رۆشنبیری ساخته و گه‌مه‌كردن به وشه و زاراوه‌ی سه‌رده‌م به‌سه‌رچوو؛ وه‌ڵامێك بۆ نووسه‌رانی وتاری"داشه‌هاره"

كه‌ریم قادر
گوته‌زای "رۆشنبیری ساخته" له‌كتێبێكی پاسكال بۆنیفاس وه‌رگیراوه‌بۆ تێگه‌یشتن له‌وتاری "داشه‌هاره" ی هه‌ردوو خۆ به‌رۆشنبیرزان" مه‌ریوان وریا و ئاراس فه‌تاح"ی لاسایكار و كۆپیكاری هه‌ڕاجكردنی ئاژاوه‌و گه‌وجاندنی خوێنه‌ر به‌ستایلی سیاسه‌تكارێكی دۆڕاو.
هه‌رچه‌نده ئه‌م جۆره نووسینه درێژداڕه له‌گه‌ڵ سه‌لیقه‌ی خوێنه‌ری سه‌رده‌می سه‌ته‌لایت و سۆشیال میدیا و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ش نه‌گونجاوه، لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دووانه نووسه‌رانێكی ساخته و قورمیشكراون ته‌نها گه‌مه به وشه و زاراوه و فرێزه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه ناتوانن له چه‌ند وشه‌یه‌كدا مه‌به‌ستی خۆیان به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نن، واته بۆ گه‌وجاندن و خۆڵ له چاوكردنی خوێنه‌ر پێڕه‌و له رێبازی له‌به‌ریه‌ككێشان ده‌كه‌ن، كه له زه‌وتكردنی كاتی خوێنه‌ر و لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه به‌ولاوه هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی نییه. كه‌واته ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بمه‌وێ قسه‌له‌سه‌ر شێوازی نووسینه‌كه‌ی ئه‌م دووانه بكه‌م، ناچارم بڵێم: ئه‌م وتاره "داشه‌هاره" به‌شێوازێكی زۆر بازاڕیانه‌ی نا ئه‌كادیمی‌و به‌تاڵ له هێز و وزه‌ی بیر و وشه نووسراوه، بۆیه هه‌وڵیان داوه له‌رێگه‌ی درێژدادڕی و گه‌مه‌كردن به وشه و ه‌شه‌رعیه‌ت به‌سیاسه‌تی دۆڕاوی بته‌كه‌یان "نه‌وشیروان" بده‌ن، بۆئه‌مه‌ش په‌نایان بردۆته‌به‌ر وشه‌گه‌لێكی وه‌ك: به‌ڵته‌چێتی، سوڵتانیزم، به‌یعه‌تچی، كه‌به‌نه‌مانی سه‌دام و فیرعه‌ون و سوڵتانه‌كان له‌فه‌رهه‌نگی وشه‌ی سه‌رده‌می ئێستای جیهانی ئازاد‌دا بوونی نه‌ماوه، هه‌رچه‌نده‌به‌مدواییه‌له‌میدیاكانی میسر و توركیادا جارێكی دیكه‌بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی رووحیان به‌به‌ردا كرایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆشبیری جددی ده‌مێكی زۆره‌ئه‌م وشانه‌ی له‌فه‌رهه‌نگی خۆی سڕیونه‌ته‌وه، بۆیه‌ئه‌و وشه‌گه‌لانه‌له‌میدیای پرۆفیشناڵدا زوو ونبوونه‌وه، به‌ڵام تازه‌به‌تازه‌ئه‌و رۆشنبیره‌ساختانه‌بۆ رازیكردنی بته‌كه‌یان زیندووی‌ده‌كه‌نه‌وه، كورد بۆ كارێكی له‌وجۆره‌گوتویه‌تی" له‌پاش تڕێ خه‌پشه‌ی بڕێ" یه‌كێك له‌شاكاره‌كانی ئه‌مجۆره‌رۆشنبیرانه‌له‌و وتاره‌هاوبه‌شه‌یاندا بێرێزیكردنه‌به‌رۆشنبیرانی نیشتمانپه‌روه‌ر، كه‌هیچ كاتێك خۆیان له‌خۆشی و ناخۆشیه‌كانی گه‌ل و كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان جودانه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌شێك بوونه‌له‌مه‌ینه‌تی و پێشكه‌وتنه‌كاندا. به‌پێچه‌وانه‌ی رۆشنبیرانی سا‌خته‌و سیاسه‌تكاری دۆڕاو، كه‌هه‌میشه‌به‌و ئاڕاسته‌یه‌كار ده‌كه‌ن، مه‌ینه‌تیه‌كان بخه‌نه‌ئه‌ستۆی به‌رامبه‌ر و خۆشیان بكه‌ن به‌خاوه‌نی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌كان.
خۆدزینه‌وه له واقیعحاڵ، كاری ئه‌م ته‌رزه‌رۆشنبیر و سیاسیانه‌یه، بۆیه‌ئه‌و دووانه له وتاره‌كه‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ی پێیانكراوه له قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌قه‌ت مسقاله‌زه‌ڕه‌یه‌ك له‌و رێنوێنییه یا راستر ئه‌و "فه‌رمانه" لایان نه‌داوه، كه‌له‌لایه‌ن "بته‌كه‌وه" بۆیان هاتۆته خوارێ. بۆیه هه‌وڵیان داوه له‌و نووسینه‌یاندا به‌پێچه‌وانه‌ی واقیع دۆخێك وێنا بكه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن بته‌كه‌وه بۆ مه‌كسه‌ب و ده‌سكه‌وتی شه‌خسی دروست كراوه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی هه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیستمی سیاسی كوردستان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكی كوردستان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رهه‌می بیر و كاری كه‌سێكی ده‌روون نه‌خۆشه، كه چاوی به ته‌بایی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی وڵات هه‌ڵنایه‌ت. هه‌ر بۆیه‌بۆ زیاتر ره‌شكردن و له‌به‌رچاوخستنی وڵات له‌رێگه‌ی ماشێنی بێ ئه‌ندازی راگه‌یاندنه‌ده‌سته‌مۆكانیه‌وه، تا راده‌ی "ماست ره‌شه"كاری كردووه‌و كارده‌كات.
له‌بته‌كه‌و رۆشنبیره‌ساخته‌كانیش شاراوه‌نییه، كه‌ئه‌مڕۆ وێرای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی بۆی دروستكراوه، دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باشترین باردایه به‌ئاڕاسته‌ی دابینكردنی میكانیزم و كۆڵه‌گه‌و پایگه‌كانی‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دیموكراسی و پشت به‌خۆبه‌ستوو، نه‌ك سوغره‌كێشێكی ملكه‌چ. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه، كه‌سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌رمه‌ی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی كورد بوو باسی له‌هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی كرد، كه‌بۆ هه‌ندێ له‌سیاسه‌تكارانی كوردستان و رۆشنبیرانی ساخته‌دا "بۆكس له‌هه‌وادان" بوو، به‌ڵام ئه‌و راگه‌یاندنه‌له‌مانگی حوزه‌یرانی 1992 دا بووه‌راستی و خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان به‌حه‌ماسه‌تێكی شؤڕشگێڕانه‌وه‌روویان له‌سندوقی ده‌نگدان كرد، كه‌دواتر وڵاتانی دیكه‌شی ناچاركرد مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌دا بكه‌ن. بۆیه‌ئه‌و گوتاره ناسیونالیسته‌ی ئێستاش، كه‌ئه‌و دوو رۆشنبیره‌ساخته‌یه‌به"بێروح و بێبنه‌ما و بێقوڕسایی" ناوی ده‌به‌ن، راستییه‌كی به‌رچاوه‌و له‌و په‌ره‌سه‌ندن و پێگه‌یشتنه‌سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه‌ناوچه‌كه‌پێیدا تێده‌په‌ڕێ. واته‌ئه‌و پرسه‌بڕاوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر كات ماوه. هه‌ر چاودێرێكی سیاسییش به‌ئاسانی د‌رك به‌و گۆڕانكاریانه‌ده‌كات، كه‌هه‌ن و به‌ڕێوه‌ن. به‌مانایه‌كی دیكه‌ناوچه‌كه‌پێویستی به‌ئه‌كته‌ر و یاریزانی نوێ هه‌یه‌بۆ هاوسه‌نگكردنی هۆكاره‌كانی نا سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.
غروریه‌ت له‌فه‌رهه‌نگی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانیدا بوونی نه‌بووه‌و نییه، چونكه‌له‌گه‌ڵ رێبازی كوردایه‌تی و پره‌نسیپی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌نایه‌ته‌وه، كه‌پارتی له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌و كاری بۆ كردووه‌و ده‌كات. هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رێبازه‌بوو، له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992دا، وێڕای ئه‌وه‌ی پارتی توانی له‌سه‌تا 51ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كوردستان كۆبكاته‌وه، به‌ڵام به‌فیفتی به‌فیفی رازیبوو، واته‌له‌پێناو سه‌قامگیری كوردستان ده‌ستبه‌رداری مافی حزبی خۆی بوو، چونكه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی هه‌بوو بۆ بیر و كاری سیاسه‌تكاره‌دۆڕاوه‌كانی له‌سه‌ر" كۆنه‌قین و تۆڵه‌كردنه‌وه" له‌پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان ده‌ڕوانن، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك پارتی بۆ راستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی فیفتی به‌فیفتی و ره‌گداكوتانی زیاتری دیموكراسی بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنیكی دیكه‌كرد، ئه‌وانه‌ی ئێستا ئه‌و دۆخه‌یان دروستكردووه، ئه‌وكات بڕیاری شه‌ڕی ناوخۆیاندا. واته‌پارتی هه‌رگیز رێگه‌نادات، ئه‌و ده‌زگا فه‌رمیانه‌ی كوردستان، كه‌به‌خوێنی شه‌هیدان و قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان هاتوونه‌ته‌دامه‌زراندن، سوكایه‌تیان پێ بكرێ و له‌كاری سه‌ره‌كی خۆیان دابماڵێندرێن. ئه‌وه‌ی 23ی حوزه‌یران له‌په‌رله‌مان كرا پیلانێكی گه‌وره‌بوو دژ به‌سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان، كه‌به‌كه‌مێك جیاوازییه‌وه‌هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌پیلانه‌شومه‌كه‌ی ساڵی 1975ی جه‌زایر، ته‌نها ئه‌وه‌بوو ویستیان به‌رگێكی قانوونی به‌به‌ردا بدورن، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌مای ئه‌و ته‌وافوقه‌بوو، كه‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و ده‌سته‌و لیژنه‌كانی له‌سه‌ر دامه‌زرا بوو، حزبه‌كانیش له‌سه‌ری رازی بوون. واته‌بته‌كه‌به‌م كاره‌ویستی په‌رله‌مان له‌ئه‌ركه‌سه‌ره‌كیه‌كه‌یدا دابماڵی و به قه‌ولی خۆتان بیكات به‌مینبه‌ری دژایه‌تی كردنی " حزبی قائید"، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی له‌هیچ خۆناغێكی ته‌مه‌نی خه‌باتی خۆیدا له‌ئاوی لێل مه‌له‌ی نه‌كردووه‌و ناكات، بۆیه‌توانی فه‌شه‌ڵ به‌و كوده‌تاییه‌بهێنێ، كه‌له‌گرده‌كه‌وه‌له‌لایه‌ن بته‌كه‌وه‌پیلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو. به‌مانایه‌كی دیكه‌بته‌كه‌چۆن ئه‌كته‌ره‌كانی خۆی له‌په‌رله‌مان هه‌ڵده‌سوڕێنێ، به‌هه‌مان شێوه‌رۆشنبیره‌ساخته‌كانیش هه‌ڵده‌سوڕێنێ، هه‌ر به‌پێی بڕگه‌كانی ئه‌و پیلانه، كه‌به‌شی یه‌كه‌می به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان جێبه‌جێكرا، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی خسته‌ئه‌ستۆی رۆشنبیره‌ساخته‌كان، بۆیه‌ئه‌و دووانه‌بۆ رازیكردنی بته‌كه‌و شه‌رعیه‌تدان به‌كوده‌تاكه‌ی په‌رله‌مان كه‌وتنه‌زیندووكردنه‌وه‌ی وشه‌گه‌لێك، كه‌سه‌رده‌میان به‌سه‌رچووه.
ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه له سیاسه‌ت و كاروباری ناوخۆی كوردستاندا نه ئێستا و نه له پێشتریشدا له كه‌س شاراوه نییه، هه‌یانه به ئه‌رێنی ده‌ست له كاروباره‌كان وه‌رده‌دات و ناخوازی سه‌قامگیری كوردستان تێكبچێ، ئارمی و سه‌قامگیری كوردستانی به‌لاوه گرنگه، هه‌شیانه به نه‌رێنی ده‌ست له كاروباری كوردستان وه‌رده‌دات بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆی. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پارتی كاره‌كان پێناسه ده‌كات.
ئه‌و كێشه‌یه‌له‌كوێ سه‌رچاوه‌ده‌گرێ؟ بنه‌مای ئه‌و كێشه‌یه‌بۆ بوونی ده‌روونی نه‌خۆش له‌پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه‌هیچ كات كه‌سانی ده‌روون نه‌خۆش و ساخته‌پارتیان نه‌ناسیووه، یا ناسیوویانه، به‌ڵام وشترمرخ ئاسا لێی ده‌ڕوانن، ئه‌گه‌رنا پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كات له‌سه‌ر برینداركردنی خۆی له‌لایه‌ن ركابه‌ره‌ناوخۆییه‌كان به‌ده‌نگ نه‌هاتووه‌و هه‌ر له‌سه‌ر گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن سوور بووه، به‌ڵام كاتێك زانی به‌مه‌به‌ستی شكاندنی ده‌ست بۆ ئێسكی پته‌وی ده‌برێ، به‌شێوه‌یه‌ك دێته‌ده‌نگ، كه‌ده‌بێته‌شۆك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ركابه‌ری ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌بوو له‌و راستییه‌ی پارتی گه‌یشت، به‌ڵام دیاره‌هێشتا كه‌سانێك له‌و راستییه‌نه‌گه‌یشتوون و پشتی به‌رۆشنبر و راوێژكار و ماشێنی راگه‌یاندنی ساخته‌گه‌رمه. بۆیه‌هه‌ر جاره‌ی به‌بیانوویه‌ك به‌رده‌وامی به‌سیاسه‌تی ملشكاندن ده‌دات. له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی هیچ كاتێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌لێبورده‌نابێ، كه‌ده‌یانه‌وێ ئێسكی كورد بشكێنن و سوكایه‌تی و بێڕێزی به‌ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی كوردستان بكه‌ن. له‌مێژووی خه‌باتی پارتیشدا ئه‌و جۆره‌هه‌ڵوێست نواندنانه‌هه‌بووه.




