فێستیڤاڵى سینه‌ماى دهۆك و سڵاوێك له پێشمه‌رگه

شازاد ئه‌نوه‌ر
*ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه، به ئاماده‌بوون و چاودێریى رێزدار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى كوردستان، سێیه‌مین فێستیڤاڵى سینه‌ماى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستی پێكرد. له راستیدا من خۆم سه‌روكارى ئه‌و هونه‌ره نیم، به‌ڵام بێگومان هه‌ر چالاكییه‌ك له بواره جۆراوجۆره‌كانى كولتوور و فه‌رهه‌نگ له رۆژگارى ئه‌مڕۆدا، كه شه‌ڕێكى نه‌گریسى دڕندانه‌ى داعشمان توش بووه، پێشمه‌رگه و نه‌به‌ردییه‌كانیم ده‌خاته‌وه یاد؛ چونكه گه‌ر ئه‌وان و هه‌موو پارێزه‌رانى ناوخۆى كوردستان نه‌بان، ئه‌سته‌م بوو چالاكیى وه‌ها گه‌وره له ڕۆژانى ئه‌مڕۆ ساز بكرابا. له‌لایه‌كى تره‌وه متمانه‌ى جیهان بۆ ئێمه‌ى كورد ده‌ركه‌وت له چ ئاستێكى به‌رزدایه، به جۆرێك ئه‌م هه‌موو هونه‌رمه‌نده به توانایه هاتوون بۆ وڵاتێك كه هه‌ر نه‌ك خۆى، سه‌رتاپاى ناوچه‌كه‌یش به ده‌ستى تیرۆر و تیرۆرستانه‌وه ده‌ناڵَێنێت. ئه‌مه متمانه‌یه به گه‌وره‌یى و ئارامیى كوردستان كه به خوێنى گه‌ش و ئاڵى شه‌هیدان به دى هاتووه.
*میلله‌تى كورد له قۆناغه‌كانى شاخ تائه‌مڕۆ، به به‌رده‌وامى چاپخانه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى تر‌ى له خزمه‌تى وێژه‌ى كوردیدا بوون، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان لوابێ، ئێستایش له یادمانه شانۆ و تیپى مۆسیقا و شێوه‌كارى و كۆڕى شیعر و ئه‌ده‌ب، چ خزمه‌تێكى وێژه(تۆره)ى كوردیان كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌وانڕۆژان، كورد ته‌نها شاخى به ده‌سته‌وه بوو، بۆیه ئێستا له ده‌ورانى ژیانى مه‌ده‌نى، توانیومانه نه‌ك له شاخ، له شار و هه‌موو جێگه‌یه‌ك په‌یامى خۆمان بگه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها ئه‌زموونى رۆشنفكریى ده‌ره‌وه بگوێزینه‌وه ناو كوردستان.
*بۆخۆم دڵنیام ئه‌م حاڵه‌ته نائاساییه‌ى ئه‌مڕۆى كوردستان كۆتایی دێت، كوردیش سه‌رده‌كه‌وێ. هاوزه‌مان به یادى ساڵانى رابردوو، له داهاتوودا چالاكانه‌تر كۆڕى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دێته‌وه مه‌یدان و، به جۆش و خرۆشێكى بێ هاوتا ده‌ست پێده‌كاته‌وه؛ لێره‌دا خوازیارم راگه‌یاندنى كوردى، به بایه‌خێكی زۆر و بێ لێكدانه‌وه‌ى سیاسى، تاووتووى فێستسڤاڵه‌كه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه بۆ پێشمه‌رگه و حكوومه‌ت.




