16ی ته‌باخ قۆناخێکی هه‌ستیار له مێژووی کورددا

یوونس حه‌مه‌د
پارتی دیمۆکراتی کوردستان له 16ی ته‌باخی ساڵی 1946 به ڕێبه‌رایه‌تیی باوکی ڕۆحیی نه‌ته‌وه‌یی کورد (بارزانی نه‌مر) دامه‌زرا، وه‌چه‌رخانێکی به‌رچاو دوای ئه‌م مێژووه له ڕووی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌تی و شادبوون به ڕۆحی نیشتیمانی له‌لایه‌ن تاك و کۆمه‌ڵی کورد به‌رجه‌سته بوو، ئه‌گه‌ر تێروانێك بۆ پێش ئه‌م مێژووه ئاماژه‌ی پێبکه‌ین واتا به‌ر له دامه‌زراندنی پارتی ئه‌وه‌مان دێته به‌رچاو که، کورد به‌هۆی داگیرکردنی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بێ‌ئومێد ببوو له به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانی و، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك جار هه‌وڵ ده‌درا که کۆمه‌ڵه یان پارت دا‌بمه‌زرێت، به‌ڵام به‌هۆی بێده‌سه‌ڵاتی کورد له‌لایه‌ك و بێئومێدیی هاووڵاتیان به پرسی کورد، نه‌ده‌توانرا ئه‌و پارت و کۆمه‌ڵانه به جۆرێك له سه‌رپێی خۆیان ڕاوه‌ستن و دواتر گه‌ل ڕزگار بکه‌ن، ئه‌وه‌ی له 16ی ته‌باخ ڕوویدا، بێگومان له قۆناخێکی هه‌ستیار و پڕ له ئومێد خۆی به جه‌ماوه‌ر نیشان دا، که هه‌م بۆ کورد له باشوور و هه‌روه‌ها بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بووه ئومێدێك و کوردستانیان به چاوێکی هیوا و به‌رفراوان له‌و پارته‌یان ده‌ڕوانی، چونکه پێشتر گوێبیستی خه‌بات و تێکۆشانی (مه‌لا مسته‌فای بارزانی) ببوون و ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون ببووه‌وه که (بارزانی نه‌مر) توانای ئه‌وه‌ی لێ به‌دی ده‌کرێت گه‌لی کورد رێک بخات و دواتر مافه‌کانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه؛ لێره‌دا گه‌ل و پارتی وه‌ك یه‌ك تیم و یه‌ك جه‌سته کاریان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی کورد کرد که دوای هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م له ده‌ستی دابوو، پارتی له ڕووی ڕێکخستنه‌وه به‌شێوازێکی بابه‌تی و زانیاریانه و هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌ت هاته نێو جه‌ماوه‌ر و جه‌ماوه‌ریش له ڕووێکی گه‌شه‌وه ده‌یڕوانییه خه‌باتی ئه‌م پارته، که هه‌ست ده‌کرا ڕۆژ له دوای رۆژدا جه‌ماوه‌ر زێده‌تر له ده‌وری کۆ ده‌بێته‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاویش به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی مێژوویی هه‌نگاوی ده‌نێت.
دوای ماوه‌یه‌ك له دامه‌زراندنی پارتی دیۆمکراتی کوردستان گه‌وره‌ترین شۆڕشی کورد به ڕێبه‌رایه‌تیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سه‌رکرده‌ی پێشڕه‌و (بارزانی نه‌مر) هه‌ڵگیرسا و ئه‌م شۆڕشه بووه هه‌وێنێك بۆ یه‌کڕیزیی گه‌لی کورد و یه‌كه‌م شۆڕش بوو که کورد به‌یه‌ك پارچه و یه‌ك ده‌نگ و ڕه‌نگ خۆی له نێو دونیای ته‌بایی بدۆزێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌م و خه‌باتی ئه‌م پارته بوو که بارزانی نه‌مر ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرد، ئه‌گه‌ر چی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن به هۆی پلان و نه‌خشه ڕیگای نێوده‌وڵه‌تی نادروست دووچاری هه‌ره‌س هات، به‌ڵام خۆراگریی پارتی به‌رده‌وامی به خه‌بات دا و شۆڕشی گۆڵانی پێشکه‌وتنخوازی هه‌ڵگیرساند و نه‌یهێشت به‌ره‌نگاربوونه‌وه له کوردستاندا نه‌مێنی، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی نیشان دا که به‌ڵێ تا پارتی به‌رده‌وام بێت له خه‌بات ئه‌وه گه‌لی کورد هه‌رده‌م به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه و هه‌ربۆیه‌ش دروشمی سه‌ره‌کی ئه‌م پارته له دامه‌زاراندنییه‌وه تا ئه‌مڕۆ (کوردستان یان نه‌مان) بووه، ئه‌م درووشمه ئه‌گه‌ر مێژووه‌که‌ی چه‌ند دێرین بێت، به‌ڵام له هۆشی تاك و کۆمه‌ڵ به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له باشووری کوردستان ڕاپه‌ڕینێکی سه‌ر‌تاسه‌ری به‌رپا بوو و لێره‌دا پارتی دیمۆکراتی کوردستان لایه‌نی سه‌ره‌کی و به‌شی شێری ئه‌م به‌رخودانه‌ی به‌رکه‌وت و له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که ئه‌نجام دراون ئه‌وه پارتی براوه‌ی یه‌که‌م بووه و تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له دواهه‌ڵبژاردندا ژماره‌ی ملیۆن تێپه‌ڕینێت و، بووه یه‌که‌م پارتی سه‌د ده‌ر سه‌د کوردستانی ملیۆنی، نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا له باشوور، به‌ڵکو له پارچه‌کانی دیکه‌شه‌وه نه‌توانراوه ملیۆن تێبه‌ڕێنرێت، به‌ڵام پارتی دیمۆکراتی کوردستان و پشتبه‌ستن به خۆڕاگرییه‌وه ئه‌وه پارتی خسته نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری و له کۆڕ و سیمینار و ئاهه‌نگه‌کانیش ئه‌وه دیمه‌نه‌کان شاهیدی ئه‌وه ده‌ده‌ن که پارتی پێشڕه‌وه له گه‌یاندنی ده‌نگی کورد به جیهان.
ئه‌گه‌رچی له مێژووی خۆیدا پارتی چه‌ندین هه‌وراز و نشێوی به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه، به‌ڵام هیچ کات ئه‌م حاڵه‌تانه کاریگه‌ری له‌سه‌ردا نه‌بووه، به‌ڵکو زیاتر هه‌ستا‌وه‌ته‌وه سه‌رپێی و سه‌رکه‌وتنی تۆمار کردووه، له خه‌باتی شۆڕشگێریدا پارتی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین به‌رخوادانی سه‌رده‌می کوردایه‌تییه و هه‌روه‌ها خاوه‌ن زۆرترین شه‌هیده له پێناو خاك ونیشتیمان و داستانه پڕ له سه‌ره‌وه‌رییه‌کانی گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که به‌ڵێ پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌سه‌ر هه‌مان خه‌باتی دێرینی خۆی به‌رده‌وامی به تێکۆشان ده‌دات ئه‌وه‌ی له ڕه‌کابه‌رییه‌کاندا ده‌بینرێت توانای به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو حاڵه‌تێکی نه‌خوازراوی هه‌یه و، هه‌ر ئه‌وه‌یه وای کردووه هاووڵاتی کورد ڕۆژ له دوای ڕۆژدا متمانه‌ی زیاتری پێ‌بکات، نه‌خاسمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا و ئه‌گه‌رچی کوردستان له گه‌وره‌ترین شه‌ڕی به‌رگریدایه دژ به تیرۆرستان، به‌ڵام به ئاشکرا درووشمی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی به‌رز کردووه‌ته‌وه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له هه‌موو بۆنه‌کاندا دووپات له‌سه‌ر ئه‌و مافه‌یه ده‌کاته‌وه.
نکۆڵیش له‌وه ناکرێ لایه‌نێك ئه‌گه‌ر خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌کی 69 ساڵه بێت، بێگومان تووانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مێژوو بۆ گه‌له‌که‌ی تۆمار بکات، پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئه‌زموونه‌کانی وایان نیشان داوه که هه‌رده‌م پێشڕه‌و بووه و پێشڕه‌ویش ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانی کورد که له ده‌وڵه‌تی کوردستان خۆی ده‌بینێته‌وه.
- ئۆسلۆ




