له ماوه‌ی 37 رۆژدا

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
له 18ی ئایاری رابردوودا، سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ناویاندا نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیدا بوون بۆ ئه‌مه‌ریكا، كۆ بووه‌وه. ورد و درشتی گه‌شته‌كه‌یانی بۆ باس كردن و هه‌رچییش له پشتیوانی ئه‌ورووپایی و ناوچه‌یی و عه‌ره‌بی وه‌ده‌ستیان هێنابوو، بۆیانی ئاشكرا كرد. گرینگ‌ترین بابه‌ت كه بووه چه‌قی باسه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو.
هه‌رێمی كوردستان دوو ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات. یه‌كێكیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی دواهه‌نگاوی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق بۆ چه‌سپاندنی سنووری كوردستان. دووه‌میان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
بۆ ئه‌م كاره چاره‌نووسسازه، ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان پێكهێنرا و ئه‌ندامه‌كانی و ئه‌ركه‌كانی دیاریكران و، بڕیار درا له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا ئه‌م ژووره ده‌ستبه‌كار بێ.
بڕیار بوو ژووره‌كه بۆ دابینكردنی هه‌موو پێویسته‌كان و له‌سه‌ر هه‌موو ته‌وه‌ره‌كان كار بكات. هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات بۆ ئاماده‌كردنی پێویستییه یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و دوو ریفراندۆمه.
ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كار بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و عه‌ره‌بی، بۆئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ی هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئاشته‌وایی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیدا بێته دی. به‌شێك له‌م پشتیوانییه، هه‌ر له‌و گه‌شته‌ی سه‌رۆك بارزانی و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاماده كرابوون، به‌ڵام بێگومان زیاتركردنی دۆستان و كه‌متركردنه‌وه‌ی نه‌یاران زۆر زه‌رووره. به‌تایبه‌تیش كه ئه‌م پرسه چاره‌نووسسازه په‌یوه‌ندیداره به گشت ناوچه‌كه‌وه و نه‌خشه‌كه‌ی سایكس پێكۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و واقیعی جیۆپۆلیتیكی ده‌گۆڕێ.
ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، چونكه په‌یوه‌ندیی دروستی نێوان ئه‌م دوو دراوسێیه، یه‌كێكی تره له ستوونه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاره چاره‌نووسسازه. ده‌ره‌نجام، كوردستان ده‌یه‌وێ به ئاشتی و دۆستانه و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دراوسێ عێراقه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و لێكترازانی ناحه‌زانه روو نه‌دات. هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تێك به زۆره‌ملێ و له‌سه‌ر حیسابی وجودی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كوردستان دروست كراوه و، سه‌د ساڵه باجی گه‌وره‌ی ئه‌وه ده‌درێ، به‌ڵام كوردستان زه‌مینه‌ی له‌باری ئاشته‌وایی ده‌وێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاینده له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو دراوسێیه، به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێ.
له سه‌رینی ئاماده‌كاریی ناوخۆییه‌وه، چاره‌سه‌ركردن و سازانی هه‌موو پرسه سیاسی و ئابووری و ئیدارییه‌كان ئه‌ركێكی دیكه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوو، كه تێیدا، سیستمی سیاسی، یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، دیاریكردن و جێگیركردنی سنووری كوردستان، بابه‌ته بناغه‌ییه‌كان بوون.
ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی ده‌كرد بۆ دابینكردنی شاییسته داراییه‌كانی هه‌رێم و باشتركردنی باری ژیانی خه‌ڵك و دابینكردنی پێویستییه ئابوورییه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و قۆناغی یه‌كه‌می ئینتیقالی، كه ده‌شێ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زیاتر له‌مه‌ی ئێستای بێته رێ. هه‌روه‌ها ژووره‌كه هاوكاریی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می سیاسی و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕێكبكه‌ون. به‌مه‌یش زه‌مینه‌ی له‌بار و گشتگیر و به به‌شداریی هه‌مووان دروست ده‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته سیاسیانه‌ی ئێستا له ئارادان، بێ ئه‌وه‌ی ناچار بن په‌نا ببه‌ن بۆ سازانشكێنییه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یران، كه چه‌ندین لێكه‌وته‌ی له خۆی خراپتری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و، خه‌ریكه ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا به قوربانیدان و به‌ختكردنی گیانی هه‌زاران هه‌زار رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له له شۆڕشه‌كان و له ئه‌نفال و به‌هۆی كیمیابارانكردن و راگواستن و به سه‌بایه بردنی كچانمان به دی هێنراون، له‌ناویان ببات.
له‌و ژووره‌دا كار بۆ باڵاترین ئامانج ده‌كرا و، پارتیی دیموكراتی كوردستانیش له‌پێناوی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆییدا، په‌نجاوچوار ساڵه قوربانیی گه‌وره ده‌دات، ئێستایش له‌و پێناوه‌دا درێخی له قوربانیی دیكه ناكات و سه‌رۆكایه‌تییش له‌لای پارتی و سه‌رۆك بارزانی، ئامڕاز و كه‌ره‌سته‌ی سیاسی و یاسایی و دیپلۆماسییه بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
له‌و حه‌فته‌یه‌دا كه بڕیار بوو ئه‌م ژووره ده‌ستبه‌كار بێ، خۆدزینه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێ كرد. بۆچی؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای ئه‌وان بوو. پارتیی دیموكراتی كوردستانیش ته‌نیا مه‌زه‌نده‌ی بۆ وه‌ڵامه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام له هیچیانی نه‌بیستبوو كه بۆچی پشتیان كرده پێكهێنان و ده‌ستبه‌كاربوونی ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی. پاشی 37 رۆژ كه له 23ی حوزه‌یراندا سازانشكێنییه‌كه‌ی ناو په‌رله‌نیان كرد، ئینجا پارتی وه‌ڵامه راسته‌كه‌ی ده‌ستكه‌وت. سازانشكێنییه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یران پێمان ده‌ڵێ، ئه‌وان پشتیان كرده ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆیی، چونكه سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیان وه‌كوو هه‌موو پرسه‌كانی دیكه به پێوانه‌ی ده‌ستكه‌وتی حزبیی پێوابوو، ده‌ره‌نجامیش نه‌یانویست به‌رووبوومی سه‌ربه‌خۆیی بچێته سه‌به‌ته‌كه‌ی بارزانی و پارتییه‌وه!!
خه‌ڵكی كوردستان حه‌قی خۆیانه بزانن، كه گێچه‌ڵه‌كانی پرسی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك و جۆری سیستمی سیاسی، هیچیان بابه‌تگه‌لی یاسایی نه‌بوون. به‌ڵكو به ئیمتیازه‌وه سیاسی بوون و هه‌ڵگری یه‌ك دنیا رق و كینه و ئیره‌یی بوو. تا ئه‌و راده‌یه‌ش تۆخیان كردنه‌وه كه ئاماده بوون سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیشی بۆ بكه‌نه قوربانی و له‌ناوی ببه‌ن. هۆكار و بیانوو له‌ناو هه‌موو ئه‌و گێچه‌ڵانه‌دا ته‌نیا ئه‌وه بوو، كه نابێت سه‌ربه‌خۆ بین بۆئه‌وه‌ی پارتی و بارزانی سوودی لێوه‌رنه‌گرن.
عه‌ڕابه‌كانی ئه‌م كاره زۆر باش ده‌زانن، كه په‌كخستنی ژووری عه‌مه‌لیاتی هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی، بابه‌تێك نییه پارتی و گه‌لی كوردستان له‌بیریان بچێته‌وه. زۆریش دڵیان به ده‌ره‌نجامه‌كانی ئیشه‌كه‌یان خۆش نه‌كه‌ن، چونكه كاریگه‌ریی هه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی كردوویانه له‌سه‌ر ئه‌سڵی پرسه‌كه كه ژووری عه‌مه‌لیاتی سه‌ربه‌خۆییه، كاتییه و، ئه‌و ژووره زیندوو ده‌كرێته‌وه و دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له سه‌رله‌نوێ ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه و، ئه‌وه‌یشی به ئاره‌زووی خۆی یان له‌سه‌ر ته‌ڵه‌بی ئه‌م و ئه‌و لێی چووه‌ته ده‌ره‌وه، با پشكی نه‌بێ له و ئاینده‌یه‌دا و ئه‌وسا وه‌ڵامی هه‌ڵسوڕاوان و باڵه‌كانیان و موریدانیان بده‌نه‌وه.




