٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

کێ زەمینەی بۆ پارتی و بارزانی ڕەخساندەوە؟

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان عه‌بدوڵڵا یوونس
گۆڕان و یەکێتی و سەرکردایەتییەکانیان باش دەیانزانی دادگای تەمیز دواجار بڕیارەکە بە قازانجی بارزانی دەدات، کەچی هەتا دەهات ئەوان ڕشدتر دەبوون لەسەر ئەوەی کە ببن بە پاڵەوانی یۆتۆپیای لابردنی بارزانی!

لە راستیدا نە یەکێتی و نە گۆڕان، لە دڵەوە گرفتیان لەگەڵ دانانەوەی بارزانی نەبوو. لەوەش زیاتر رۆژانە نزای ئەوەیان دەکرد، یەکگرتوو لەسەر سیاسەتی میانگێڕیی خۆی بەردەوام بێت و لەکۆڵ بەڵای ئەم قەیرانەیان بکاتەوە و دواجار بەهانەیەکیان هەبێت و بە جەماوەرەکەیان بڵێن ئێمە بارزانیمان دانەنایەوە!

سووربوونی یەکێتی و گۆڕان و کێبەركێی بوون بە پاڵەوانیان لەم کەیسەدا، دواجار نەک نەیتوانی ڕێگری بکات لە دانانەوەی بارزانی، بەڵکو زەمینەیەکی لە ۳٠ حوزەیرانی لەبارتری ڕێک‌خست بۆ پارتی، هەتا بە شەرعیەتی دادوەری و بە پەنابردن بۆ دادگای تەمیز و بە هەموو دەسەڵاتە ڕەهاکانیەوە، بارزانی بێ گرفت بکاتەوە بە سەرۆک!

خۆ پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح ئەگەر ڕێگەشی ڕەخساندبووایە بارزانی ببێتەوە بە سەرۆک، ئەوا لەژێر ڕکێفی پارلەمان و بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ئەنجامدانی کۆمەڵێک چاکسازی سیاسی و قانوونی و دارایی و کارگێڕییەوە دەبوو، نەک وەکو ئەوەی ئێستا کە بە هۆی دادگای تەمیزەوە رووی دا و ئیدی دەشبێت بە دیفاکتۆ.

لێرەدا ماهیەتی راستەقینەی  جڤاتی گۆڕان و زۆرینەی سەرکردایەتیی یەکێتی، لە رەتکردنەوەی پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح بە ڕوونی دەردەکەوێت، کاتێک لەپێناو تێکشاندنی کویرانەی پڕۆژەکەی دکتۆر بەرهەمدا، زەمینەیان بۆ شەکاندنەوەی ئاڵای سەرکەوتنەکانی پارتی و بارزانی، بە قوەتی قانوون ڕەخساند.

هەواڵی پەیوەندیدار