16ـی ئاب سه‌ره‌تایه‌ك به‌ره‌و یه‌قین

سه‌نگه‌ر هه‌ورامی
ده‌شێت به كووچه‌یه‌كدا تێپه‌ڕیت و باس له جوانیی نوێگه‌ری بكه‌یت، به‌ڵام ئایا دوای چه‌ند ساڵێك به هه‌مان كووچه‌دا گوزه‌ر بكه‌یته‌وه هه‌مان جوانی و نوێگه‌رایی ده‌بینیتەوە!؟ گومان له نه‌خێری وه‌ڵامت ناكه‌م. چونكه نوێگه‌رایی و پێشكه‌وتنه‌كان كه به‌رهه‌می ئه‌قڵی ساغ و ساغڵەمن، له به‌رده‌وامی به‌رده‌وامترن.
با لێره‌وه چاوی سیاسیمان بخه‌ینه گه‌ڕ، تا له بایه‌خی 16ـی ئابی 1946 بگه‌ین، كه ئایدیایێكی به‌رهه‌م هێناوه پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌كانه و تا ده‌ڕوات نوێ ده‌بێته‌وه. قسه‌مان له‌سه‌ر هێزه ئیلاهییه‌كان نییه، له گونجاندن و دوور بینین و ئاراسته‌كردنی سه‌راب ده‌دوێن و كاری بۆ ده‌كه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزه ئیلاهییانه گه‌ر ئه‌قڵێكی ساغ نه‌بێت ناتوانێت هیچ جۆره پۆشاكێك به‌رهه‌م بێنێت به جه‌سته‌ی مرۆڤێك بخوات له گشت ته‌مه‌نه‌كانیدا.
ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه‌مان نه فانتازیایه و نه شاعیرانه‌یه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمیانه‌یه بۆ ئایدیایه‌كی وه‌ك پارتی له 16ـی ئابی 1946ـه‌وه تا به ئێستا ده‌گات، له دوای گه‌له‌كۆمه جیهانییه دژ به كورده‌كه، له دایکبوونی وه‌ها ئایدیایه‌كی شۆڕشگێڕ له سه‌رده‌مه‌كانی نكۆڵیكردنی كورد و دواجاریش به‌رگرتن له كۆمه‌ڵكوژی و نه‌خشاندنی مێژووی كورد به به‌رخۆدان و داستانه‌كانی، تابه دامه‌زراندنی دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانیه‌وه ده‌گات. ئێستایش له یه‌ك كاتدا كار له‌سه‌ر ڕزگاریی نیشتمانی و به‌ره‌و كیانی سه‌ربه‌خۆ و جه‌نگ دژی تێرۆر ده‌كات، ئه‌مه پارتی لێ وه‌ده‌ر بێت له هیچ ئایدیایه‌كی دیكه‌دا نابینرێت.
به‌بێ خۆنه‌دانه پاڵ هیچ بیرۆكه‌یه‌كی جیهانی بره‌و به پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌دات تاكه بیرۆكه گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 40 ملیۆنییه به كه‌ناره ئارامه‌كه، ئه‌مه‌ش به هه‌بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌قڵه ساغڵەمە‌كه‌یه، هه‌ربۆیه ناتوانم قسه له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی بكه‌م، چونكه خاوه‌ن ئه‌قڵه گه‌وره ساغە‌كان، چاوه‌ڕوانی كاری چاوه‌ڕوانكراویان لێ ده‌كرێت بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، پێچه‌وانی لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌ریه‌كه و له سه‌رده‌مێك و بۆ مه‌به‌ستێك ژیاون. ئه‌و جۆره پۆشاكه‌ی كه پارتی پۆشیویه‌تی بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌شێت. چۆن گومان نییه له ده‌سته‌ڵاتێكی ئیلاهی له پشت سرووشته‌وه، ده‌شێت له پشت ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌وە ئه‌قڵێكی گه‌وره هه‌بێت، ئه‌وه‌یش له سه‌رۆك به‌ده‌ر نییه.




