دژبیره‌كانی پارتی

بڵند نه‌وره‌س
ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو...، له ئێستادا پارتی له گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا خاوه‌نی كه‌سایه‌تیی خۆیه‌تی، كه‌سایه‌تییه‌ك سه‌ربه‌ست، بێ خه‌وش، سه‌ربه‌رز، دۆست و نه‌یار هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی ده‌نرخێنن، دۆسته‌كان به ئه‌رێنی و نه‌یاره‌كان به نه‌رێنی، كه‌واته له هه‌ردوو دیوه‌كه‌دا پارتی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕه، نه‌گۆڕ به ئاراسته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد كه خۆی له سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه، له شۆڕشه‌وه بۆ حوكمی زاتی، بۆ فیدراڵی و تا سه‌ربه‌خۆییی بێ كۆڵدان هێناویه‌تی. كورد له ئێستادا له ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆییدا ڕاوه‌ستاوه و ته‌نها كات ماوه بۆ گه‌یشتن به‌و مافه مێژوییه‌ی كوردستان.
ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه خه‌ون و ئاواتی میلله‌تی كورد و كوردستانه، بۆ هه‌ندێكیش مایه‌ی سه‌رئێشه‌و ناڕازیبوونه، تایبه‌ت لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر، بۆ هه‌ندێكی تریش مایه‌ی پێ‌زانین نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رقافڵه‌ی ئه‌م كاروانه پارتی و سه‌رۆك بارزانییه، ئه‌م چینه‌ش له ناوخۆدان.
دژبیره‌كانی پارتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كییدا بریتین له‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و ته‌وژمه سیاسییه‌كانیان یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری بیركردنه‌وه‌كانی پارتیدا و هه‌وڵه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا جیاوازتره له هه‌وڵه‌كانی پارتی و له زۆر پرسدا دژ به یه‌كن، به‌ڵام به‌رنامه و سیاسه‌ت و ستراتیژی پارتی‌یش هه‌ڵگری په‌یامێكه كه له دامه‌زراندنییه‌وه هه‌وڵی بۆ ئه‌دات و قوربانی داوه له پێناویدا.
له ناوخۆی عێراقیشدا حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دژبیرترین لایه‌نه كه ناسازێت له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌كانی پارتیدا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و كێشه یه‌ك به دوای یه‌كانه‌ی ده‌یخولقێنن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لایه‌نه ناوخۆییه‌كانیش كه هه‌رندێكیان له بیركردنه‌وه‌دا كوڕی یه‌ك باوكن، ناسازن به بیركردنه‌وه‌كانی پارتی و هه‌میشه له ده‌رفه‌ت گه‌ڕاون بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆیان له به‌رامبه‌ر پارتیدا، له ئێستایشدا به هه‌مان شێوه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پارتی سه‌رنه‌گرێت، باكیان به هیچ نییه ته‌نها لێدانی پارتی نه‌بێت، بێ سڵه‌مینه‌وه له هاوڕێبازه‌كانیان كه له ڕێگای ئه‌م نیشتیمانه‌دا شه‌هید بوون!
لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیش چونكه بڕوایه‌كی جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی، بۆیه له بیركردنه‌وه‌دا دژه‌بیری پارتین و خواستیان هاوتای خواستی پارتی نییه و كاركردنیان بۆ به ئیسلامیكردنی كوردستانه!
پارتی كرێكارانی كوردستانیش له بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به نێوده‌وڵه‌تی ناساندنی خۆی بدات و ناوی له لیستی تیرۆردا بێته ده‌ره‌وه، دێت سه‌رچاوه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت له ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێم و توركیا، ته‌نها له‌به‌ر دژبیربوونی له‌گه‌ڵ پارتیدا!
بۆیه له نێوان لایه‌نه ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌كاندا چه‌ندین گرێبه‌ست و چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندیی هاوتا و هاوئامانج هه‌یه كه گرێیان ئه‌دات به یه‌كه‌وه، هه‌ندێكی مێژوویین و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ئێستا، هه‌ندێكیش تایبه‌تن به‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا و دژه‌پارتیبوون كۆی كردوونه‌ته‌وه!
سه‌ره‌ڕای هه‌ر شتێك دۆخی ئێستای كوردستان ناسك و هه‌ستیاره له هه‌مان كاتدا ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی واڵایه به ڕووماندا، بۆیه یان ده‌بێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆین كه یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگوتاری و یه‌كستراتیژی بیری ده‌وێت، یان ئه‌م هه‌له‌ش له‌بار به‌رین به ده‌ستی خۆمان به سپۆنسه‌ری وڵاتانی دراوسێ!
له كۆتاییدا ئه‌م هاوكێشه ئاڵۆزه نه‌گریسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیر و بیركردنه‌وه له دۆخی كوردستان.
یان بیری پارتی سه‌رده‌كه‌وێت، یان دژبیره‌كانی پارتی ئه‌م هه‌له مێژووییه‌ی ده‌وڵه‌تمان له ده‌ست ده‌ده‌ن. پاشه‌ڕۆژیش به به‌ڵگه‌وه هه‌موو شتێكمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه.




