په‌رۆشى و به‌رپرسیاره‌تى به ڕه‌نگى كوده‌تاوه

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
وا پێده‌چێت سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، نه‌شئه‌ى سه‌ركه‌وتنى بۆ سه‌ركورسیى سه‌رۆكى هه‌رێم!! واى مه‌ست كردبێ به ڕاده‌ى خۆ له‌بیركردن كه له چى ده‌دوێ؟ و بۆ كێ ده‌دوێت؟
به‌راست ئه‌م راگه‌یاندنه، له بورجى عاجه‌وه!! له دواى واژۆكردنى لیژنه‌ى نایاسایى پرۆژه‌ى یاساى هه‌مواركراوى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، له ئێواره‌ى رۆژى 9-8-2015 بۆ خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه بوو؟ یا بۆ خه‌ڵكى دوورگه‌ى (وه‌ق واق)..؟ تۆ بڵێیى خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته به نابه‌له‌د و نه‌زان تێبگه‌ن؟ تا شایه‌نى پێ ڕابواردنى وابێت..؟
گه‌ر وانییه ئه‌م هه‌ست به به‌رپرسیاریكردنه‌ى نێو (راگه‌یاندنه‌كه) له پاى چییه؟ هه‌ستكردن نییه به‌و راستییه‌ى كه په‌رله‌مان له 23ى حوزه‌یرانه‌وه كارتى گوشارى یارییه سیاسییه‌كانه؟ بۆ پرسه چاره‌نووسساز و نیشتیمانییه‌كانیش سازانى وه‌لا ناوه و قه‌یرانه‌كانى تۆختر كردوونه‌ته‌وه.
یه‌ك حه‌فته مۆڵته‌تدان به لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان تا بگه‌نه سازان، وه‌ك له ده‌قى راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه، له په‌رۆشییه‌وه‌یه؟ یا له‌به‌ر هه‌ستیاریی بارودۆخه‌كه یا بۆ پاڵپشتیكردنى یادداشتى ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى به‌ره‌كانى جه‌نگ.؟ ئایا ئه‌وه‌یان هه‌ستكردن نییه به‌وه‌ى كه په‌رله‌مانى كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نى یاسادانانه‌وه، بووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى قه‌یران دروستكردن و به ته‌باهیكردن به رێژه‌ى (50+1).. و به هۆیه‌وه نه‌ك هه‌رخواست و ویستى له %49ى خه‌ڵكى كوردستان پێشێڵ ده‌كات، به‌ڵكو بووه‌ته تروسكه‌ى هیوابه‌خش بۆ بوژانه‌وه‌ى حه‌زى دووبه‌ره‌كى و دووئیداره‌یی له ناخى داهۆڵانى كانتۆنچى و شارچیاندا.
ئه‌ى ئه‌م هوشداریدانه كه له دوابڕگه‌ى راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه بۆ قه‌یرانى ئاڵۆزیى سیاسى و یاسایى كه له دواى 20ى ئاب دێته پێش، خوێندنه‌وه‌یه‌كى پێشینه‌یى نییه بۆ ئه‌و ڕه‌وشه مه‌ترسیداره‌ى كه خه‌ریكه دێته پێش؟ یا ئاماژه‌دان به دانیشتنى ئاسایى و نائاسایى په‌رله‌مان بۆ مه‌به‌ستى به‌یاساكردنى پرۆژه‌یاسا هه‌مواركراوه‌كانى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم. دیسان خوێندنه‌وه‌یه‌كى پێشینه‌یى رووداوه مه‌ترسیداره‌كه نییه كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكى زۆر ترسناك ده‌بات، له‌كاتێكدا زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى خه‌ڵكى كوردستان هه‌ست به‌بێ متمانه‌یى ده‌كه‌ن و له دواى 23ى حوزه‌یرانیش ئه‌و بێمتمانه‌ییه رۆژبه‌رۆژ ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ و، بوونى خودى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش، به سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسایه‌ش به‌بێ واژۆى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان، چ درفه‌تدانێكه سه‌رۆكى په‌رله‌مان به خه‌ڵكى و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستانى ده‌دات؟ ئه‌ى چ به‌رپرسیاره‌تییه‌كه ئه‌وان هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن؟ و خه‌ڵك هه‌ستى پێ ناكات؟ مه‌گه‌ر په‌رۆشى و به‌رپرسیاره‌تى به ره‌نگى كوده‌تاوه نه‌بێت.




