؛ کە تا ئەم ساتەوەختە ھەرگیز ھیچ ھێزێکی کوردی لە ململانێیە خوێناوییەکاندا پەنایان بۆ سەربڕین و شێواندنی لاشەی کوژراوەکان نەبردبوو، بۆ ئەوسا و ئێستایش رووداوێکی جەرگبڕە کە نەوەکانمان ھەرگیز لە بیری ناکەن.
گەر بینەران باش دیققەت لە شێوازی مۆنتاژی بەرنامەکە بدەن، زۆر بە ڕوونی دیارە کە تەلەڤزیۆنی 'ئێن ئاڕ تی' بە مەبەست، مۆناتاژەکەیان بەو جۆرە کردووە کە سۆران لە تیرۆریستەوە بکەن بە فریشتە و، ئەو قسانەی بە لای ئەو تەلەڤزێونەوە راستەقینەن پەخش بکرێن و، باقی قسەکانی تریش پەخش نەکرێن. خۆ بینەران باش لە بیریانە کە سۆران لەو قسانەی لە ژوورێکی داخراوی پاڵتاکی گرووپە توندڕۆکان كه‌ بە قاقاوە کردوونی و، دواجار کەوتنە بەرگوێی خەڵکی، چۆن راشکاوانە ددان بە به‌شداری لە کارەساتی خێڵی حەمەدا دەکات.  گوتەکانی سۆران ھیی ساڵی 2006ن، بەڵام 'ئێن ئاڕ تی' بە مەبەست و چەواشەکارانە دەیەوێت ساڵەکە بکاتە 2004.  گێڕانەوەکانی سۆران عومەر لە پاڵتاک ھەرگیز بەو مەبەستە نییە کە ئەو شاھیدحاڵی رووداوی خێڵی حەمە بێت، بەڵکو قاقا و خۆشحاڵییەکانی خۆ بە قارەمانکردنە لای ھاوڕێ توندڕۆکانی کە ئەو بەشداری له‌ کارەساتەکەدا کردووە و دەگێڕێتەوە، کە لەو ژووره‌ ئەوەندە کەسە و لەم ژوور ئەوەندە کەس کوژرابوون و، زیاتریش دەڵێت كه‌، بە بەرچاومەوە یەکێکیان سەربڕی، دواتر دەڵێت دواتر فەرمانی سەربڕینەکەیان راگرت، ئه‌گه‌نا ھەموو پێشمەرگەکانی یەکێتی کە لە غافڵگیریدا ھێرشیان کرابووە سەر، بە تەواوی سەریان لە لاشەکانیان جیا دەکرانەوە.
وەکو بەشێکی تر لە چەواشکاری، سۆران دەڵێت، ڤیدیۆی کوشتارەکەی خێڵی حەمەی لای مەلا کرێکار بینیوە، بەڵام لە پاڵتاکدا باسی قارەمانەتیی خۆی لە گێرانەوەی کارەساتەکە دەکات، ئاخر درۆ ھەیە و درۆی شاخداریش، رەنگە ئەم دۆر شاخدارە نموونەی ئەو سینارێویە بێت کە دەزگای زانیاری رێکیان خستووە و، دەریشکەوت کە سۆران باش بۆ ئەم سیناریۆیە ئامادە نەکراوە و لە جیاتی بینای کەسایەتیی رووخاوی سۆران بکەن، زیاتر رووخاندیان.
گەر دەزگای زانیاری و 'ئێن ئاڕ تی' مەبەستیانه‌ سۆران عومەر لە بەرپرسیارەتی کارەساتی خێڵی حەمە داببڕن و، لە بکوژ و سەربروەوە بیکەن بە شایەتحاڵ وەکو لە بەرنامەی شەقام وتی، بەڵام ئایا بە چ جۆرە سیناریۆیەك سۆران عومەر لە پیلانی سەربرین و پارچە پارچەکردن و سوتاندنی مەریوان ھەڵەبجەیی دەرباز دەکەن؟ کە بەڵگەکانی ئەو پیلانە دژی مەریوان لەبەردەستن کە چۆن سۆران لەلایەن حزبەکەیەوە راسپێدراوە بۆ سەربڕین و سوتاندنی مەریوان و فڕێدانی پاشماوەکەی تا ھیچی لە دوا جێ نەمێنێت.
ئەو بەڵگانە پێمان دەڵێن، گەر برادەرانی دەزگای زانیاری پێ لە خوێنی بەناحەقڕژاوی شەھیدانی خۆیان دەنێن، بێگومان رۆژێک گەر بارودۆخ ئاسایی بووەوه‌، مەریوان ھەڵەبجەیی یان پارێزەرێکی مافەکانی مرۆڤ، لەسەر تاوانەکانی، سۆران دەخاتە زیندان و پێویستە برادەرانی زانیاری بزانن سیناریۆکە ئاشکرا و دیارە، چونکە تاوانەکانی سۆران بە بەڵگە و لە بەردەستن، بەڵام ئەم جۆرە بەرگرییە لە قاتل و سەربڕێک بۆچی و لەپێناو چی؟ ئەمە جێگای سەرسوڕمانە!.

هەواڵی پەیوەندیدار