نابێ قسه‌ی پارتی ده‌رچێت!

دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی
ئه‌م ناونیشانه، له ئه‌نجامی تێڕوانینی ئاراسته‌كانی ناو چوار لایه‌نه‌كه‌وه هاتووه، هه‌رچه‌نده ده‌ربڕینی وه‌ها بۆچوونێك، ره‌گوڕیشه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی كه دۆخی سیاسی ئاڵۆز كراوه، جارێكی دی ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رق و كینه هاتووەته‌وه پێش، به گوێ شلكردن، بۆ ئه‌و بۆچوونه به رق ئاوساوه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به داماڵینی ئه‌و رق و كینه‌یه هه‌یه، ئینجا چوونه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. ئێستا ئه‌و به‌ره‌یه‌ی به‌رامبه‌ر پارتییه، كێشه‌ی ئه‌وه‌یه، نابێ قسه‌ی پارتی ده‌رچێت، جا تا به‌وه ده‌گه‌ن كه قسه‌ی پارتی ده‌رناچێت و ئی وان ده‌رده‌چێت، گرینگ نییه خه‌ڵك بێزار ده‌بێت و ئازار ده‌چێژێت، چونكه له‌وباره‌یه‌شه‌وه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌موو قه‌یران و گرفته‌كانی كوردستان بخه‌نه ئه‌ستۆی پارتییەوە.
هه‌ر ئه‌وه‌شه، وای كردووه كه زۆر ده‌رفه‌تی كاركردن پشتگوێ بخرێت، له‌وانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی 18ـی ئایاری 2015، كه بڕیار بوو ژووری عه‌مه‌لیات له هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك بێت، ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرابا، به‌م قۆناغه‌ی ئێستا نه‌ده‌گه‌یشتین، له‌و ژووره‌دا پارتی‌یش وه‌ك لایه‌نه‌كانی دی هه‌ر یه‌ك كورسیی ده‌بوو، سه‌رۆك بارزانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شتێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌و رۆژه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووەوه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری پێكهێنانی ژووری عه‌مه‌لیات درا، كه ئه‌و ژووره كار له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ بكات، وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی و دیاریكردنی سنووری هه‌رێم و دیاریكردنی سیسته‌می سیاسیی هه‌رێم و سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی هه‌رێم و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی گرینگ، به‌ڵام دواتر پشت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرا‌و، له 23ـی حوزه‌یراندا سازان وه‌لا نراو بێمتمانه‌یی كه‌وته نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و، مه‌سه‌له‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌وره كرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی 18ـی ئایار، لایه‌نه‌كان زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه، ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی لایه‌نێك، داوای كردبوو نووسینی راگه‌یاندراوی ئه‌و رووداوه گه‌وره‌ی دێته پێشه‌وه به‌و بسپێردرێ، كه‌چی دواتر له بڕیاری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه.
ئه‌و دۆخه‌ی دوای نزیكه‌ی مانگێك له كۆبوونه‌وه‌ی 18ـی ئایار دروست كرا، كه تیایدا چوار لایه‌نه‌كه هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌ن ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتییەوە، هه‌لێكی دیكه‌ی بۆ بره‌ودان به‌و رق و كینه‌ی كار له سه‌ر پارتی ده‌كات هێنایه پێشه‌وه، هه‌ن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی و پارتی بێت نامانه‌وێ، جا ئه‌و ژه‌هره جارێكی دی له‌م ماوه‌یه رژێنراوه‌ته‌وه، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و ژه‌هره نه‌بێت، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی لایه‌نێكی ئه‌و چوار قۆڵییه، بۆچی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت ئه‌وه قسه‌ی پارتی ده‌رچوو.
ئه‌گه‌ر كاری سیاسی له‌و رقه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، ئه‌وه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای لێ دروست ده‌بێت، بۆیه تا دۆخی ئێستای پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌و رقه بارگاوی بكرێت، هه‌میشه كۆسپ و كه‌ند ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێی گفتوگۆ و گه‌یشتن به رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه، قسه‌ی پارتی ده‌رنه‌چێت، ئه‌دی بۆچی به ناوی خه‌ڵكه‌وه قسه ده‌كه‌ن و به راشكاوی رایناگه‌یه‌نن، كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن، مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه، نابێ قسه‌ی پارتی ده‌رچێت، دیاره پێداگرتن له‌سه‌ر پشتكردنه( رای گه‌ل)یش هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.




