یه‌كێك خاوه‌نی چوار بژارده‌یه.. چواریش خاوه‌نی یه‌ك بژارده‌ن

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
چوار لایه‌نی سیاسی ( گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی) كه رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 2/9/2015 له سلێمانی بۆ تاوتوێ كردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه، شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دانوستكاری نێوان خۆیان و پارتی دیموكراتی كوردستانیان گه‌ڕانده‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و به زمانی سووربوون و مكوڕبوون به‌رامبه‌ر به پارتی كه‌وتنه‌وه دوان و هه‌موو پرۆسه‌كه‌یان ته‌سلیمی راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كرده‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان نیوه‌ناچڵه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له فراكسیۆنی پارتی بایكۆتیان كردووه. ئه‌و چوار حزبه خۆیان ده‌زانن كه‌له ده‌ره‌وه‌ی سازان وه‌كوو بنه‌مایه‌ك بۆ رێكخستنی ژیانی سیاسی و له ده‌ره‌وه‌ی عورفی یاسایی، په‌رله‌مان و لیژنه‌ی نیوه‌ناچڵ له‌و ئاست و توانایه‌دا نین هه‌موار یان ده‌ستكاری یاسایه‌ك بكه‌ن كه سروشتی ده‌ستووری هه‌یه و خاوه‌نی ره‌هه‌ندی نیشتمانییه.
ئه‌و چوار حزبه زۆر باش ده‌زانن نه په‌رله‌مان و نه لیژنه نیوه‌ناچڵه‌كه ناتوانن هیچ یاسایه‌ك هه‌مواربكه‌ن كه په‌یوه‌ندار بێ به دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌وه به‌بێ پرس و را و راوێژ و ره‌زامه‌ندی خودی ئه‌و دامه‌زراوه.
ئه‌وه‌ی له 23ی حوزه‌یرانه‌وه له‌م هه‌رێمه ده‌گوزه‌رێ و پارتی رووبه‌ڕووی بۆته‌وه ئه‌وه‌یه كه چوار حزب سازانشكێنی و یاساشكێنی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به لیژنه‌یه‌كی نیوه‌ناچڵ ده‌ستكاری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بگۆڕن و ده‌سه‌ڵاتی لێ كه‌م بكه‌نه‌وه به بێ پرس و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم. هاوكات كه ده‌ستكاری یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن ئه‌وا پێویسته ده‌ستكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان دادگا بكه‌ن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌مانی زیاد بكه‌ن، كه‌چی پرس به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دامه‌زراوه‌ی داده‌وه‌ری ناكه‌ن و ره‌زامه‌ندییان وه‌رناگرن.
ئه‌و چوار حزبه زۆر له پارتی باشتر ده‌زانن نابێ موقه‌ده‌راتی سیاسی و یاسایی ئه‌م وڵات و میلله‌ته ته‌سلیم به په‌رله‌مان و لیژنه‌یه‌كی نیوه‌ناچڵی سازانشكێنی له‌مجۆره بكرێ. ته‌نیا عه‌قلییه‌تی پوچگه‌را كاری له‌وجۆره ده‌كات كه هیچ به خه‌می وڵات و میلله‌ته‌وه نییه.
لیژنه نیوه‌ناچڵه‌كه و راپۆرته‌كه‌ی له 19ی ئابدا كۆتایی هاتووه چونكه سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان و فراكسیۆنی حزبه‌كانیان نه‌یانتوانی نیساب ته‌واو بكه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی.
گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 2ی ئه‌یلول یان كۆششه ته‌واونه‌كراوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵییان نارده‌وه بۆ په‌رله‌مان. له‌كاتێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێره‌كه‌ی و فراكسیۆنی حزبه‌كانیان سه‌رپێچی بڕیاری یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیان كرد كه داوایان كرد كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێ. ئه‌وان له‌به‌رده‌م دۆستانمان له ئه‌مریكی و به‌ریتانی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هاوڕابوون له‌گه‌ڵ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، خۆیان و حزبه‌كانیان ئیحراج كرد چونكه سه‌رپێچییان كرد. ئێستایش له‌و سه‌رۆك و سكرتێر و فراكسیۆنانه چاوه‌ڕوانی سه‌رپێچی له‌و جۆره ده‌كرێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه ته‌وزیع ئه‌دوار و فراوانكردنی بازنه‌ی شێواندنی گێره‌كه بێ.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دانوستكار له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كاندا گوتبووی ئه‌م چوار حزبه‌مان به‌ردێكمان هه‌ڵگرتبوو بیگرینه پارتی به‌ڵام پێمان نه‌هاوێژرا. رۆژی 2ی ئه‌یلوول له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و چواره‌دا دیسانه‌وه به‌رده نه‌هاوێژراوه‌كه نیشانی پارتی درایه‌وه و گه‌ڕێكی دیكه‌ی هاكاهاكا ده‌یهاوێژین ده‌ستی پێ كرده‌وه. بۆچی و به چ ئامانجێك و چی لێ ده‌كه‌وێته‌وه پرسیارگه‌لێكن وه‌كوو تۆپ ئه‌وه‌تا له ساحه‌ی ئه‌و چواره‌دا.
خۆیان دیموكراسیخواز و یاساپه‌سه‌ندن و ده‌ڵێن پارتی خۆسه‌پێنه، له‌كاتێكدا ئه‌وان بۆ شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له یه‌ك شێوازدا چه‌قیون و هه‌ر ده‌ڵێن ده‌بێ له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ. له به‌رامبه‌ریاندا پارتی بۆ شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم پێنج بژارده‌ی پێشنیار كردووه:
1- سه‌رۆك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێ.
2- یان په‌رله‌مانی داهاتوو ته‌فویز بكرێ ئه‌م پرسه یه‌كلا بكاته‌وه.
3- یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێ.
4- یان بۆ دیاریكردنی شێوازه‌كه ته‌حكیم بكرێ به یه‌كێك له‌م سه‌رچاوانه:
أ- له راپرسییه‌كدا خه‌ڵك بڵێ كام شێوازی ده‌وێ، له په‌رله‌مان یان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه.
ب- ته‌حكیم به رایه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان بكرێ و تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ بۆ هه‌رێم، سه‌رۆكی ئێستا به‌رده‌وام بێ له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا پرۆژه‌ی ده‌ستوور ته‌واو بكرێ و له‌وێدا شێوازه‌كه دیاری بكرێ.
ج- لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی بێلایه‌ن ته‌حكیم بكه‌ن و هه‌مووان پابه‌ندبن به حوكمه‌كه‌یان.
خاوه‌نی چوار بژارده خۆسه‌پێنه یان چوارلایه‌نی چه‌قیو له نوقته‌یه‌كدا؟!
ئه‌و چوار حزبه نه‌ك هه‌ر خۆسه‌پێنن به‌ڵكو پڕاوپڕن له فه‌وزا و بێ سه‌ریی و بێگوێیی كردن. ده‌لیلیش له كۆبوونه‌وه شه‌و به رۆژ گێردراوه‌كه‌ی 18 و 19ی ئابدا به ئاماده‌بوونی حه‌كه‌می نێوده‌وڵه‌تی و له حزوری ئه‌واندا بڕیاریان دا و دوای چوار سه‌عات فراكسیۆنه‌كانیان بڕیاره‌كه‌یان پێشێل كرد.
له 19ی ئابدا به‌رده‌كه‌یان پێ نه‌هاوێژرا، وا دیسانه‌وه پاشی دروستكردنه‌وه‌ی پردی متمانه و گه‌ڵاڵه‌كردنی بژارده‌كانی رێگه‌چاره، له سلێمانییه‌وه به‌رده‌كه راده‌وه‌شێننه‌وه.
پارتی له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ هێڵێكی سووری نییه به‌ڵام داوا ده‌كات بۆ ئه‌مه به‌مه‌نتیق و به یاسا و به عورف كار بكرێ . یه‌كه‌م ده‌بێ ئه‌م كاره به پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێ. به زۆرینه و كه‌مینه ناكرێ چونكه ده‌ستكاری كردنی یاسایه‌كه سروشتی ده‌ستووری هه‌یه و سستمی سیاسی ده‌گۆڕێ. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م دامه‌زراوه كه‌مده‌كرێنه‌وه ته‌حویل ده‌كرێن بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دادوه‌ری. كه‌واته ده‌بێ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه به پرس و راوێژ و ره‌زامه‌ندی ئه‌و دوو دامه‌زراوه بكرێ. به‌م مه‌نتیقه پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوكات زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌رییه، كه‌واته پرسی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان یه‌ك په‌كیجی لێكگرێدراوه له نێوانی دامه‌زراوه‌كان و ده‌بێ هه‌موویان تێیدا به‌شدار بن.
پارتی ده‌ڵێ بۆ هه‌مواركردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رۆكی هه‌رێم توانیمان له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا بسازێین ئێمه پابه‌ند ده‌بین پێیانه‌وه، ئه‌وه‌یشی ده‌مێنێ ته‌حویلی ده‌كه‌ین بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بڕیاری له‌باره‌وه بدات و له پرۆژه‌ی ده‌ستووردا بیچه‌سپێنێ. ئه‌وانیش هه‌ر ده‌ڵێن نه‌خێر ده‌بێ هه‌موو شتێ بدرێ به لیژنه نیوه‌ناچڵه‌كه‌ی په‌رله‌مان.
كه‌واته پارتی بۆ هه‌ر پرسێك، چی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و چی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك، زیاتر له یه‌ك بژارده‌ی هه‌یه و ئه‌وانیش یه‌ك بژارده‌ی چه‌قیو و به بنبه‌ست گه‌یشتوویان هه‌یه. كه‌واته پارتی یاساخواز و پابه‌نده به بنه‌ماكانی لێكجیاكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و ئه‌و بنه‌مایانه پێشێل ناكات. هه‌روه‌ها پارتی ته‌جاوه‌ز له‌سه‌ر رایه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دامه‌زراوانه ناكات. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی ئه‌و چوار حزبه و فراكسیۆنه‌كانیان له په‌رله‌مان ده‌یكه‌ن ته‌جاوه‌زی خۆسه‌پێنییه كه ته‌نیا دیكتاتۆره‌كان ده‌یكه‌ن.
پارتی پاكیجێكی لێكگرێدراو له چاره‌سه‌ر پێشنیار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ریچه‌یه‌ك زیاتر هه‌بێ و ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌شێوێ. ئه‌وانیش به خێراییه‌كی قیاسی به‌ره‌و پشێوی و شڵه‌ژان و ئاژاوه راده‌كه‌ن.
به‌ناوی خه‌ڵكه‌وه قسه ده‌كه‌ن و خۆیان به نوێنه‌ر و ده‌مڕاستی تاقوته‌نیای خه‌ڵك داده‌نێن كه‌چی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئیدعایه‌یه.ژماره‌كان به ته‌نیا و به كۆ پێمان ده‌ڵێن نا نه‌خێر ئه‌وان به‌ته‌نیا و به كۆ ته‌عبیر له رای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن.
به‌ناوی خه‌ڵكه‌وه قسه ده‌كه‌ن و خۆیان به نوێنه‌ر و ده‌مڕاستی تاقوته‌نیای خه‌ڵك داده‌نێن كه‌چی كه پارتی پێیان ده‌ڵێ با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رای خه‌ڵك، چی به‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێ یان به‌وه‌ی له خه‌ڵك بپرسین چۆنت ده‌وێ سه‌رۆك هه‌ڵبژێری، راسته‌وخۆ یان مافی ده‌نگدانه‌كه‌ت ده‌ده‌یت به په‌رله‌مان، ئه‌و چوارحزبه‌ی خۆیان به ده‌مڕاستی خه‌ڵك ده‌زانن زه‌نده‌قیان له خه‌ڵك و ده‌نگی خه‌ڵك ده‌چێ و پشت له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به قاصریان ده‌زانن وده‌یانه‌وێ به لیژنه نیوه‌ناچڵه‌كه‌ی خۆیان ئه‌م پرسه یه‌كلا بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌نده له رای خه‌ڵك ده‌ترسێن كه نایانه‌وێ حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یش له‌م پرسه‌دا به‌شداربن و رایه‌كیان هه‌بێ. خۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه پێشتر زۆریان پیاهه‌ڵداون و وه‌كوو كۆڵه‌گه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای مۆدێرنیان ناساندوون، هه‌ر پشتگوێ‌یان خستوون و ناهێڵن ده‌نگیان ببیسترێ. به‌م حاڵه‌یشه‌وه هێشتا به پارتی ده‌ڵێن خۆسه‌پێن!!!
ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان رایه‌كی ته‌حكیمی له نێوانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا دا و به پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره 14ی ساڵی 2008 ئه‌و رایه بۆ هه‌ردووكیان ئیلزامییه. ئه‌نجوومه‌نی شورا روون و ئاشكرا وتی: له 20ی ئاب به‌دواوه ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام پۆسته‌كه چۆڵ نابێ. سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێ و به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. كه‌واته ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌واو بووه و پارتیش له‌مه لاری نییه به‌ڵام بۆشایی یاسایی له هه‌رێمدا دروست نه‌بووه. پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم چۆڵ نییه. هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی هه‌یه. مسعود بارزانی تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ، سه‌رۆكی هه‌رێمه به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه. پارتی له سه‌رینه‌ی ئه‌مه‌وه ده‌ڵێ ململانێكان له سروشتی دیموكراسین و ژیانی سیاسی و یاسایی بۆشایی تێنه‌كه‌وتووه و بۆ ئاینده‌یش له دانوستاندایه سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دوو پرسه‌یش چه‌ندین بژارده‌ی هه‌یه. به‌رامبه‌ره‌كانیشی ململانێ‌یان له هه‌موو خه‌سڵه‌ته دیموكراسییه‌كانی داشۆریوه و به عه‌قلییه‌تی ئاوت كردن ئیداره‌ی ده‌ده‌ن و باسی بۆشایی یاسایی ده‌كه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ریش یه‌ك بژارده‌ی بێ كاندیدیان هه‌یه. كه‌واته پارتی خوازیاری چاره‌سه‌ره و به‌رامبه‌ره‌كانی خوازیاری شێواندنی گێره‌كه‌ن.




