پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سیسته‌می سیاسی له كوردستان

دانا مه‌نمی
پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریم یه‌كێكه له‌و پرسه گرنگانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی نیشتمانیی هه‌یه و په‌یوه‌ندیی هه‌یه به هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه؛ ئێستا ئه‌م پرسه پەرلەمان و حكومه‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیان و كۆی جومگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری په‌یوه‌ست كردووه به خۆیه‌وه، هاووڵاتیان له سه‌رشه‌قام و كار و پیشه‌كانیان، نوخبه‌ی ده‌سته‌بژێر له ئۆرگانه‌كان و سیمینار و كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كان، چاودێرانی سیاسییش له كه‌ناڵه‌كانی میدیا به بینراو و بیستراو نووسراوه‌وه باس هه‌ر باسی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه، له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ر كه‌س به ئەقڵی خۆی و تیڕوانین و شاره‌زایی، بابەتەکە شه‌نوكه‌و ده‌كه‌ن، زۆرینه پێیان وایه شه‌ڕی ناوخۆ واته (براكوژی) دروست نابێته‌وه، به‌ڵام دووئیداره‌یی جارێكی تر دێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی نێوان هێزه‌كان، به له‌به‌ر چاو گرتنی گوتاری سیاسی هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی سیاسی و ته‌نانه‌ت پەرلەمانتارانیش له میدیاكانه‌وه یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه باس و خواسی دووئیداره‌یی ده‌كرێت!
هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه هه‌ستیار و ناسكه و، چه‌ك و ململانێی سه‌ربازی هەڵناگرێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان سازان و سازش له پێناو میلله‌تدا نه‌كه‌ن، به دید و جیهانبینیكی نه‌ته‌وەییانه بیر نه‌كه‌نه‌وه، خۆیان بده‌نه ده‌ست قه‌ده‌ر یان ببنه به‌شێك له ئه‌جێندای هه‌رێمی بۆ تێكدانی نیوماڵی كورد و، سازانیان نه‌كرد له‌گه‌ڵ یه‌كدی، ئه‌وكات ئه‌زموونی سیاسی و واقیعی كوردستان ده‌كه‌ویته قۆناغێكی تاڵه‌وه، كه زۆر خراپتر له ئێستا ده‌بێت، ئه‌و كات بێگانه ده‌كه‌وێته نێوانمان بۆ یه‌كتر بینین و دیالۆگ، پێویسته هه‌مووان فشار دروست بكه‌ین، واته ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌نته‌ر و ئۆرگانه حكومی و پیشه‌ییه‌كان، به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست فشاریكی جدی دروست بكه‌ن له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان و بیانهێننه سه‌ر خه‌ت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له سه‌رووی هه‌ر كه‌س و حزب و لایه‌نێكه‌وه‌یه، ئیراده‌ی میلله‌ت له سه‌رووی حزب و حكوومه‌ت و پەرلەمان و، هتد.
به بۆچوونی من ئەگەر تا 20ـی ئاب دەرچەیەکی یاسایی بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نه‌دۆزریته‌وه و لایه‌نه‌كان سازان نه‌كه‌ن و، له مافه‌كانیان سازش نه‌كه‌ن، ئه‌وكات له دوای 20 ئاب پەرلەمانی كوردستانیش وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی تەشریعی ئیفلیج ده‌بێت و له‌كار ده‌كه‌وێت، ئه‌وكات فه‌راغێكی یاسایی دروست ئه‌بیت و ئاسته‌نگه‌كانی معالجه‌كردنی له ئێستا گه‌وره‌تر ده‌بێت، كاتێك كوردستان ده‌كه‌ویته بۆشایی یاسایی و ده‌ستورییه‌وه ئه‌وكات پەرلەمانی كوردستانیش توانای تەشریعات و یاسادانەکەی خۆی له ده‌ست ئه‌دات و ناتوانێت یاسا ده‌ربكات، چونكه یه‌كێك له پاڵێنه‌كانی په‌سه‌ندكردنی یاسا پاڵێنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه، كاتێك سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له فه‌راغی یاساییدا بێت، پەرلەمانیش پریشكی ئه‌و فه‌راغه‌ی به‌رده‌کەوێت و كه‌س جێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی پێ پڕ ناكریته‌وه، هه‌ربۆیه ته‌فسیرات و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌یه له‌و بڕگه‌یه‌ی كه له دوای ته‌واوبوونی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی په‌رله‌مان جێگه‌ی بگرێته‌وه، چونكه له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌م بابه‌ته تێڕوانینی جیاوازی له‌سه‌ر وتراوه و ته‌فسیری هه‌ڵه‌یشی بۆ كراوه.
هه‌ڵبه‌ت من یاساناس نیم و ئه‌و مافه‌یش ناده‌م به خۆم لووت له یاسا بده‌م، چونكه ئیختساسی من نییه، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێكدا چ هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته فه‌راغی یاساییه‌وه یان سازانی لایه‌نه‌كان بگاته ئه‌نجام، پێویسته په‌له بكرێت و ده‌رفه‌ت بقۆزریته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر، نه‌ك لایه‌نه‌كان مزایه‌ده‌ی یه‌كتر بكه‌ن و هه‌ریه‌ك به جۆرێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و دژه‌حزبی ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی بۆ بكرێت، كه ئه‌وه‌ش كاری پسپۆڕانی یاسا و یاساناسانه، نه‌ك چاودێرانی سیاسی و سیاسه‌تمه‌داران، چونكه سیاسه‌ت جیاوازه له یاسا، وه‌لێ له جیهاندا نمونه زۆره كه سروشتی حوكمڕانییان پەرلەمانییه، به‌ڵام سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت به نموونه:
1. له ماده‌ی (126) له ده‌ستوری پورتوگالدا هاتووه: كه سه‌رۆك له هه‌ڵبژاردنێكی ڕاسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
2. به پێی ماده‌ی (60) له ده‌ستووری نه‌مسا به هه‌مان شێوه سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و، بەڵام ته‌نها دوو خول دەکرێ خۆی هه‌ڵبژێرێت.
3. له سه‌نگاپووره به‌پێی هه‌مواری ده‌ستووری ساڵی (1991) هەڵبژرادنی سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی گرنگ له ده‌ستی سه‌رۆكدایه و سیسته‌میش پەرلەمانییه.
4. ئیرله‌ندا بۆ ماوه‌ی حه‌فت ساڵ سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، بۆیشی هه‌یه خولێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه.
5. به‌پێی ماده‌ی (101) له ده‌ستوری توركیا سه‌رۆك راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه پێشتر له‌لایه‌ن پەرلەمانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرا.
6. به پێی ده‌ستوری مه‌نگۆلیا له ماده‌ی (31) سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
7. له سلۆڤاكیا به پێی هه‌مواری ده‌ستووری ساڵی (1998) سه‌رۆك له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، كه پێشتر له ناو پەرلەمانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرا.
8. له ئایسله‌ندا سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ و ڕێگه‌پێدراوه بۆ چه‌ندین خولی تر خۆی هه‌ڵبژێرێت، چونكه ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ دوو خول دیاری نه‌كراوه.
9. له (كرواتیا، فنله‌ندا، بولگاریا، لیتوانیا، سربیا، سلۆڤینیا) سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، وێڕایی ئه‌وه‌ی كه سیسته‌م پەرلەمانییه.
10. له ده‌ستووری عێراق مادده‌ی (75) باسی خلووی سه‌ركۆمار كراوه، نه‌ك ماوه‌ی سه‌ركۆمار، له ساڵی (2010) نه‌توانرا له كاتی خۆیدا سه‌ركۆمار له‌لایه‌ن پەرلەمانه‌وه هەڵبژێردرێت، ئه‌م بابه‌ته خرایه به‌رده‌م دادگای ده‌ستووری عێراق، دادگاش به پێی مادده‌ی (51 له 13 تموزی 2010) ده‌ڵێت: سه‌رۆك به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی تا سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه سروشتی سیسته‌می حوكمڕانی تیایاندا پەرلەمانییه، به‌ڵام سه‌رۆك به شێوازی جیاواز هه‌ڵده‌بژێردرێت، میكانیزمی هەڵبژاردنی سه‌رۆك سروشتی سیسته‌مه‌كه ناگۆڕێت، هه‌موو ئه‌و شیوازانه‌یش دیموكراسین، بۆیه مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هەڵبژێردرێت ئیتر سیسته‌م له پەرلەمانی بگۆڕدرێت، ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له پەرلەمانه‌وه ده‌گۆڕن بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه و له زیادبووندایه بۆ نموونه: له ساڵی (1975) له ئه‌وروپا (36) ده‌وڵه‌ت هه‌بوو، (10) ده‌وڵه‌ت مه‌له‌كی ده‌ستووری بوون، هه‌روه‌ها (10) ده‌وڵه‌ت سه‌رۆك له ناو پەرلەمانەوە هه‌ڵده‌بژێردرا، له كاتێكدا ته‌نها پینج ده‌وڵه‌ت سه‌رۆكیان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژارد، به‌ڵام له ساڵی (2000) له كۆی (46) ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی (10) ده‌وڵه‌ت مه‌له‌كیه‌ی ده‌ستووری بوون، (12) ده‌وڵه‌ت سه‌رۆكه‌كانیان له ناوپەرلەمان هه‌ڵده‌بژیردرا، كه‌چی (20) ده‌وڵه‌ت سه‌رۆكیان ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژارد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هەڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك له ناو خه‌ڵكه‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه و هه‌ر له زیادبوونیشدایه و دوایین نموونه‌یش توركیا بوو.
له مادده‌ی دووه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ساڵی (2005) هاتووه: سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سروشتی سیسته‌می پەرلەمانی له كوردستان ناگۆڕێت و هه‌ر به پەرلەمانی ده‌مێنێته‌وه، چونكه مه‌رج نییه له سیسته‌می پەرلەمانی سه‌رۆك ته‌نها له ناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت، چه‌ندین نموونه‌م خسته به‌ردیدی خوێنه‌ران كه سیسته‌م پەرلەمانییه و به‌ڵام سه‌رۆك ڕاسته‌وخۆ له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرا.




