بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چیدا یه‌كه‌مه؟

كه‌ریم قادر
پێشتریش ده‌ستێكی باڵا و كراوه‌ی هه‌بوو له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وه‌ی پێشتر پێی ده‌گوترا "زۆنی سه‌وز"، كه‌چی رۆژ به‌رۆژ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕانده‌دواوه، بۆ به‌به‌رهه‌مكردنی ویستی نه‌خۆشی به‌رده‌وام دنه‌ی خه‌ڵكی ده‌دا بۆ خۆنیشاندان و ده‌ربڕینی ناره‌زایی، دژی ئیداره‌و كۆی حكومڕان و رێككه‌وتنه‌سیاسییه‌كان. ئێستایش دوای ده‌ركه‌وتنی راستیی به‌رنامه‌كانی بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌سه‌ر خووه‌كه‌ی پێشووی خۆی، كه‌خۆی له‌دروستكردنی كێشه و ئاژاوه‌ده‌بینێته‌وه، كه‌به‌داخه‌وه‌هه‌ندێ له‌ئه‌ندام و به‌رپرسی حزبه‌كانی دیكه‌ش هه‌ر كه‌سه‌یان بۆ مه‌به‌ستێكی شه‌خسی خۆیان بوونه‌ته‌پاشكۆی ئه‌م به‌رنامه‌نه‌خۆشه.
دوای دامه‌زراندنیش هه‌ر بۆ بێهیواكردن و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م هه‌رێمه‌نه‌شیاو، نه‌گونجاو بوو بێسڵه‌مینه‌وه‌په‌نای بۆ برد و تاقیی كرده‌وه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت ناتوانێ به‌و میكانیزمه‌به‌رنامه‌كانی جێبه‌جێ بكات، پاش هه‌ڵبژاردن به‌دروشمی" به‌ڕێكردنی چوار ساڵی ئارام" بڕیاری دا به‌شداری له‌به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم بكات، به‌ڵام له‌بری هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان و جێبه‌جێكردنی دروشمه‌قه‌به‌و نه‌كرده‌كانی، كه‌پێشتر بۆ بنكۆڵكردنی ئیداره‌و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگر به‌رزی ده‌كردنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ كاركردن كراوه‌بوو، به‌ڵام جارێكی دیكه‌كه‌وته‌پیلان داڕشتن بۆ دروستكردنی ئاژاوه‌و تێكدانی ئه‌و چوارساڵه‌ئارامه‌ی، كه به‌ویستی خۆیان به‌ڵێنیان به‌گه‌ل دابوو. كه‌واته‌گۆڕان ته‌نها و ته‌نها له‌دروستكردنی قه‌یران یه‌كه‌مه،ئه‌گه‌رنا با لایه‌نگرانی هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ هه‌ردوو زه‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌كه (زه‌مه‌نی ئۆپۆزیسیۆن و زه‌مه‌نی به‌شدار له‌به‌ڕێوه‌بردندا) بكه‌ن، تا بزانن چ هه‌نگاوێكی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ناوه، كه‌شایه‌نی باس و ده‌ستخۆشیلێكردن و پشتیوانیكردن بێت؟ تكایه‌له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا "قسه‌ی بێكردار" ریز مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیاریشتان داوه‌قسه‌ریز بكه‌ن، ئه‌دی بۆ ئه‌م پرسیارانه‌چی؟
له‌شه‌ڕی داعشدا، كه‌ئه‌وله‌ویه‌تی كوردستان و هێزی هاوپه‌یمانانه، گۆڕان له‌كوێی شه‌ڕه‌كه‌و ئاسه‌واره‌كانیدایه؟ له‌كاركردن به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، كه‌شنگ و تاقه‌تی له‌حكوومه‌ت و خه‌ڵك بڕیوه، گۆڕان له‌كوێدایه‌و كوا بیرۆكه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه؟ له‌كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی دیپلۆماسی و سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان، گۆڕان له‌كوێدایه‌و كوا به‌رنامه‌كانی؟ له‌سووككردنی خه‌می خه‌ڵك و خوڵقاندنی كه‌شێكی هێمن و ئارام بۆ تاك به‌تاكی كوردستان، گۆڕان له‌كوێدایه‌و چی كردووه؟ له‌قووڵكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزاكانی كوردستان، گۆڕان له‌كوێدایه؟ له‌پرسی ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی و نیشتیمانی بۆ كوردستان، كه‌بایه‌خێكی له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌یه، گۆڕان جگه‌له‌ئاسته‌نگ دروستكردن به‌ولاوه، هه‌ر بۆئه‌وه‌ی كوردستان نه‌بێته‌خاوه‌ن ده‌ستوور و ئۆقره‌یی زیاتر به‌خۆوه‌نه‌بینی، چی كردووه؟
له‌هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی باسم كردن، كه ده‌بێ پرسیاری خه‌ڵك و حزبه‌سیاسییه‌كانی كوردستانیش بێت، گۆڕان نه‌ك هه‌ر رۆڵی له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان نه‌دۆزیته‌وه، به‌ڵكو تا بۆی كرابێت قووڵتری كردووه‌ته‌وه‌و كێشه‌ی سه‌رباری دروست كردووه. ئه‌ویش به‌وه‌رگرتنى بڕیارێكى یه‌كلایه‌نه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پێگه‌و رۆڵى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان كه‌هێماى گه‌له‌كه‌مانه و چه‌ند كه‌سێك تێیدا رۆڵێكى دوژمنانه‌یان به‌رامبه‌ر یه‌كڕیزیى نێو ماڵى كوردستان گێڕا، به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو به‌ته‌وافوق و رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه‌كان. كه‌واته‌كاتی هاتووه‌گه‌لی كوردستان ئه‌و سندووقه‌بشكێنێ، كه‌نه‌وشیروان بۆ گه‌لی كوردستانی دروست كردووه، چونكه‌نه‌زانی رۆڵی ئۆپۆزیسیۆنێكی نیشتیمانی بگێرێ، نه‌توانی به‌رپرسێكی نیشتمانی به‌ڕێوه‌بردن بێت.




