ئاگاداربن ئه‌مریكا ماندوو نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت.....

نووسینى: د.چواس حسن
مامۆستاى زانكۆ
.........................................
وه‌ك بیستوومه كاتى خۆى سه‌رۆكى پێشووترى فه‌ره‌نسا (فرانسوا میتێران) له‌ساڵى 1992 یان 1993 له‌كۆشكى ئه‌لیزیه، له‌میانه‌ى میواندارى به‌ڕێزان بارزانى و تاڵه‌بانى، وه‌ك پێشكه‌ش كردنى ڕاوێژێك پێى ووتبوون:
ئێمه (ئه‌وروپیه‌كان) هیچى وامان پێ ناكرێت بۆ كورد، به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان له‌توانایاندایه زۆرشت بۆ كورد بكه‌ن به‌مه‌رجێك (مه‌هێڵن ئه‌مریكا ماندووبێت لێتان).
دیقه‌ت بده‌نه ئه‌و مه‌رجه (مه‌هێڵن ئه‌مریكا ماندووبێت لێتان).
ئه‌م ووته‌یه له‌سه‌ر زمانى گه‌وره سیاسه‌تمه‌دارێكى خاوه‌ن ئه‌زموونى وه‌ك میتێران، كه به‌رهه‌مى ڕه‌ووتێكى سیاسى و دیبلۆماسى قوڵ و پڕئه‌زموونى مه‌زنى گه‌وره زلهێزێكى ئه‌وروپى و جیهانى وه‌ك فه‌ره‌نسایه، مه‌غزایه‌كى زۆرى له‌خۆ گرتووه. مه‌غزایه‌ك ده‌بێت نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كورد،به‌ئێستاشه‌وه ، لێى به‌هره‌مه‌ندبێت.
ده‌كرێت ووته‌كه‌ى میتێران بۆ هه‌ردوو ئاستى په‌یوه‌ندى كوردى-كوردى و په‌یوه‌ندى كوردى-ناوچه‌یى (به‌عێراقیشه‌وه)، نه‌خشه‌ڕێگا و حه‌قیقه‌تى سیاسه‌تمان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بۆ ڕوون بكاته‌وه.
ووته‌كه حه‌قیقه‌تى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه:
ئه‌مریكا ئه‌وسا و بێگومان ئێستاش، خاوه‌ن بۆچوون و بڕیارده‌رى یه‌كه‌مه له عێراق و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌مریكا له‌ڕووى ئابوورى و ئایدیۆلۆژى و سه‌ربازیه‌وه، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كه ده‌توانێت ئه‌جێندا و به‌رنامه‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات.
مه‌رج نیه ئه‌مریكا هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ك سیاسه‌ت بمێنێته‌وه و ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هێزێك، یان كاره‌كته‌رێكى سیاسى له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانى ئه‌مریكاش بێت) سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات تیایدا ئه‌مریكیه‌كان بگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ى، كه مانه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌كته‌ره تێچوونى زۆرتره وه‌ك له‌نه‌مانى، چونكه پلان و پرۆژه‌كانیان تێك ده‌دات، له‌هێڵه سووره‌كانیان لاده‌دات (به‌كورتى ماندوویان ده‌كات)، ئه‌وا زۆر به‌ئاسانى له‌ناوى به‌رن یان ده‌ست بخه‌نه بینه‌قاقاى و سنوردارى بكه‌ن.
پێتان وایه سیاسه‌ت و ستراتیژى ئه‌مریكى چیه؟ په‌ڕه‌ى قورئانه تا نه‌گۆڕدرێت، ئه‌مریكیه‌كان پلانێك داده‌نێن و رۆژنه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كه‌ن و له‌كوێ له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بوو (واتا له‌كوێ ماندویان بكات) ده‌یگۆڕن...به‌ڵێ ده‌یگۆڕن..بۆ ئه‌مه‌ش سڵ له‌هیچ ئامرازێك ناكه‌نه‌وه و ده‌رفه‌تیشیان له‌به‌رده‌مدا زۆر زۆره...ئه‌وه ئه‌مریكایه كه میتێران حسابیان بۆ ده‌كات.
بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان باش بزانن كاتێك ئه‌مریكا، هه‌ر ئه‌ویش به‌سه، بڵێت ناوچه‌كه تواناى به‌ڕێوه‌بردنى كێشه‌ى تر‌ى نیه، بڵێت هه‌رێمێكى كوردستانى ئارامم ده‌وێـت و كاتى كێشه و بێشه‌ى نوێ نیه. بڵێت ده‌بێت بگه‌نه ڕێككه‌وتن. ئاگاداربن ئه‌مریكا بۆ موجامه‌له و له‌نیه‌تى پیاوچاكیه‌وه ئه‌و قسانه ناكات.
ئه‌مریكا به‌رنامه و پرۆژه‌ى هه‌یه بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندى جیددى هه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا، بۆیه ڕێگه نادات هیچ ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم و لایه‌ن و كه‌سێك یاریان پێ بكات.
ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین هه‌ر كێشه‌یه‌ك له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كاریگه‌رى هه‌یه به‌سه‌ر كێشه و گرفت و شه‌ڕوشۆڕه‌كانى تره‌وه و به‌ڵانسیان تێك ده‌دات، له‌م ساته وه‌خته‌ى ئێستاشدا سه‌رجه‌م هێزه كاریگه‌ره جیهانى و ئیقلیمیه‌كانى ناوچه‌كه ئاماده‌نین بۆ كێشه‌یه‌كى نوێ.
ده‌بێت بزانین كه هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا تێچوونى ماددى و مرۆیى هه‌یه، هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هیلاك بوون به‌ده‌ست كێشه چاره‌نه‌كراوه‌كانى وه‌ك داعش و عێراق و سوریا‌و یه‌مه‌ن و كوێ و كوێ... جا كێشه‌یه‌كى تریشى بێته سه‌ر. ئاماده‌نین بۆ ئه‌وه.
بۆیه میتێران ووته‌نى ئاگاداربن ئه‌مریكا ماندوو نه‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر نا ته‌نانه‌ت سڕینه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه‌شمان بۆ ئه‌مریكیه‌كان له‌ساته وه‌ختى ماندووبوونیاندا، سانایه، وه‌ك له رابردوودا كردوشیانه.
ئه‌وكاته ده‌بێت له‌ئه‌شكه‌وته‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ین و
له كاوه شاخه‌كاندا گفتوگۆى یاسایى و ده‌ستورى بكه‌ین!!!!!




