ئالان بهێننه‌وه باشوورى كوردستان

شازاد ئه‌نوه‌ر
رێزدار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى كوردستان له دیدارى باوكى شه‌هید ئالان بڕیارى دا، له كۆبانێ مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌یه‌ك به ناوى ئالانى جوانه‌مه‌رگ دروست بكات، بۆ خه‌ڵكى كوردستان و حكوومه‌تى ئێمه، ئه‌م كاره بابه‌تێكى تازه نییه، چونكه هه‌ر سه‌رۆك بارزانى بوو قه‌ناعه‌تى به جیهان هێنا پێشمه‌رگه بچێته كۆبانێ و، به هاوپشتیى خه‌ڵكى تێكۆشه‌رى تر، ئه‌و شاره له چنگاڵى داعشى دڕنده رزگار بكات.
هاوكات ئه‌مڕۆ و له دێره‌وه باشوور و به‌تایبه‌ت هه‌ولێر، بووه‌ته مۆڵگه‌ى ئازادیخواكانى هه‌رچوار پارچه و به پایته‌ختى هه‌موو لایه‌ك ناسراوه، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م، كاك نێچیرڤان له پایته‌خت یان هه‌ر شوێنێكى تر‌ى كوردستان (له‌كاتى پێویست و گونجاو)دا شه‌قامێك، نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت، پارك تاد.. به ناوى ئالانه‌وه بكات، چونكه خاوه‌نى ئه‌نفال و عومه‌رى خاوه‌ر و سێوسێنان و هه‌ڵه‌بجه و بالیسانین، ئالانیش له هه‌موو لایه‌كمان رۆییشت؛ بۆیه نابێت شوێنێكى به ناوه‌وه نه‌بێت.




