سه‌ره‌تای هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ستی پێكرد

عارف قوربانی
ئێستا له كاتێكدا به‌نده ئه‌م وتاره ده‌نوسم هێشتا ته‌واوی ئه‌فسه‌ران و بنكه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌م هه‌واڵه‌یان نه‌بیستووه، چونكه نوسراوه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك و هێشتا (ته‌عمیم) نه‌كراوه بۆ به‌شه‌كانی پۆلیس.
فه‌رمانێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه بۆ پۆلیسی كه‌ركوك ده‌رچووه كه ده‌بێ له ئه‌مڕۆوه و به گه‌یشتنی نوسراوه‌كه جێبه‌جێ بكرێت كه ئیتر پۆلیسی كه‌ركوك نابێ هیچ جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله.
پێشتر كورد شانازی به‌وه‌وه ده‌كرد كه ده‌زگای پۆلیس به ده‌ستی كورده‌وه‌یه و به‌رده‌وام به‌كاری هێناوه، ته‌نانه‌ت زۆرجار كه زانیاری له‌سه‌ر باندی تیرۆریستی له‌لای ده‌زگاكانی ئاسایشی پارتیی و یه‌كێتیش هه‌بوایه، پۆلیسیان به‌كارده‌برد له ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و هه‌میشه وه‌ك رۆحی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كورد و پۆلیسی شاره‌كه باسیان ده‌كرد. به‌ڵام له‌مه‌ودوا جوڵه‌ی پۆلیسی شاره‌كه له ده‌ستی به‌غدایایه.
ئه‌مه ئه‌و سه‌ره‌تا مه‌ترسیدارانه‌ن كه به‌غدا ده‌یه‌وێ هه‌موو ریشه و رایه‌ڵه‌كانی كۆنترۆڵكردنی كه‌ركوك بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. ئه‌وه‌ی به‌نده ده‌یزانم ئه‌وه‌یه كه مالكی به‌نیازه ورده ورده ئه‌م هێزه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك قێزه‌ون بكات و ده‌یه‌وێ له به‌دیلی پۆلیسی كه‌ركوك پۆلیسی ئیتیحادی دابمه‌زرێنێت.
من نازانم هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كورد چی ده‌بێت له دۆخێكی وه‌ك ئێستادا به‌رانبه‌ر به‌غدا، كه هێشتا فڕۆكه‌ی F16 و ئاپاتچیه‌كانی نه‌گه‌یشتوون وامان پێده‌كات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانی كه‌وته ده‌ست ده‌بێ چیتری به ده‌سته‌وه بێت. به‌ڵام داوام وایه كه كوردیش جوڵه بكات و هێزه‌كانی به‌كار بێنێ و كه‌ركوك بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و ته‌عامول له‌گه‌ڵ نه‌تیجه بكات، چی ده‌بێت با رووبدات له‌سه‌ر كه‌ركوك، چونكه ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه، رۆژێك زۆر له‌وه قورس‌تر و خراپتر به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا دێت.
ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد راسته‌وخۆش نایه‌وێ به‌هێز كه‌ركوك كۆنترۆڵ بكات، به‌په‌له بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئاراسته‌ی سیاسی و كه‌ركوك بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی كوردستانه‌وه، چونكه ئێستا پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیی و ئیداری كه‌ركوك هاوته‌ریب نیه له‌گه‌ڵ خه‌ون و پرۆژه‌ی سیاسی كوردی، ده‌بێ له‌م مه‌ترسیه به ئاگا بێنه‌وه، ئه‌گینا نه‌ك هه‌ر كه‌ركوكمان له‌ده‌ست ده‌چێت، به‌ڵكوو كورد به ده‌ردێك ده‌به‌ن بۆ سه‌ده‌یه‌كی تریش نه‌توانێ خه‌ون به‌م رۆژه‌وه ببینێ كه ئێستا تیایدا ده‌ژی.
ئه‌مڕۆ بۆ كورد بۆ سه‌ركرده‌كانی به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، مامه‌ڵه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مڕۆتان بۆ كه‌ركوك ده‌بێته پێوه‌ر و سه‌نگی مه‌حه‌ك كه چۆن ده‌چنه مێژوه‌وه، ناوتان له مێژوودا چۆن ده‌برێت. بۆیه تكایه فریای كه‌ركوك كه‌ون، تكایه رێ له‌وه بگرن كه كه‌ركوك به‌و ئاراسته‌یه بڕوات كه رێچكه‌ی بۆ گرتووه.
سەرچاوە: سایتی خەندان




