له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م راستیێك، روون و به‌ڵگه‌دار

ئازاد جندیانی
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی كاك دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی حوكمڕانی له كوردستان، چه‌ند ناوه‌ندێكی یه‌كێتی و هه‌روا گۆڕانیش سه‌نگه‌ریان لێ گرت و نه‌ك هه‌ر دژی وه‌ستانه‌وه، به‌ڵكو شاڵاوێكی پڕوپاگنده و قسه‌وقسه‌ڵۆكی هه‌ڵبه‌ستراویشیان له دژی ده‌ست پێكرد. به‌داخه‌وه هێندێ ڕاستی هه‌ن كه هێشتا بۆ كه‌س باس نه‌كراون، بۆیه من لێره‌وه ئه‌مه‌وێ ڕاستیێكی به‌ڵگه‌دار بۆ خوێنه‌ران و به تایبه‌تیش بۆ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بخه‌مه‌ڕوو, تا ڕاستیyه‌كان باشتر ده‌ركه‌ون و زانیارyی ڕاست و زانیارyی ناڕاست و به‌مه‌به‌ست هه‌ڵبه‌ستراو لای خوێنه‌ران و یه‌كێتییه‌كان لێك جیا ببنه‌وه.
بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی كاك به‌رهه‌م، بۆ یه‌كه‌مینجار ڕۆژی 13/6/2015 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، به ورده‌كاریی زۆروه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كرا. ناونیشانی پڕۆژه‌پێشنیازكراوه‌كه (پڕۆژه‌ی ئینقازی نیشتمانی) بوو، كه پڕۆژه‌بڵاوكراوه‌كه هه‌مان خاڵه سه‌ره‌كی و جه‌وهه‌رییه‌كانی پڕۆژه‌باسكراوه‌كه‌ی 13 /6 ی له‌خۆگرتووه. دوای ئه‌وه‌ی كاك به‌رهه‌م له ماوه‌ی پتر له پانزه ده‌قیقه دا پڕۆژه‌كه‌ی بۆ هه‌ڤاڵان باس كرد و شرۆڤه‌ی كرد، هێندێك گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، به جۆرێك كه دوو هه‌ڤاڵ پێشنیازی گۆڕینی ناوی پڕۆژه‌كه و ده‌سته‌واژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیان كرد، به‌جۆرێك كه ناوه‌كه‌ی ئینقاز نه‌بێ و هه‌روا كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به ناوی تره‌وه بێت، وه‌ك ڕێكسختنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم (ناوی ئه‌م دوو هه‌ڤاله بێ ئیجازه‌ی خۆیان نانووسم و هیوادارم خۆیان له كۆمێنتێكدا بۆ خوێنه‌ران یان لانی كه‌م به ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی پشتڕاستی بكه‌نه‌وه).
نامه‌وێ له‌م وتاره‌مدا وه‌ڵامی پرسیارێكی مه‌نتقی بده‌مه‌وه، كه بۆچی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه نه‌درایه په‌رله‌مان و، به پێچه‌وانه‌وه ڕۆژی (21/6/2015 ) ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كیێتیه‌وه درایه په‌رله‌مان، كه لانی كه‌م دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی نه دیبوویان و نه ئاگاشیان لێ بوو؟ ئه‌مه جێ دێڵم بۆ هه‌ڤاڵانی تر یان بۆ وه‌ختێكی تر، چونكه به ڕاستی پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی فراكسیۆن و شێوه‌ی نووسینی زۆر حكایه‌تی له پشته‌وه‌یه كه نامه‌وێ ئێستا باسی بكه‌م.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران و هه‌ڤاڵانمدا ڕاستگۆ بم و وه‌ك وتم به‌ڵگه بخه‌مه ڕوو، ناوی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڵاو ئه‌كه‌مه‌وه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون و ئه‌وسا با هه‌ركه‌سه‌و هه‌ر میدیاێك لای خۆیه‌وه ئازاد و زانیاریدار بێت له چۆنیه‌تیی به‌دواداچوون و به ڕوونی بۆیان ده‌ربكه‌وێ كه پڕۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م بۆ یه‌كه‌مینجار له كوێ و كه‌ی باسی لێوه كراوه و پێشنیاز كراوه.
باسی دواتریش ناكه‌م چونكه كاك به‌رهه‌م له دیداره‌كه‌ی ئێن ئارتیدا ڕوونی كرده‌وه. باسكردنی ئه‌و بابه‌ته‌م به گرینگ زانی، چونكه به داخه‌وه هێندێ ناوه‌ندی ناو یه‌كێتی بوختان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م هه‌ڵئه‌به‌ستن و ئه‌یانه‌وێ خۆڵ بكه‌نه چاوی كادر و ئه‌ندام و هه‌وادار و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتییه‌وه. هیوادارم به‌م به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره خوێنه‌ران بۆیان ڕوون ببێته‌وه كه دژایه‌تیكردنی پڕۆژه‌كه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و بۆ چ مه‌به‌ستێكه. ڕه‌نگه له داهاتوودا ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ من یان بۆ نووسه‌رانی تر و ئاگادارانی تری بارودۆخه‌كه هه‌بێ مه‌به‌سته‌كه باشتر ڕوون بكرێته‌وه و وه‌ك ڕۆژی ڕووناك ده‌ربكه‌وێ كه، كێ له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌وه پلانه‌كان بۆ یه‌كێتی دائه‌ڕێژێ؟
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 13/6 بریتی بوون له هه‌ڤاڵان: دكتۆر به‌رهه‌م كه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌كرد، خاتوو هیرۆخان، عومه‌ر فه‌تاح، دكتۆر نه‌جمه‌دین، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، عیماد ئه‌حمه‌د، حاكم قادر، شێخ جه‌عفه‌ر، ڕزگارعه‌لی، مه‌حموود سه‌نگاوی، دلێری سه‌ید مه‌جید و ئازاد جوندیانی.
له خه‌ندانه‌وه




