ئه‌نفال به‌رده‌رگای به‌رنه‌داوین

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
یادی یه‌كه‌مین ساڵه‌ی كاره‌ساتی شنگاڵ ده‌كه‌ینه‌وه و, پێ ده‌نێینه ناو رۆژانی یادكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
پاش كه‌وتنی رژێمی به‌عس و به‌شداریمان له داڕشتنه‌وه‌ی عێراقدا كرد وه‌كوو ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی فیدرال كه ده‌ستوور مافی هه‌مووان دابین بكات و بپارێزێ، ده‌مانزانی كێشه و گرفت و كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌زموونه‌كه‌مان و تواناكانی حوكمڕانی و ده‌ستكه‌وته سیاسی و ئابوورییه‌كانماندا كۆتاییان نه‌هاتووه و، له هه‌ر ده‌ورانێكدا به شێوازی نوێ و هۆكاری نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش سوننه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ژیانه. به‌ڵام گوتمان گرینگ‌ترین پێدراوی قۆناغی نوێ ئه‌وه‌یه كه قۆناغی ئه‌نفالكردن و جینۆساید و راگواستن و كیمیابارنكردنمان تێپه‌ڕاند. كه‌چی سیاسه‌ته‌كانی نووری مالیكی كه گه‌یاندییه بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕوایه‌مان بوو. بریتی بوو له سه‌ره‌تاتكێی یه‌كه‌مین نیشانه‌كانی عه‌قڵیه‌تی شاراوه‌ی شۆفێنی عه‌ره‌بچێتی به‌رامبه‌رمان كه له سه‌رده‌ستی به‌عس گه‌یشته ئه‌نفالكردنی كوردستانیان و كیمیابارانكردنی كوردستان.
دوای یه‌ك ساڵ له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی مالیكی دژی هه‌رێم، داعش په‌لاماری كوردستانی دا. داعش رێكخراوێكه پێكهاتووه له زه‌واجی نێوان به‌عسییه موتوربه‌كراوه‌كان به فیكری ته‌كفیریی جیهادی له‌گه‌ڵ ته‌كفیرییه جیهادییه موتوربه‌كراوه‌كان به فیكری شۆفێنیی به‌عس. ئه‌م رێكخراوه بۆ ته‌واوكردنی سیاسه‌ته‌كانی مالیكی، هێرشی جینۆساید و ئه‌نفالكردنی كوردی ده‌ست پێكرد و، قوربانیی یه‌كه‌م كوردانی ئێزدیی بوون.
كه كاره‌ساتی شنگال روویدا و په‌لاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌و چه‌كه زۆروزه‌وه‌نده پێشكه‌وتووه‌ی له‌شكره شكستخواردووه‌كه‌ی عێراق بۆیانی جێهێشت ده‌ستی پێكرد، به‌غدا له جیاتی ئه‌وه‌ی هاوكاریی كوردستان بكات، ئابڵوقه‌ی خۆی توندتر كرد. ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی ته‌خوین كرد. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌یویست چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگه‌یه‌نێته ده‌ستی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌غدا مه‌رجی دانا كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه بچنه به‌غدا و له‌وێوه بڕیار بدرێ چه‌ندی و چ جۆرێكیان ده‌برێن بۆ پێشمه‌رگه. واته جگه له‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سوپای خۆی بۆ داعش به‌جێهێشت تا شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی پێ بكات، هه‌روه‌ها كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆری بۆ ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه دروست كرد كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشمه‌رگه‌ی ده‌نارد.
به‌غدا له رووی مرۆییشه‌وه خۆی له هه‌موو به‌رپرسیارێتیێكی مرۆیی و ئابووریی و خزمه‌تگوزاری به‌رامبه‌ر به نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره‌بوو كه هاتوونه‌ته كوردستان، دزییه‌وه و، تا هه‌نووكه‌یش به یه‌ك قروش هاوكاریی ئه‌وان و حكوومه‌تی هه‌رێم ناكات. نزیكه‌ی 2 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی ئاوی پاك و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستییان ده‌وێ و، به‌غدا خۆی لێیان ناكاته ساحێب و جگه له‌وه‌ی ئه‌ركێكی قورسن به‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه وا له‌م هاوینه‌دا پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه بۆ ئه‌وان، لێكه‌وته‌ی خراپی له ژیانی رۆژانه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمدا ده‌ركه‌وتووه و به‌تایبه‌تیش ئاو و كاره‌با كه‌می كردووه.
به‌غدا به ره‌فتاری خۆی و داعش به په‌لاماردان و به‌رپاكردنی جه‌نگ هۆشیاریان كردینه‌وه و زانیمان كه سیاسه‌ت و عه‌قڵیه‌ت و به‌رنامه‌ی جینۆسایدی كوردان كۆتایی نه‌هاتووه و، هه‌میشه له پشت ده‌رگاوه ئاماده‌یه بۆ به‌رپاكردنی گه‌ڕێكی نوێی ئه‌نفالكردنی كوردستانیان.
كه به مالیكی گوترا بۆ گوشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم و له‌پێناوی ته‌سلیمبوونی به ئیراده‌ی به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ببڕه، ئاسانكاریی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌نفالی نوێی كوردستانیانی پێشكه‌ش كرا.
كه پشتگیریی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا ده‌كرێ له سیاسه‌تی نه‌وت و گاز و پرسی بودجه و كێشه‌ی دارایی و به‌رده‌وام په‌رێزی به‌غدا پاك ده‌كرێته‌وه و، خه‌تاكه ده‌خرێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ده‌ستی ده‌ستخۆشی له پشتی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌نفالی نوێ ده‌درێ.
كه تیۆریزه‌ی به‌ش به‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ كانتۆنات ده‌كرێ و پشتیوانیی فیكری و سیاسی ده‌كرێ، رێ بۆ هاتنه‌دی خه‌ونی ره‌شی له‌ناوبردنی كوردستان خۆش ده‌كرێ.
له‌م كاته‌دا كه كوردستان شه‌ڕی قاره‌مانانه له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌كات، نابێ له پشته‌وه شه‌ڕێكی لابه‌لای بۆ به‌رپا بكرێ و، رووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له داعشه‌وه وه‌رده‌گێڕدرێ بۆسه‌ر گوند و ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ناشبێ ده‌ستخۆشی و ئافه‌رین له هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه لابه‌لایه بكرێ، چونكه هه‌ردووكیان خزمه‌تی خه‌ونی ره‌شی داعش له دژی كوردستان ده‌كه‌ن.
نابێ گوندنشینانی هه‌رێم بكرێنه قه‌ڵغانی مرۆیی به‌رامبه‌ر بۆمبی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا. نابێ بۆریی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بته‌قێنرێته‌وه و ئافه‌رین بۆ ئه‌نجامده‌رانی بنێردرێ، وه‌كوو ئه‌وه‌ی شانازییه‌كی نه‌ته‌وه‌ییان تۆمار كردبێ. كۆی ئه‌و كارانه ئاسانكارین بۆ جێبه‌جێكه‌رانی هه‌ڵمه‌تی نوێی ئه‌نفالی كوردستان.




