لەبارەی یادداشتى فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌وە

دڵشاد مه‌ولوود
له دوو رۆژى رابردوودا، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى دێرین و تێكۆشه‌ر و فه‌رمانده‌ى به‌ڕێزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، یادداشتێكیان سه‌باره‌ت به ره‌وشى سیاسى هه‌رێم و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى له‌سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه، بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم به‌رز كرده‌وه و په‌یامه‌كه‌شیان ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه.
یادداشته‌كه، بۆ ره‌وشى ئه‌مڕۆى كوردستان گرینگه و جێى رێزه، كه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه به جیاوازى بۆچوون و راى سیاسیى و ته‌نانه‌ت به تێپه‌ڕاندنى به‌ربه‌ستى وابه‌سته‌بوونى سیاسی‌یان به حزبه‌كانییانه‌وه، په‌یامێكى كوردستانییانه و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ى هاوبه‌شییان ئاراسته‌ى هه‌موو لایه‌ك كردووه.
خودى یه‌كده‌نگى و یه‌كڕیزى فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه ئاماژه‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ر و جێى هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، كه ره‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بێت به‌و جۆره هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، دوور له ململانێى سیاسى و له ده‌ره‌وه‌ى ململانێى حزبه‌كان، په‌یامێكى یه‌كگرتووانه‌ى نه‌ته‌وه‌یى هه‌بووبێت.
بەڵام گرینگ بوو، پرسى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى كوردستان، بكرێته به‌شێك له یادداشتى فه‌رمانده به‌ڕێزه‌كان، به له‌به‌رچاوگرتنى پێگه و شكۆى سه‌ربازى و سه‌روه‌رى یاسایى ئه‌و پۆسته.
هه‌ق وابوو، فه‌رمانده به‌ڕێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ئه‌و خاڵه‌ش له یادداشته‌كه‌یاندا له یاد نه‌كه‌ن، كه له ئێستادا به هۆى ململانێى سیاسیى و ناكۆكیى نێوان چه‌ند لایه‌نێكه‌وه، پرسى شكۆ و سه‌روه‌رى و پێگه‌ى ستراتیژیانه‌ى فه‌رمانده‌یى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه نه‌بووه‌ته جێى بایه‌خ و، له ململانێیه‌كاندا ره‌چاوى هه‌ستیارى ئه‌و پۆسته نه‌كراوه.
فه‌رمانده به‌ڕێزه‌كانى پێشمه‌رگه، له چوارچێوه‌ى سیستمى به‌رگرى و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندان و هه‌موو هێزه ئه‌منیى و له‌شكرییه‌كانى كوردستانیش، به شێوه‌یه‌كى یاسایى و به گوێره‌ى دیسپلینى سه‌ربازى، له ژێر فه‌رمانده‌یى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌دان، پێویست بوو له داڕشتنى ئه‌و یادداشته‌دا ره‌چاوى ئه‌و خاڵه كرابا، كه ده‌ستبردن بۆ به یاریكردنى سیاسییانه به پۆستى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى كوردستان، هێڵى سووره و نابێت رێگه بدرێت ئه‌و پۆسته بخرێته چوارچێوه‌ى ململانێ و ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه.
ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه، به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له رووى مه‌یدانى و له‌شكرى و لۆجستییه‌وه به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ، سه‌رپه‌رشتیى به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش ده‌كات، بۆ ته‌نیا خوله‌كێكیش به‌ره‌كانى شه‌ڕ و به‌رگرى فه‌رامۆش نه‌كردووه.
كه‌واته له ئێستادا مادام ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌یه و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕێكی به‌رگریی سه‌ختدایه له دژی تیرۆریستانی داعش، كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی، به ره‌وشێكی ئه‌منیی ناهه‌موواردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پێویست بوو فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن و پێگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه له‌شكرییه‌كان وه‌ك پێگه‌یه‌كی هه‌ستیار و گرینگ له به‌رچاو بگرن و بۆ رای گشتى ئه‌وه‌ش روون بكه‌نه‌وه، كه ئه‌و پۆسته بۆ ئێستا و داهاتووى كوردستان گرینگییه‌كى هه‌ستیارى هه‌یه و، نابێت لایه‌نه‌كان بیبه‌ستنه‌وه به ململانێ سیاسییه‌كانى نێوان خۆیانه‌وه.
داكۆكیكردن له پاراستنی سه‌روه‌ری ئه‌و پۆسته و رێگه‌گرتن له ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی و ده‌ره‌كییانه، ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان یه‌ك ده‌ست و به گیانێكى به‌رزى كوردانه‌وه به‌رگرى له سه‌روه‌رى و شكۆى ئه‌و پۆسته بكه‌ین.
له هه‌موو وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا و له هه‌ر وڵاتێكدا كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و هاووڵاتیان، به گشتی بیر له پاراستنی سه‌روه‌ری و شكۆی وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، له پێش هه‌موو شتێكه‌وه بیر له پاراستن و رێزگرتنی پله و پایه‌ی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌می هێزی له‌شكرى وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه دواجار ئه‌و هێزه پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌مووان و نیشتیمانه، له هیچ وڵاتێكدا رێگه نادرێت ئه‌و پۆسته بخرێته به‌ر مه‌ترسی ده‌ستتێوه‌ردان و فشاری ده‌ره‌كی و تێكه‌ڵی كێشه و گرفتی سیاسی ناوخۆیی بكرێت.
*عەقید لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی




