زۆرینه‌ی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێ

كه‌ریم قادر
جاران ده‌گوترا "ده‌ردی كورد بێ ده‌رمانه"، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری جموجۆڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌م چه‌نده ساڵه‌ی رابردووی جه‌نابی سه‌رۆك، به‌تایبه‌تی دوای په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین له ئاستی جیهانیدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه به ته‌واوی كاڵ بووەته‌وه، به‌ڵام له‌ناوخۆدا هێشتا به ده‌رمانه ئێكسپایه‌ره‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، هه‌وڵی ساڕێژكردنی ده‌درێ.
هه‌موو لایه‌ك به چوار پارتییه‌كه‌شه‌وه ده‌زانن، ئه‌مڕۆ كورد له كۆی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی قورسه، تاكه هێزی مه‌یدانییه، له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعیشدا چ له هه‌رێمی كوردستان چ له رۆژئاوای كوردستاندا توانیویه‌تی پاشه‌كشه به‌و رێكخراوه دڕنده‌یه بكات، كه بووەته بابه‌تی گه‌رمی كۆبوونه‌وه و نێوه‌نده سیاسییه‌كانی وڵاتانی ئازادی جیهان.
كاتێك جه‌نابی سه‌رۆك له دواسه‌ردانیدا بۆ ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ ئۆباما و بایدن و به‌رپرسانی ئه‌مەریكادا دیدار و گفتوگۆی هه‌بوو، ئه‌وكاته‌ی پرسی مافه ڕه‌واكانی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا باس كرد، ئۆباما زۆر به راشكاوی گوتی: ئێمه بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی رێز له ویستی گه‌لی ئێوه ده‌گرین و سوپاسیشتان ده‌كه‌م، كه ئێوه ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆتان كردووەته شه‌ڕی داعش، ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به درێژی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا( جۆزێف بایدن) قسه بكه‌ن. بایدن له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك زۆر به راشكاوی گوتی، ئه‌گه‌ر ئێوه سبه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان رابگه‌یه‌نن، ئێمه رێگر نابین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئێمه و دنیا له پشت ئێوه بین، ده‌بێ هه‌نگاو به هه‌نگاو و له دۆخێكی گونجاو و به راوێژ و ته‌وافوق و ته‌فاهوم ئه‌مه بكه‌ن، من دڵنییام له ته‌مه‌نی خۆتدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بینی. كه‌واته به هه‌وڵی زۆرینه‌ی كوردستان ده‌رمانی ده‌رده‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌نها چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی ماوه، كه له‌سه‌ر خۆمان وه‌ستاوه.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ گه‌لی كوردستان حه‌ساوه بێت و ئه‌و ده‌رفه‌تانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمانی وه‌به‌ر بهێنێ، سه‌رقاڵی دروستكردنی قه‌یران له دوای قه‌یرانن، كه دواترینیان قه‌یرانی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه. به واتایه‌كی دیكه سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌ی دژ به وه‌به‌رهێنانی ده‌رفه‌ته‌كان، به درێژاییی ساڵانی رابردوو ئه‌وه‌ی پێیانكرا، كردیان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئێستایش پێیانوایه به دروستكردنی قه‌یران له دوای قه‌یران ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌شیان وه‌كو هه‌وڵه‌كانی دیكه له گۆڕ ده‌نرێ، كه ده‌ڵێ "تا ماوم نایه‌ڵم سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر ده‌ستی مەسعوود بارزانی بێته دی"، چونكه له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌ل نه‌ك شكست ده‌هێنێ، به‌ڵكو شكستی هێناوه و له بێشكه‌دا مردار بووەته‌وه و، زۆرینه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆییدان. جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانیش بۆ دانانی خاڵ بۆ ئاوه‌ها هه‌وڵێك، له‌مه‌ودوا به یه‌كێك ده‌ڵێ سه‌رچاو، كه قه‌دری چاوی بگرێ نه‌ك پێ له‌سه‌رچاوی دابنێ. واته له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ به به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن، چونكه كه سه‌ربه‌خۆیی هات، خۆشیی و چاكسازییه‌كانیش له‌گه‌ڵیدا دێن، كه ویستی زۆرینه‌یه.




